چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دابه‌زینی شەحنی ئایفۆن

original-620x337

سلاو ئازیزان

.

چۆن ئایفۆنەکەت لە دابەزینی شەحن بپارێزیت
ئاشکرایە زۆربەمان بەھۆی دابەزینی شەحنی ئایفۆنەکەمانەوە دەناڵێنین و دووبارە شەحنکردنەوەی لەماوەیەکی کورتتدا بێزارمان دەکات، ھەندێک ھەنگاو ھەیە دەتوانیت لە سیستەمی (IOS ٧) ئەنجامی بدەیت بۆئەوەی خۆت لە دابەزینی شەحن بپارێزیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

.
-دەتوانیت بچیتە (Setting) و دواتر (general)، لەوێدا کلیک لە بەشی (Background app refresh) بکە و لەبەشی سەرەوە ناچالاکی بکە، ئەو کارە وادەکات لەکاتی کردنەوە و دواتر داخستنی ئەپلیکەیشنێکدا شەحن سەرف نەکات.


-بچۆرە سەر (Setting) و دواتر کلیک لەسەر (iTunes and apple store) بکە و ئەپدەیتی ھەموو بەرنامەکان بوەستێنە و چیتر ئایفۆنەکەت بۆ ئەپدەیت شەحن سەرف ناکات.


-دەتوانیت لە (Setting) بچیتە سەر (privacy) و دواتر (Location service)، لەبەشی سەرەوە لۆکەیشن بکوژێنەرەوە و کەمتر شەحن سەرف دەکات.


-پێویستە لە (Setting) بچیتە سەر (General) و دواتر (Spotlight search) و ھەموو نیشانەی راستەکان لاببە.


ئە گە ر سيدياتان هە يە ئە م ٢ تويکە ش زۆر باشە
powersaver
nolowpowerAlert بە گريبتی %١٠٠ شە حنتان زۆر زۆر باش دە بيت تکايە هە ردوو تويک دا بە زينن بە س دە ست کاری هيچيان مە کە ن خۆيان ئە کتيڤ دە بن

..

هیوادارین  گه‌لی كورد سودی لێ وه‌رگرێ

تكایه‌ بلاوی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی تریش سودی لێ وه‌رگرێت


 _________________________________

You may also like...