بەرنامەیەک بۆ ئاشكرا كردنی شوێن په‌نجه‌ی دەستەکان




شاره‌زایان ئه‌پلیكه‌یشنێكیان داهێناوه‌ كه‌ توانای هه‌یه‌ شوێن په‌نجه‌ بناسێته‌وه‌ و په‌نجه‌ مۆر ئاشكرا بكات، به‌وه‌ش چیتر پێویستت نابێت هه‌ر مۆبایلێكت كڕی په‌نجه‌ مۆری بۆ دابنێی و به‌ گرتنی وێنه‌یه‌ك شوێن په‌نجه‌كه‌ت ده‌ناسێته‌وه‌. ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ ئێستا له‌ كۆگای گووگڵ پله‌ی به‌رده‌سته‌ و تایبه‌ته‌ به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید، ئه‌ویش به‌وه‌ی ته‌نها جارێك له‌سه‌ر مۆبایلێكی ئه‌ندرۆید شوێن په‌نجه‌ت جێهێشت، له‌گه‌ڵ دانانی وشه‌یه‌كی نهێنی،

ئیتر له‌ هه‌موو مۆبایله‌كانی دیكه‌ی سیسته‌می ئه‌ندرۆید شوێن په‌نجه‌ و وشه‌ نهێنیه‌كه‌ت ده‌ناسێته‌وه‌ و به‌وه‌ش هیچ كه‌سێك ناتوانێت مۆبایله‌كه‌ت به‌كار بێنێ ئه‌گه‌ر بێت و به‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ شوێن په‌نجه‌ت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت جێ هێشتبێت.

داگرتنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌: ICE Unlock Fingerprint


کاروان ئایتی 

You may also like...