دابەزاندنی Text Pad:
1- سەرەتا رێگای سایتی سەرەکیەوە بەرنامەی Text Pad وەبگرە کلیک بکە لێرە
پاشان دووانە كلیك Double click لەسەر Text Pad بكە:
2-پاش كەمێك چاوەڕوانی ئەم شێوەیەی خوارەوە دەردەكەوێت و،كلیك لەسەر Next > بكە:
3-ئەم شێوەیەی خوارەوەت بۆ دەكرێتەوە و،كلیك لەناو بازنە بچوكەكەی بەردەم I accept…بكە و،پاشان كلیك لەسەر Next > بكە:
4- ئەم شێوەیەی خوارەوە دەكرێتەوە و،لە خانەی ناوی بەكارهێنەر User Name دا ناوێك بنووسە و،لەخانەی ڕێكخراویش Organization دا ناوێكی تر بنووسە و،ئەگەر دەتەوێت ئەم بەرنامەیە بۆ هەموو بەكارهێنەرەكان بێت ئەوا كلیك لەناو بازنە بچوكەكەی بەردەم (all users) بكە و ئەگەر دەتەوێت تەنها بۆ بەكارهینەرێكیش بێت،كە ئەو بەركارهێنەرە خۆتی ئەوا كلیك لەناو بازنە بچوكەكەی بەردەم Only for me بكە:
5- كلیك لەسەر Next > بكە:
6-كلیك لەسەر Install بكە:
7-پاش كەمێك چاوەڕوانی ئەم شێوەیەی خوارەوە دەردەكەوێت و كلیك لەسەر Finish بكە:
یەكەم بەرنامە لە جاڤادا:چاپكردنی دێرێك نووسین
A First Program in java: Printing Line of Text
ئێستا بەرنامەی Text Pad بكەرەوەو،ئەم بەرنامەیە بنووسە كە بەهۆیەوە دێڕێك نووسینمان بۆ چاپ دەكات و،دەبێتە یەكەمین بەرنامە و ،سەرەتای بەرنامە سازی بەزمانی جاڤا و،پاشان بەرنامەكە شیدەكەینەوەو،لە پێكهاتەكانی دەدوێین:
//Text - Printing Program public class welcom1 { //main method begins excution of java application public static void main (String args []) { System.out.println("Wlcome to Java Programing"); }//End - Method main }//End - class Welcome
بڕوانە بەرنامەكە لە ناو بەرنامەی Text Pad :
دووای ئەوەی بەرنامەكەت نووسی،بەناوی پۆلەكەوە (Class) وبەپاشگری .javaخەزنی بكە،واتە ئەو ناوەی دەكەوێتە دووای وشەی Class وپاشگری جاڤا،بەم شێوەیە: Welcom1.java.
دووای ئەوەی بەیرنامەت خەزنكرد ،پەنجە بنێ بەهەردوو دوگمەی Cntrl+1دا،یان كلیك لەسەر Tool>>>Compile java بكە،بۆ ئەوەی بەرنامەكەت وەربگیردرێت لەلایەن وەرگێڕەوە Compiler و،پاشان بەنجە بنێ بە دووگمەی Cntrl+2 دا،یان Tool>>>Run java application كە بەهۆیەوە بەرنامەكەی نووسیومانە
جێبەجێدەبێت،بڕوانە وێنەكە:
تویكاری یەكەم بەرنامە
Anatomy of first program
ئیستا ئەو بەرنامەیەی نووسیومانە،دابەش دەكەین بۆ چەند دێرێك و،یەك یەك باسیان دەكەین و،وەك ناساندن و سەرەتایەك دەیان ناسێنین،بەڵام باسكردنی تەواو هەڵدەگرین بۆ چاپتەرەكانی تر.چونكە هەندێك دیڕیان پێویستی بە چاپتەرێكی سەربەخۆ هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەتەوای ڕوونی بكەینەوەو،بیخەینە بەرچاو.
//Text - Printing Program
دێڕی یەكەم بە // دەستپێدەكات،كە مانای ئەوەیە ئەو دێڕە نووسینەی بەدووایدا دێت،سەرنج و تیبینییە Comment و،ئەندازیارانی بەرنامەسازی بۆ مەبەستی ڕوونكردنەوەو،بەرچاوڕوونی بەكاری دەهێنن و،یارمەتیدەریش دەبێت بۆ كەسانی تر بۆ ئەوەی بیخوێننەوە و لە بەرنامەی ئەندازیارەكە تیبگەن.وەرگێڕی جاڤا Java Compiler سەرنج و تیبینی Comment فەرامۆش دەكات،واتەئەم سەرنج و تیبینییانە نابنەهۆی هیچ كردارێك لەكاتی جێبەجێكردنی Runبەرنامەكەدا،بەڵكو تەنها وەك ڕوونكردنەوەیەك دەبن و هیچی تر.
بەشێوەیەكی باو Convention ،هەموو بەرنامەكان بەسەرنج و تیبینی Comment دەستپێدەكەن و،ئەو ڕونكردنەوانە بە // دەست پێدەكەن پێیان دەوترێت سەرنج و تێبینی یەك(یەك) دێڕی End-of line(Or Single-line)Comment،بەڵام جۆرێكی تری سەرنج و تیبینیمان هەیە ،كە دەتوانین چەندین دێڕی تیادا بنووسین و،بەم جۆرەش دەوترێت:ڕوونكردنەوە(سەرنج و تیبینی)چەند دێڕی Traditional Commentیان Multiple – line Comment كە بەم شێوەیەی خوارەوە دەنووسرێت:
/* this is a Multiple – Line Comment*/
هەڵە باوەكانی بەرنامە سازی
Common Programming Error
ڕێسا و ڕێزمانی بەرنامەسازیSyntax of Programming گرنگترین بەشی بەرنامەسازییە و،هەڵەكردن تێیدا بە هەڵەی ڕێزمانی Syntax Error ناو دەبرێت و،بەشێوەیەكی گشتی پێی دەوترێت هەڵەی وەرگێڕ Compiler Error یان Compile time error یان Compilation Error بۆیە وای پێدەوترێت چونكە وەرگێڕ Compiler لە كاتی هەنگاوەكانی وەرگێڕانی بەرنامەكەدا Compilation Phaseدەیدۆزێتەوەو،ناتوانین بەرنامەكە جێبەجێبكەین Executeهەتاوەكو هەموو هەڵە ڕێسایی و ڕێزمانییەكانی بەرنامەسازی ڕاست نەكەینەوە.
سەرنج:لەبەشەكانی داهاتوو دا،ڕێساكان و ڕێزمانی بەرنامەسازی لە زمانی جاڤادا ڕوون دەكەینەوە.
هەڵە باوەكانی بەرنامە سازی
Common Programming Error
ڕێسا و ڕێزمانی بەرنامەسازیSyntax of Programming گرنگترین بەشی بەرنامەسازییە و،هەڵەكردن تێیدا بە هەڵەی ڕێزمانی Syntax Error ناو دەبرێت و،بەشێوەیەكی گشتی پێی دەوترێت هەڵەی وەرگێڕ Compiler Error یان Compile time error یان Compilation Error بۆیە وای پێدەوترێت چونكە وەرگێڕ Compiler لە كاتی هەنگاوەكانی وەرگێڕانی بەرنامەكەدا Compilation Phaseدەیدۆزێتەوەو،ناتوانین بەرنامەكە جێبەجێبكەین Executeهەتاوەكو هەموو هەڵە ڕێسایی و ڕێزمانییەكانی بەرنامەسازی ڕاست نەكەینەوە.
سەرنج:لەبەشەكانی داهاتوو دا،ڕێساكان و ڕێزمانی بەرنامەسازی لە زمانی جاڤادا ڕوون دەكەینەوە.
بەرنامەسازیی باش
Good Programming Practice
باشترین بەرنامەسازی ئەوەیە كە ئەندازیاری بەرنامەسازی ،بەرنامەكانی بە سەرنج و تێبینی Comment دەستپێبكات و،لەم سەرنج و تێبینییەدا مەبەستی نووسینی بەرنامەكەی شیبكاتەوەو،ناوی بەرنامەساز و كات و بەرواری دوواین نوێكردنەوەو دەستكاری كردنی تیادا بنووسێت.هاوكات واباشترە كە چەند دێرێك و بۆشای Space دابنێت.بۆ ئەوەی بەئاسانی كۆدەكە لە یەكتر جیابكرێتەوە.
public class welcom1
ئەم دێڕە بە وشەی public دەست پێدەكات،كە یەكێكە لە وشەكانی دەستبەسەراگرتنی گەیاندن و تێپەڕبوونی پۆل Access Control و بەدووای دا وشەی پۆل Class Keyword دێت،و پاشان ناوی پۆلەكە Class Name دێت و،ناوی پۆل دەبێت بەیەكێك لەم ناسەرەوانە دەست پێبكات،واتە ئەم مەرجانەی تیادا بێت:
1-دەبێت بە پیت Letter دەستپێبكات ،وەكو Welcome1.
2-یان بە _ دەست پێبكات ،وەكو _welcome1
3-یان بە $ دەستپێبكات،وەكو $welcome1.
وەنابێت بە ژمارە Digit دەستپێبكات و،ناشبێت بۆشایی Space ی تیابێت.
لەبەرئەوەی زمانی بەرنامەسازی جاڤا وردكارە و حساب بۆ پیتی گەورەو بچوك دەكات ،واتە Case Sensitive بۆیە پێویستە ئاگاداری پیتەكانبین لە ڕووی گەرەیی Capital و بچوكی Small بۆ نموونە a1 و A1 لە زمانی جاڤادا جیاوازن،بەڵام هەردووكیان ناسەرەوەیەكی وەرگیراون (قبووڵن) و كاریان پێدەكرێت.
بەرنامەسازیی باش
Good Programming Practice
بەشێوەیەكی باو ،هەمیشە یەكەم پیتی ناوی پۆل Class Name بە پیتی گەورە Capital Letter دەنووسرێت،بەڵام ئەگەر بە پیتی بچوكیش Small Letter بنووسرێت،هەڵەنابێت،بەڵام واباشترە بە پیتی گەورە بنووسرێت.
هەڵە باوەكانی بەرنامە سازی
Common Programming Error
هەڵەیەكی باو ئەوەیە كە بەرنامەكەمان بەناوی پۆلەكەوە Class Name و پاشگری جاڤا .java خەزن نەكەین.چونكە وەرگێڕ Compilerتەنها ئەو فایلانە وەردەگێڕێت Compiles كە تەنها بەپاشگری .java كۆتای هاتووە.}
ئەم دێڕەش كەوانەی سەرەتایی لاشەی پۆلە Body of class و هەموو پۆلێك Class بە كەوانە دەستپێدەكات و،بەكەوانەش كۆتای دێت،وەكو لە دێڕی نۆهەم و كۆتایی بەرنامەكەدا دەبینرێت.
بەرنامەسازیی باش
Good Programming Practice
بەرنامەسازیی باش ئەوەیە كە لەگەڵ نووسینی كەوانەی چەپی كردنەوەی پۆل { ،یەكسەر و بە دووای دا كەوانەی ڕاستی داخستنی پۆل } بنووسێت و،پاشان لە نێوان هەردوو كەوانەكەدا مێسۆدی سەرەكی یان ئەو كۆدەی هەیەتی بینووسێت.ئەم كارەش بۆ ئەوەیە كەمترین هەڵە ڕووبدات و بەرنامەساز كەوانەی بیرنەچێت .چونكە كاتێك بەرنامەكە جێبەجێدەكات ،ئەگەر كەوانەی بیربچێت وەرگێڕ پێی دەڵێت هەڵە هەیە لە ڕێساو ڕێزمانی بەرنامەكەدا و لەوانەیە بەرنامەساز بە ئاسانی نەیدۆزێتەوە هەڵەكەی بیرچوونی كەوانەیە.بەتایبەت لەسەرەتای كاری بەرنامە سازی دا.
//main method begins excution of java application
ئەم دێڕە ڕوونكردنەوەیەكە Comment بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە دێڕی دوواتر ڕێگەی سەرەكی Main Method ی بەرنامەكەیە
public static void main (String args [])
ئەم دێڕە مێسۆدی سەرەكی بەرنامەكەیە و،لە چاپتەرێكی سەربەخۆدا باسی مێسۆد و چۆنیەتی دروستكردن و پێكهاتەیی و بەكارهێنانی دەكەین.}
ئەم دێڕەش كەوانەی سەرەتایی لاشەی ڕێگەیە Body of Method و هەموو ڕێگەیەك Method بە كەوانە دەستپێدەكات و،بەكەوانەش كۆتای دێت،وەكو لە دێڕی شەش و هەشتی بەرنامەكەدا دەبینرێت.
بەرنامەسازیی باش
Good Programming Practice
بەرنامەسازیی باش ئەوەیە كە لەگەڵ نووسینی كەوانەی چەپی كردنەوەی مێسۆد { ،یەكسەر و بە دووای دا كەوانەی ڕاستی داخستنی مێسۆد } بنووسێت و،پاشان لە نێوان هەردوو كەوانەكەدا ئەو كۆدەی هەیەتی بنووسرێت.ئەم كارەش بۆ ئەوەیە كەمترین هەڵە ڕووبدات و بەرنامەساز كەوانەی بیرنەچێت .چونكە كاتێك بەرنامەكە جێبەجێدەكات ئەگەر كەوانەی بیربچێت وەرگێڕ پێی دەڵێت هەڵە هەیە لە ڕێساو ڕێزمانی بەرنامەكەدا و لەوانەیە بەرنامەساز بە ئاسانی نەیدۆزێتەوە كە هەڵەكەی بیرچوونی كەوانەیە.بەتایبەت لەسەرەتای كاری بەرنامە سازی دا.
System.out.println("Wlcome to Java Programing");
بەهۆی ئەم دێڕەوە كە لەناو لاشەی Body of Method مێسۆدی سەرەكی دا نووسراوە،ئەو دێڕنووسینەمان بۆ چاپ دەكات كە لە نێوان ( ) نووسراوەو ،بە دووانە “ دەستپێدەكات و بە دووانە “ كۆتای هاتووە،بەڵام “ چاپناكان.
}//End - Method main
كەوانەی كۆتایی لاشەی مێسۆدی سەرەكییە و سەرنج و تێبینییەكی یەك دێڕی بە دووای دا هاتووە،كە پێمان دەڵێت : كەوانەكە كۆتایی ڕێگەی سەرەكییە.
}//End - class Welcome
كەوانەی كۆتایی پۆلی وێڵكەمە و سەرنج و تێبینییەكی یەك دێڕی بە دووای دا هاتووە،كە پێمان دەڵێت : كەوانەكە كۆتای پۆلی وێڵ كەمە.
..
.