چۆن بتوانم كێبلی ئینته‌رنێت درووست بكه‌م چیم پێویسته‌ بۆ دروستكردنی؟

 
چۆن بتوانم كێبلی ئینته‌رنێت درووست بكه‌م چیم پێویسته‌ بۆ دروستكردنی؟
هه‌موو مان ئه‌و جۆره‌ كێبله‌مان بینیوه‌ به‌ڵام زۆربه‌مان نازانین بیبه‌ستین
ئه‌م جۆره‌ كێبله‌ش بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاردێت 
بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنیكی تر وه‌ هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت
بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئانتێناو راوته‌ر و سوێچ و پێكه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی تۆرێكی ئینترنێتی 
هه‌نگاو به‌هه‌نگاو فێری ئه‌م كاره‌ ببه‌.
پێداویستی : پێویستت به‌ كێبله‌ له‌ جۆری Cat5 یان Cat5e  یان Cat6 Cat6 له‌ هه‌مووی باشتره‌ به‌ڵام نرخی گرانتره‌ ئه‌م جۆره‌ كێبله‌ش به‌ ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت
هه‌بوونی قرته‌ی RJ45 ئه‌م جۆره‌ به‌سته‌ره‌ ته‌نها بۆ یه‌ك جار به‌كار دێت ناكرێت دووجار تاقی بكرێته‌وه‌ چوونكه‌ خانه‌كانی زۆرناسكه‌ له‌ كاتی بوونی  په‌ستان له‌ناو ئه‌چن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێبله‌كه‌ ببه‌سترێن.
RJ-45 Crimping tool یانیش پێی ده‌وترێت FD500R Tool بۆ پێكه‌وه‌ لكاندنی به‌سته‌ری RJ45 و كێبله‌كه‌ و برین و رێك كردنی كێبل.
پاشان كێبله‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌یت  ره‌نگه‌كان لێك جیا ده‌كه‌یته‌وه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌  هه‌ر سه‌ره‌و به‌ شێوازی تایبه‌ت داده‌نێیت.
دواتر رێكیان ده‌كه‌یت با درێژی ته‌ڵه‌كان 1 ئینج بێت واته‌ 2.5cm تا به‌ جوانی رێكی بكه‌یت كه‌ ته‌واو بوو  به‌شه‌ زیاده‌كی ببڕه‌ ته‌نها 1.3cm پێویسته‌.
دووای ته‌واو بوون پێویسته‌ تیست بكرێت ئایا داتا ئه‌گوازێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ تێست ده‌رنه‌چوو ئه‌وا كاره‌كه‌ت به‌ هه‌ڵه‌ كردووه‌.
فه‌رموون ڤیدییۆی فێركاری 
له‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی 
Ibrahim Sherwani

You may also like...