عه‌ره‌بیش مۆبایلیان دروست كرد

 
مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی میسڕی كه‌ خاسییه‌ته‌كانی "تا ڕاده‌یه‌ك" ڕكابه‌ری مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی بازاڕ ده‌كات، به‌رهه‌م ده‌هێندرێ.
 
"یاسر قازی" وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و پێوه‌ندییه‌كانی میسڕ، ئاشكرای كرد له‌ میانه‌ی چڕكردنه‌وه‌ و زیادكردنی بایه‌خدان به‌ پیشه‌سازیی ته‌كنه‌لۆژی، چوار كارگه‌ی نوێیان دامه‌زراندووه‌، یه‌كێكیان مۆبایل و ئامێری هۆشمه‌ند به‌رهه‌م ده‌هێنێ، و بڕیاره‌ له‌ مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری ئه‌م ساڵدا بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
 
میسڕ ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جگه‌ له‌وه‌ی پێویستیی وڵاتی خۆی پڕ بكاته‌وه‌، وه‌به‌رهێنانیشی پێ بكات و بینێرێته‌ وڵاتانی تریشه‌وه‌.
 
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ میسڕییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌چاوی باری ئابووری خه‌ڵكی كردووه‌ و به‌ نرخێكی هه‌رزانتر له‌ ته‌واوی ئه‌و مۆبایله‌ هۆشمه‌ندانه‌ی له‌ بازاڕن، بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

You may also like...