نەرمەکاڵای Krita بۆ نیگارکێشان و کاری ڕەنگاڵە!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ی کریتا (krita)‬ یەکێکە لە باشترین ئامڕازەکانی بواری دیزایینکردن، بەهۆی Kirta دەتوانیت زۆر شتی جوان و سەرنجڕاکێش دروستبکەیت، زۆر دەوڵەمەندە لە ئامڕازەکانی ڕەنگاڵە، لەلایەن ژاپۆن و چینییەکانەوە زۆر گرنگی پێدەدرێت و زۆربەی بەرهەمەکانیان لەڕێگەی ناوبراوەوە دروست دەکەن و دەنەخشێنن.
سه‌یری بكه‌ 
دوای بینینی گرتەکە، ئەگەر ئارەزوی تاقیکردنەوەی ئەم بەرنامەیەت کرد لەسەرر Ubuntu / Linux Mint ئەوا، بەهۆی ئەم فەرمانەوە دایمەزرێنە:
کۆد:
sudo add-apt-repository ppa:kubuntu-ppa/backports
sudo apt-get update
sudo apt-get install krita
هەروەها دەتوانن سەردانی پێگەی فەرمی بکەن بۆ زانیاری و وردەکاری زیاتر: https://krita.org
نووسه‌ری بابه‌ت كاك سام 
له‌ ماڵپه‌یر كورد لێنكسه‌وه‌ 

 _________________________________

You may also like...