ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌م خوێنیت هه‌یه…ئه‌م خواردنانه بخۆ
كه‌می ئاسن یان كه‌م خوێنی یه‌كێكه له نه‌خۆشیه دیاره‌كان و له‌كاتی توش بونی كه‌سێك به‌م نه‌خۆشیه ، كه‌سه‌كه تووشی ماندوبون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كه‌می بیركردنه‌وه و ته‌ركیز كردن و كێشه‌كانی پێست و چه‌ندین كێشه‌ی تر ده‌كات .
له‌م باره‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك جۆری خواردن هه‌ن كه سه‌رچاوه‌كانیان له ئاژه‌ڵ و ڕوه‌كدا هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی ئاسن و ده‌توانن ببنه یارمه‌تی ده‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی كه‌م خوێنیان هه‌یه :
. گۆشتی سوور : جگه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتینی جۆراو جۆر له هه‌مان كاتدا پێكهاته‌ی ئاسنی زۆریشی تێدایه ، بۆ نموونه 100 گڕام له گۆشتی مانگا نزیكه‌ی 5 میللیگڕام له ئاسنی تێدایه .
. ماسی : ئامۆژگاری ده‌كرێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو جار له هه‌فته‌یه‌ك بخورێتن ، به تایبه‌تی ماسی تونه‌و سه‌ردین و ماكریل و ئه‌وانی تر ، چونكه ئه‌و جۆری ماسیانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاسن .
. پاقله‌مه‌نی : له‌گه‌ڵ خواردنی گۆشت و ماسی خواردنی نیسك و فاسۆلیای سوور و لۆبیاو زۆر گرنگه له خواردنه‌كان هه‌بێت . هه‌ر 100 گڕامێك له‌م خواردنانه نزیكه‌ی 3 میللیگڕام له ئاسنی تێدایه .
. كاكاو : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامێكی خۆشی هه‌یه ، له هه‌مان كاتدا ئه‌وا كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی كه‌م خوێنیان هه‌یه ده‌توانن بخۆنه‌وه چونكه پیكهاته‌ی ئاسنی زۆری تێدایه .
. جاتره : ئه‌م جۆره ڕوه‌كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن به جۆریك 100 گڕام نزیكه‌ی 30 میللیگڕام له ئاسنی تێدایه .
. به‌هارات به جۆره‌كانیه‌وه وه‌كو زه‌نجه‌بیل و دارچین و كه‌موون و ئه‌وانی تر چونكه هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندن به پێكهاته‌ی ئاسن . بۆیه پێویسته بهكاربهێنڕێ له‌گه‌ڵ خواردنه‌كان هه‌م بۆ تامێكی خۆش و هه‌م سوودیشی لێ وه‌ربگیرێ .
_________________________________