به ته‌مه‌نی 81 ساڵی یه‌كه‌م ئه‌پی خۆی دروست كرد
خانمێكی ژاپۆنی، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه كه به‌ساڵاچوان بایه‌خ به ته‌كنه‌لۆژیا ناده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌پڵیكه‌یشنێكی بۆ سیسته‌می ئایۆس دروست كرد.
"ماساكۆ واكامیا" ته‌مه‌ن 81 ساڵ، یه‌كه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنی هۆشمه‌ندی خۆی دیزاین كرد، له كاتێكدا ئه‌و پێش 21 ساڵ، كاتێك ته‌مه‌نی 60 ساڵ بووه، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی كردووه به به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر. ئه‌و كات كارمه‌ندی بانكێكی وڵاته‌كه‌ی بوو، له‌و بانكه‌دا ماوه‌ی 43 ساڵ بێ وچان كاری كردبوو.
واكیمیا، له فێستیڤاڵی ڕۆژی كچانی ژاپۆنیدا، ئه‌پڵیكه‌یشنی "Hindan"ی نمایش كرد كه خۆی دیزاینی كردووه و به سیسته‌می IOS كار ده‌كات، چونكه خۆی ئایفۆنی پێیه، ئه‌په‌كه بریتییه له شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نمایشكردنی بوكه‌ڵه كولتوورییه ژاپۆنییه‌كان.
ئه‌په‌كه، له شێوه‌ی یارییه‌كی به جۆش و خرۆشه، به شێوه‌یه به ته‌واوی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆخۆی ڕاكێشاوه.
ئه‌و خانمه كه جگه له زمانی وڵاته‌كه‌ی خۆی، زمانی ئینگلیزیش ده‌زانێ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به‌به‌رده‌وامی بابه‌تی نوێ بۆ به‌شدارانی بڵاو ده‌كاته‌وه.