نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی كانوون ببینە



کۆمپانیای کانوون كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی بواری دروست كردنی كامێرا، له‌ نوێترین داهێنانی دا بەرھەمھێنانی 3 کامێرای نوێی ئاشکرا کرد کەبەنیازە مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بیانخاتە بازاڕ، ئەوانیش بریتین له‌ "Revel T7i  و 77D و M6".

سێ کامێرا نوێیەکە تایبەتمەندیی ئاست بەرزیان ھەیە و توانای وێنەگرتنیان ھەیە بە تەکنیکی 4K .
هاوكات كامێراكان پشتیوانی تۆڕی وای فای و بلوتوس و NFC دەکه‌ن.
نوێترین پرۆسێسەری DIGIC7 لەم کامێرایانەدا ھەیە و پشتیوانی سستمی Dual Pixel دەکات.
سەرباری ھەستەوەریی APS-C و ISO ی 25.600. 




س.وشە

You may also like...