ئەوانەی بۆنی ناو دەمیان لەبەر ئەمانەیە !!

c68ff98965c2d53126cddaed10d71256_XL

هەستكردن بە چێژێكی تاڵ یان چێژێكی ناخۆشی وەكو تام سارد لە دەمدا حاڵەتێكی باوە.

بەگشتی كولبوونی دەم ئەم گرفتە پەیدا دەكات كە گەلێك هۆكاری لەپاڵە وەكو: سووتانی ناوپۆشی دەم لەبەر خواردن و خواردنەوەی گەرم، پاك رانەگرتنی دەم و ددان، بەكارهێنانی فڵچەی ددان بە ناڕێكی كە ببێتە ئەگەری برینی بچووك لە پوك یان زمان یان ناوپۆشی دەم، كەمی ڤیتامین و كەمی كانزایەكان، قەیرانە دەروونییەكان.
هۆیەكانی تری چێژی ناخۆش لە دەمدا بریتین لە:
هەوكردنی پشتەوەی زمان و دەم و قوڕگ بە تایبەتی هەوكردن بە كەڕووی كاندیدا كە زیاتر لەو كەسانەدا روودەدات كە بەرگری لەشیان كەمە وەكو منداڵ و پیرەكان و نەخۆشانی شەكرەو تووشبووان بە ئایدز یان شێرپەنجە.
زۆرجار دەرمانی ددانسازی و هەندێك دەرمانی تری وەكو فلاجیل چێژی دەم ناخۆش دەكەن.
پەستی توند و قووڵ، خەمۆكی دەبنە ئەگەری گۆڕان لە ناوپۆشی دەمدا بەتایبەتی گۆڕان لە رێژەی دەردانی لیكدا.
وشكبوونی دەم دەبێتە ئەگەری هەر دوو بۆنی ناخۆش و چێژی ناخۆش لە دەمدا كە گرنگترین هۆكارەكانی بریتین لە كەمخواردنەوەی شلەو زیاد ئارەقەكردن، زیاد قسەكردن، نەخۆشی شەكرە، سستبوونی گلاندی تایرۆید، پەككەوتنی گورچیلەكان، نەخۆشی زە‌هایمەر، نەخۆشی پاركینسۆن، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان.
چارەسەركردنی ئەم گرفتە بە دۆزینەوەو چارەسەركردنی هۆیەكەی ئەنجام دەدرێت، لە ماڵەوە دەكرێت هەر جۆرێكی غەرغەرە یان شووشتنی دەم بە گیراوەی دژە میكرۆب ئەنجام بدرێت.
زیاد خواردنەوەی ئاو، زیاد خواردنی سەوزەو میوە، كۆنترۆڵكردنی شەكرە، هەنگاوی سادەو گرنگن بۆ رێگرتن لە وشكبوونی دەم.

 

 


 _________________________________

You may also like...