فه‌یسبووك سێ تایبه‌تمه‌نى نوێ بۆ به‌شداربووانى زیاد ده‌كات
كۆمپانیای فه‌یسبووك، له ئێستادا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقی ده‌كاته‌وه كه به‌نیازه به‌م نزیكانه له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕه‌كه له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه به سیستمى ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن، به‌كاریان بخات. تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كان بریتین له‌وه‌ى، كه كۆمێنت له ژێر هه‌ر پۆستێكدا له هه‌شت پیت یان كه‌متر بێت، نووسینهكهى به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر، ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها فه‌یسبووك بوارى ئه‌وه ده‌دات، باكگراوه‌ندى نووسینى بڵاوكراوه‌كان ڕه‌نگ بكرێت، كه كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگ ده‌خاته به‌رده‌ستى به‌شداربووى تۆڕهكهى بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت و ڕه‌نگى نووسینكهش له‌و كاته‌دا ده‌گۆڕێت بۆ ڕه‌نگى سپی.
تایبه‌تمه‌ندى سێیه‌میش بریتییه له‌وه‌ى، به‌شداربووه‌كه كاتێك كاریگه‌رى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كان به Reactions له‌لا درووست ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ لاكێشه‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌چێت و ده‌سته‌واژه‌ى "كۆمێنت بنووسه Write a comment"ـى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ش ئاسانكارى بۆ ده‌كات بۆ نووسینی كۆمێنت و له تهنیشیشدا Share، ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م سێ تایبه‌تمه‌ندییه، تا ئێستا بۆ به‌شێكى كه‌م له به‌شداربووانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، ده‌سته‌به‌ر كراوه.
کاروان ئایتی