پێشەكی:
بێگومان هەركاتێك كۆمپیوتەر بەكاردەهێنین، بەرنامە جیاوازەكان بۆ جێبەجێكردنی كارە جیاوازەكان بەكاردەهێنین وبەهۆیانەوە فرمان و كارە پێویستەكان جێبەجێدەكەین. بۆنمونە بەرنامەی جێبەجێكاری ئیمەیل E-Mail Application بەكاردەهێنین بۆ ناردن Send و وەرگرتن Receive ی نامە و پەیامەكانمان messages. بگەڕی وێبیش Web browser بۆ پیشاندانی لاپەڕەكانی وێب و كردنەوەی ماڵپەڕەكان Web sites بەكاردەهێنین.
بەرنامە سازەكانی كۆمپیوتەر و ئەندازیارانی بەرنامە سازی (Software Engineering) ئەم بەرنامانە دروست دەكەن بەهۆی زمانەكانی بەرنامە سازییەوە وپێشكەش بە بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەری دەكەن.
زمانی بەرنامە سازی جاڤاش Java programming language یەكێكە لە زمانە ئاست بەرز و باڵاكانی High level language بواری بەرنامە سازی و دەتوانین بەهۆیەوە بەرنامە دروست بكەین و،كاری بەرنامە سازی و نەخشەسازی بەرنامەكان ئەنجام بدەین، بۆ هەموو بوارە جیاوازەكانی وەكو:
1-بەرنامەسازی ئاراستەكردنی تەن (OOP(Object Oriented Programming.
2-ڕووكاری وێنەیی بۆ بەكارهێنەر (GUI(Graphical User Interface.
3-گرافیك Graphics.
4-ڕیزبەندی كردن و گەڕان Sorting and Searching .
5-پێكهاتەكانی داتا Data Structure.
6-ئەپلێت(بەرنامەی بچوك Small Program ( Applet.
7-بەرنامەسازی تۆڕەكان Networking Programming .
8-بەكارهێنانی داتابەیس و دروستكردنی داتابەیس.
9-بەرنامەسازی وێب Web Programming.
10-بەرنامەسازی مۆبایل.
11- بەرنامەسازی ئامێرە پزیشكی و پیشەسازییەكان.
12-چەندان بواری تر.
بەپێی پێویست و بە بوونی كاتی تەواو هەوڵدەدەین باسی هەریەكێك لە بوارەكانی بەرنامە سازی بكەین بەهۆی زمانی جاڤاوە و،هیوادارین بشتوانین لە ئایندەدا بیكەینە باشترین كتێبی بواری بەرنامەسازی بەبەكارهێنانی زمانی جاڤا و هەوڵیش دەدەین بەزۆری گرنگی بە بەشی GUI بدەین.چونكە لە جیهاندا جێگەی بایەخە و ،گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت.
بەرنامە پێویستەكانی كە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە بچوك و نمونەكانی بەرنامە سازی بەكاری دەهێنین،هەریەكێك لە جەی دی كەی jdk-6 و بەرنامەی Text Pad كە سەرەتا بە دابەزاندنی ئەم دوو بەرنامەیە دەست پێدەكەین :
دابەزاندنی JDK 6:
1-سەرتا لێرە JDK دابگرە، دوای داگرتنی دووانە كلیك Double click لەسەر فایلە داگیراوەکە بكە.
2-پاش كەمێك چاوەڕوانی ئەم شێوەیەی خوارەوە دەكرێتەوەو،كلیك لەسەر Accept > بكە:
3-پاشان ئەم شێوەیەی خوارەوە دەكرێتەوەو،كلیك لەسەر Next > بكە:
4-پاشان چاوەڕێبە تا فایلەكان داونلۆد دەبن:
5-كلیك لەسەر Next > بكە:
6-پاشان كەمێك چاوەڕێدەكەین،تا هەموو فایلەكان دادەبەزن:
7-لەكۆتایدا كلیك لەسەر Finish دەكەین:
ئێستا بەرنامەی یەكەممان دابەزاند و،پێویستە دەست بكەین بە دابەزاندنی بەرنامەی دووەم،كە تێكست پادە وپشت بە خوا لە بەشی دووەم دێینە سەر چۆنییەتی دابەزاندنی ئەم بەرناوچەندینن شتی تر.