چۆنیه‌تی نووسینی كۆمانده‌كان: نووسن + ڤیدیۆ!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ نووسینی فرمانه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین فرمانه‌كان له‌ تێرمیناڵ چۆن ده‌نووسرێت. بۆ كردنه‌وه‌ی تێرمیناڵ به‌ خێرایی ئه‌وا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل په‌نجه‌ دابگره‌ له‌سه‌ر Ctrl + Alt + T. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

farman@qezwan: ~$ 

یه‌كه‌م به‌ش بریتی یه‌ له‌ ناوی به‌كارهێنه‌ر ( farman ) و @  واته‌ ( له ‌ناو ) وه‌  به‌شی دواتر كه‌ نووسراوه‌ (qezwan)بریتی یه‌ له‌ هۆست یاخود ناوی كۆمپیوته‌ركه‌ت. دوای ئه‌وه‌ ( : ) دێت پاشان هێمای دێلتا (~)  كه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ دێت له‌ ناو بوخچه‌ی ماڵه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ریت (Home).  كۆتا به‌ش برتی یه‌ له‌ هێمای دۆلار ($) كه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ تۆ به‌كارهێنه‌ری ئاسایت وه‌ یان هیمای هاش (#) داده‌نرێت له‌ جێی كه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ تۆ به‌ركارهێنه‌ری باڵایت كه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر وایه‌.
ئێستا زانیمان به‌شه‌كان چین ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ بزانین چۆن فرمانه‌كان ده‌نوویسن .
فرمانه‌كان زۆرن بۆیه‌ هه‌ر یه‌كه‌و له‌ فرمانه‌كان كارێكی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م فرمانانه‌ ده‌توانی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی بگۆریت كه‌ ئه‌ویش له‌ ڕێی ئۆپشن ( option ) ه‌وه‌ ده‌بێت. وه‌ دوو جۆر ئۆپشن هه‌یه‌ ئۆپشنی درێژ و ئۆپشنی كورت. ئۆپشنه‌كان له‌ فرمانێكه‌وه‌ بۆ فرمانێك ده‌گۆڕدرێن . ئۆپشنی كورت به‌ یه‌ك داش ( – ) ده‌نووسرێت وه‌ ئۆپشنی درێژیش به‌ دوو داش (–) ده‌نووسرێت. وه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌موو فرمانه‌كان ئۆپشنیان هه‌بیت.
ڕێسای نووسنی فرمانه‌كان …

CommandName -[Options]

بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نووسنی فرمانه‌كان ئه‌وا سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ بكه‌ به‌ زمانی شیرنی كوردی،
فه‌رموون :

به‌سته‌ری ڤیدیۆ 

#Th3_XM0sl1m


 _________________________________

You may also like...