ئەمە زیرەكی مرۆڤ ناهێڵێت
لەكەڵ ئەوەی لێكۆڵینەوەی زۆر لەبارەی جگەرەوە كراوەو مەترسی و زیانەكانی دەرخراوە، بەڵام بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، جگەر كاریگەری لەسەر ئاستی زیرەكی مرۆڤیش دەبێت.
لەلایەن خۆیانەوە لێكۆڵەرە ئەمریكیەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە جگەرەكێشان كار دەكاتە سەر بیرو زیرەكی مرۆڤەكان، ئەمەش لە رێگەی تاقیكردنەوەیەك كە 20 هەزار پیاوی لەخۆیەوە گرتبوو سازكراوە.
لەتاقیكردنەوەكەدا زیاتر لە 20 هەزار پیاوی نێوان تەمەنەكانی (18 – 21) ساڵی لە خۆیەوە گرتبوو، بەشداریان پێكراو ئەوە دەركەوت كە كێشانی جگەرە كار دەكاتە سەر بیرو زیرەكی جگەرە كێشەكان.
هەروەها روونیش بوویەوە كە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن بیرو هۆشیان لە دۆستەكانی كەمترە، بۆ نموونە ئەگەر دە كەسی جمكە یەكێكیان جگەرە بكێشێت و ئەوەی تریان نەكێشێت، ئەوا ئاستی فێربوون و زیرەكی جگەرە نەكێشەكە زۆر زیاترە.
یەكێك لە لێكۆلەرەوەكان رایگەیاندووە: ئەوان وایان مەزەندە كردبوو ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن كەسانێكن كە لە خێزانی هەژار گەورە بوونە یان زۆریان نەخوێندووە، بەڵام بۆیان دەركەوت كە جگەرەكێشان بەم شتانە نیەو هەموو جۆرە كەسێك جگەرە دەكێشت بە هەژار و دەوڵەمەندەوە.
جگەرەكێشان چەندین مەترسی هەیە وەك تووش بوون بە نەخۆشی دڵ و زیادكردنی مادەی شێرپەنجە لە دەم و سیەكاندا.
نەخۆشیەكانی جگەرەكێشان مەترسیدارترین هۆیە بەمردن بەتایبەتی لەوڵاتە پیشەسازییەكاندا.
ئەمەو بەپێی ئامارەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵانە 500 هەزار كەس بەو نەخۆشیانە دەمرن كە سەرچاوەكەی جگەرەكێشانە، هەروەك چۆن لێكۆڵینەوە نوێكان دەریانخستووە كە سێیەكی دانیشتوانی چین لە پیاوان بە هۆی جكەرەكێشان تەمەنیان كەتر دەبێتەوە.
_________________________________