له ماڵه‌وه، باشترین شوێن بۆ دانانی ڕاوته‌ری ئینته‌رنێت كوێیه؟
خه‌ریكه وای لێ دێت، هیچ ماڵێك نامێنێ كه ئینته‌رنێتی تێدا نه‌بێ و بووه به‌شێك له گرنگی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان، به‌ڵام ناشبێ ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین، وێڕای گرنگییه‌كه‌ی، زیانی ته‌ندروستیشی زۆره.
پزیشكان و پسپۆڕان به گرنگی ده‌زانن كه هه‌میشه دوور بین له شوێنی تیشكی كه‌هرۆموگناتیسی كه له ڕاوته‌ری وای فای ئینته‌رنێتیشدا زۆره، چونكه زیانی گه‌وره به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، تیشكی كه‌هرۆموگناتیسی، ده‌بێته هۆی ڕژانی ئاره‌ق و خه‌ساربوونی خانه‌كانی مێشك، هه‌روه‌ها دڵ لاواز ده‌كات.
توێژه‌ران ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باشترین دانانی ڕاوته‌ری وای فای، ئه‌وه‌یه له شوێنێكی بۆشاییدا هه‌ڵبواسرێت كه هه‌موو لاكانی به‌تاڵ بن، له شوێنێكی بچووكی داخراویشدا نه‌بێت، تا شه‌پۆله‌كانی تیشكهكهی بڵاو ببنه‌وه و كه‌مترین زیان بگه‌یه‌نن.
وا باشه، له ناوه‌ڕاستی ماڵدا دابنرێ و جار جاریش كه‌میش بێت شوێنه‌كه‌ی بگۆڕن، چونكه بچووكترین جوڵه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی تیشكهكهی.
"جیسۆن كۆل" خوێندكاری دكتۆرایه له زانكۆی "ئیمبریال كۆلێج" له له‌نده‌ن، ئه‌پڵیكه‌شنێكی تایبه‌تی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید دروست كردووه كه كه پشكنین بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌كات و پێت ده‌ڵێ كوێ باشترینه، ئه‌په‌كه به ناوی WiFi Solver FDTD خستووه‌ته ئه‌پستۆره‌وه.