کۆڕەک تیلیکۆم ئۆفەرێکی نوێ بۆ بەشداربووانی لە هەولێر و دهۆک پێشکەش دەکات
کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) ئۆفەرێکی نوێ بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی (پریپەید) لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک پێشکەش دەکات.
بەشی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئۆفەرەکە ”بێ هاوتا“یە بۆ بەشداربووانی ئێستا و نوێی هێڵەکانی پریپەید لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە کاتی پڕکردنەوەی باڵانس بە بڕی 10 هەزار دینار یان زیاتر، ئەوا بەشداربووان ”بێ سنوور خولەکی قسەکردن بۆ ناو تۆڕی کۆڕەک لەگەڵ 2 هەزار مێگابایت ئینتەرنێتی بەخۆڕایی وەردەگرن، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک لە باڵانسەکەیان کەم بکاتەوە“.