رۆبۆتێك هه‌ڵه‌كانی مرۆڤ راست ده‌كاته‌وه
به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر و زیره‌كیی ده‌ستكرد له په‌یمانگه‌ی ماساچۆستسی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی رۆبۆتێك كه له توانیدایه هه‌ڵه‌كان راست بكاته‌وه و كه‌لوپه‌له‌كان بناسێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و رۆبۆته بریتییه له‌وه‌ی كه ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و فه‌رمانانه بكات كه له‌لایه‌ن چاو‌دێر یان خاوه‌نه مرۆڤه‌كه‌یه‌وه پێی ده‌درێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بوو راستی بكاته‌وه.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، رۆبۆته‌كه ده‌توانێت كه‌لوپه‌له كاره‌بایییه‌كان جیا بكاته‌وه له په‌مپه‌كانی بۆیه و هه‌ریه‌كه‌یان بخاته ناو سندووقه دیاریكراوه‌كه‌ی خۆی، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن خاوهنهكهشیهوه فه‌رمانی هه‌ڵه‌ی پێ ده‌درێت.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا، كه‌سێك له رێگه‌ی ئامێری دیاریكردنی شه‌پۆله‌كانی مێشك EEGـه‌وه سه‌رپه‌رشتیی رۆبۆته‌كه ده‌كات و تێبینی و ئاماژه‌كانی پێ ده‌دات، به‌ڵام كه‌سه‌كه ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌ی پێ ده‌دات و رۆبۆته‌كه ده‌توانێت ئاماژه راسته‌كان بناسێته‌وه.