ئایا فه‌یسبووك هێمانی dislike داده‌نێ؟

 
 
هه‌موو ساڵێ، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ وه‌ك پێچه‌وانه‌ی لایك، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، نیشانه‌ی دیسلایك بۆ دژبوون ده‌خاته‌ نێو تۆڕه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی.
 
ئه‌مساڵیش جارێكی تر، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند كه‌ لای خۆی له‌مه‌ودوا به‌ هه‌مان گرنگیی نیشانه‌ی لایك، بایه‌خ به‌ نیشانه‌ سمۆجییه‌كانی تر ده‌دات و ده‌یخاته‌ ناو تۆژینه‌وه‌كانییه‌وه‌، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش نوێ بووه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌خوازێ نیشانه‌ی دیسلایكیش به‌كار بهێنێ، چونكه‌ ویستی زۆربه‌ی كه‌سه‌.
 
كۆمپانیای فه‌یسبووك جارێكی تر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یاند كه‌ دانانی نیشانه‌ی "dislike"، ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕك و كینه‌ له‌ نێوان به‌شداربووانی تۆڕه‌كه‌، له‌ كاتێكدا ئامانجی ئه‌و تۆڕانه‌، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و بۆ ببه‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانه‌.

You may also like...