بەم شێوەیە شاحینەی ئۆرجیناڵ و ساختە لە یەکدی جیا بکەرەوە
سەرجەم کۆمپانیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان شاحینەی تایبەت بە خۆیان ھەیە و ئۆرجیناڵن، ئەم شاحینە ئۆرجیناڵانەش بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل لە شاحینەی ساختە باشترن، چونکە شاحینەی ساختە زیانی بۆ مۆبایل ھەیە و لەوانەیە تێکی بدات، ھەروەھا مۆبایل بە شاحینەی ساختە درەنگتر شەحن وەردەگرێت.
بەم شێوەیە شاحینەی ئۆرجیناڵ و ساختەی کۆمپانیای سامسۆنگ لە یەکدی جیا بکەرەوە:
1 - شاحینەی ساختەی سامسۆنگ، پیتی (A)ەیەکەی لەگەڵ شاحینەی ئۆریجیناڵدا، جیاوازە و گەورەترە، بەڵام پیتی (A) لە شاحینەی ئۆریجیناڵدا، بە شێوەیەکی باریک و بە ھەمان فۆنتی کۆمپانیای سامسۆنگ نووسراوە.
2 - ئەگەر شاحینەیەکی سامسۆنگت کڕی و لەسەری
نووسرابوو (A+) واتە ئەم شاحینەیە ساختەیە، یان ئەگەر لەسەری نووسرابوو لە چین دروست کراوە (Made In China)، بزانە کە ساختەیە، چونکە زۆربەی شاحینە ئۆرجیناڵەکانی سامسۆنگ، لە ڤێتنام دروست دەکرێن.
4 - سەری شاحینەکانی کە بۆ مۆبایلەوە دەکرێن، ھی شاحینەی ساختە لە شاحینەی ئۆرجیناڵ گەورەتر.