باسێکی تەواو لەسەر ژیانی لینوس تۆرڤاڵدس دروستکەری ناوکی سیستمی لینوکس!

سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بیت 
لینوس بێنێدیکت تورڤالدس (بە سویدی: Linus Benedict Torvalds) لەدایکبووی ٢٨ی دیسەمبەری ١٩٦٩، ئەندازیارێکی فینلاندی–ئەمریکیـیە. کە دروستکەری ناووکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ، گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ، و چەند ساڵێك دواتر [ئەندرۆید] وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون.
ژیاننامە :
تورڤالدس لەدایکبووی هێلسنکی، فینلاندـە. کوڕی هەریەکە لە (ئانا) و (نیلس تورڤالدس)ـە. وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تورڤالدس و لێۆ تۆرنگوێستـی ئامارزانە. وە هەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی هێلسنکی بوون لە ساڵی ١٩٦٠ـەکان.
تورڤالدس قوتابی زانکۆی هێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٦، تورڤالدس لە ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی (NODES)، پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بەسوپای فینلاندـی هێزی سەربازی ئوسیما. لە هاوینی ساڵی ١٩٨٩، ١١ مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاريى سەربازيى زۆرەملێى فینلاند. لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو، لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان.
لینوکس :
دوای سەردانیکردنی بۆ ترانزمێتا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦، تورڤالدس پەسەندی کرد کە کار بکات لە شوێنێکی کۆمپانیاکە، ئەو شوێنەی کاری تێدا ئەکرد لە نێوان (فێبرواریی ساڵی ١٩٩٧ تا جوونی ٢٠٠٣) پاشان ڕۆشت بۆ (Open Source Development Labs) کە لەو کاتەی تێکەڵ بوو لەگەڵ (Free Standards Group) بۆ ئەوەی ببێتە (دامەزراوەی لینوکس).
لە ١٩٩٧ تا ١٩٩٩، بەشدار بوو لە (86open) بۆ یارمەتی دان لە هەڵبژرادنی (standard binary format) بۆ لینوکس ویونێکس. لە ١٩٩٩ ناوی هات لەلایەن (MIT Technology Review TR100) وەک یەکێکە لە ١٠٠ داهێنەرانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵی دوونیا
لە ٢٠٠٦ـدا، بەنزیکەیی لەسەدا دووی ناووکی لینوکس لەلایەن تورڤالدس خۆیەوە نووسرابوو. چونکە هەزاران بەشداربووی تێدابوو بۆ ناووکی لینوکس، وە ئەم ڕێژەی سەدییە یەکێک بوو لە گەورەترین بەشداری بۆ ئەو.
تێبینی : بۆ زیاتر تێگەشتنی تۆی بەڕیز زۆربەی نوسینەکانم قەدبڕ کردووە لەگەڵ ویکیپیدیا بۆ زیاتر بەرچاو ڕونی ، چاوەڕوانی بەشی دووەم بن باسێکی بوخت لەسەر کارەکانی تۆرڤاڵدس و ناوکی لینوکس و جیهانی سەرچاوەی کراوە بن، لەهەر هەڵەیەک ببورن ، دنیایەک ڕێز…
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سوودم لەم چەند پێگەیە وەرگرتووە : وێکیپیدیا ، تیچ ۆرم ، فۆۆت لینوکس
نووسه‌ر: كارزان ئای تی 
له‌ كورد لێنكسه‌وه‌ 

 _________________________________

You may also like...