٢٠ کار پاش دامەزراندنی ئێلیمینتری !

لەم بابەتە لە سەر ئەوە دەدوێین کە پاش دامەزراندنی ئێلیمێنتری پێویستمان بە چ کردارێکە کە باشتر سود لەم سیستەمی کارپێکردنە بگرین.

١- چالاککردنی پێش گریمانی نەرمەکالاکان.
sudo software-properties-gtk
بەم فەرمانەپەنجێرەییک دەکرێتەوە بۆ کانفیگی سەرچاوەی نەرمەکالاکان.بچنە خشتی “Other software” ئینجا گشتی جوارچێوەکان بە ناوی “Canonical Partners” و “Independent” هەڵبژێرن .

٢- بەڕۆژکردنی سیستەم:
بۆ بەرۆژکردنی پەکەکان و بەرزکردنەوەی نەرمەکالاکان یا خود ئەپلیکەشنەکان لە فەرمانی خوارەوە سوود وەربگرن.پاش بەرۆژ کردنەوە سیستەمەکەت لەنوێ دەستپیکەرەوە (restart).
sudo apt-get update
sudo apt-get upgrade
sudo apt-get dist-upgrade

٣- دامەزراندنی Aptitude, Synaptic وە Gdebi
ئەم پەکانە بۆ خێرایی و کاری بەهێزتری ناوەندی نەرمەکالا بەکار دێن.
sudo apt-get install aptitude synaptic gdebi-core

٤-دەستکاری ڕومێزی ئیلیمێنتری بە دامەزراندنی Elementary Tweaks
Elementary Tweaks ئەبزاریکە بۆ دەستکاری و جوانکاری ڕووکاری رومێزی و کاریگەریەکانی،کە بریتییە لە وێنۆچکەکان،دوکمەکان،ستایل و..هتد .
sudo apt-add-repository ppa:versable/elementary-update -y
sudo apt-get update
sudo apt-get install elementary-tweaks
٤-١- دامەزراندنی کاغەزدیواری و وێنۆچکەکان
sudo apt-get install elementary-wallpaper-collection

٥- دامەزراندنی Synapse indicator :
سنەیپ ئیندیکەیتۆر ئەبزاریکە بۆ گەڕانی خێرا لە پەرگەکان و ئەپەکان لە نێو ئیلێمینتری.پاش بەکاربردنی فەرمەنی خوارەوە دەبێت لە سیستەم بچنە دەرەوەو(logout) بگەرینەوە (login ).
sudo apt-get install indicator-synapse

٦- دامەزراندنی وێبگەرەکان:
هەر وا کە دەزانن وێبگەری سیستەمی کارپێکردنی ئیلێمێنتری ناوی میدرۆیە کە لەبەر سووک بوون توانایی کەمی لە چاو فایرفۆکس ە کرۆم بۆ دابین کراوە بۆ ئەم کێشەیە دەتوانن لە فەرمانەکانی خوارەوە بۆ دامەزراندنی سوود وەربگرن:
٦-١- دامەزراندی وێبگەری فایفۆکسی موزیلا :
sudo apt-get install firefox
٦-٢- دامەزراندنی وێبگەری کرۆمیۆم :
sudo apt-get install chromium-browser
٦-٣- دامەزراندنی وێبگەری کرۆم :
٦-٣-١- وشانی ٦٤ بیت :
wget https://dl.google.com/linux/direct/google-chrome-stable_current_amd64.deb
sudo gdebi google-chrome-stable_current_amd64.deb
٦-٣-٢- وشانی ٣٢ بیت :
wget https://dl.google.com/linux/direct/google-chrome-stable_current_i386.deb
sudo gdebi google-chrome-stable_current_i386.deb

٧-دامەزراندی زیادکراوەی فلاش:
زیادکراوەی فلاس بۆ فایرفۆکس و کرۆمیۆم کە پاڵپشتی فلاس ناکەن.
sudo apt-get install adobe-flashplugin

٨- دامەزراندنی پەلەیری VLC :
بە دەڵنیایەوە یەکێک لە هەرە نەرماکالا بەهێزەکانە بۆ دیتنی فیلم وگوێ دانی ئاهەنگ و موسیقا.دەتوانن لە ناوەندی نەرمەکالاس دایبمەزرینن یان لە فەرمانی خوارەوە کەلک وەربگرن
sudo apt-get install vlc

٩-دامەزراندنی کودێکەکان:
بۆ پاڵپشتی لە فۆرماتی زۆرتری فایلەکانی موسیقا و فیلم کۆدیک دادەمزرێنین.
sudo apt-get install ubuntu-restricted-extras libavcodec-extra-53
٩-١- کردنەوەی dvd :
sudo apt-get install libdvdread4
sudo /usr/share/doc/libdvdread4/install-css.sh

١٠- بۆ دامەزراندن و زیاد کردنی فۆرماتی ئارشیڤ:
بۆ ئەوە کە پاکەتی جورواجۆر کە گوشراوەن بکەینەوە دەتوانین لەم فەرمانە سوود وەر بگرین،
sudo apt-get install unace rar unrar p7zip-rar p7zip sharutils uudeview mpack lha arj cabextract lzip lunzip

١١-دامەزراندنی سکایپ(Skype ) :
sudo apt-get install skype

١٢-دامەزراندنی بۆشایی هەوری درۆپنۆکس(Dropbox):
sudo gdebi dropbox_1.6.0_amd64.deb

١٣-دامەزراندنی Uget بۆ بەرێوەبردنی داگرتنەکان :
sudo apt-get install uget

١٤-دامەزراندنی ئۆفیس(Libreoffice) :
ئیلیمینتری ئۆفیسی لەسەر نییە .بۆ داگرتنی کۆی ئۆفیس لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود بگرن:
sudo apt-get install libreoffice

١٥- دامەزراندنی Gimp بۆ دەستکاری وێنە بە شێوەی پێشکەوتوانە:
sudo apt-get install gimp

١٦-داەزراندنی Pidgin بۆ چات :
sudo apt-get install pidgin

١٧-دامەزراندنی جاڤا بۆ ویبگەرەکان :
sudo apt-get install icedtea-plugin

١٨-کردنەوە پارتیشنەکان بۆ نوسین :
…..

١٩- دامەزراندنی کارتی گرافیک :
گەر لە کارتەکانیnvidia or ati سوودوەردەگرن یان لە کارتی وای-فایbroadcom،دەتوانن بۆ بەرۆژ کردن یان دامەزراندنی سەرەکی لە سەرچاوەکراوە بە فەرمانەکەی خوارەوە سوودوەربگرن.دەتوانن بچنە ئەم مەسیرەو بە نیسانکردنی چوارچێوەکان پێداویستی سیستەمەکەتان دیاری بکەن.
sudo jockey-gtk

٢٠-دامەزراندنی تۆرینت:
ئێلیمێنتری دەتوانێت کلاینێتی تۆرینت دامەزرینێت. کە دەتوانین بۆ دۆ ئامێری QBittorrent وە Deluge بێت.
sudo apt-get install transmission
sudo apt-get install qbittorrent
sudo apt-get install deluge
وه‌رگیراوه‌ به‌ سووپاسه‌وه‌ له‌ https://qezwan.ir

 _________________________________

You may also like...