جۆر ی زانیاری Data Type، دیاری كردنی جۆری زانیارییە بۆ هەمیشە گۆڕاوەكان و، دیاری كردنی ئەو زانیارییانەی كە نەخشە – Function (رێگە، مێسۆد) دەیگێڕێتەوەو، ئەم جۆری زانیارییە بە گوێرەی پێویست دیاری دەكرێت ، لەم خشتەیەی خوارەوەدا جۆرەكانی زانیاری لە سی شارپ دا، ڕوونكراوەتەوە:
• ژمارەیی تەواو (كەرت نەبێت) – Integer: هەموو ژمارەكان دەگرێتەوە لە ماوەیی -2147483648 بۆ 2147483647 و بە شێوەیەكی گشتی بەكاردێت بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی ئەو هەمیشە گۆڕاوانەی نرخی ژمارەی ئەرێ Positive (+) یان نەرێنی Negative (-) هەلگرتبێت، بەڵام ئەگەر بمانەوێت تەنها نرخی موجەب ( ئەرێنی Positive “+”)هەڵبگرێت، ئەوا جۆری زانیاری unit بەكاردەهێنین: نمونەی یەكەم، بۆ هەمیشە گۆڕاوی موجەب و سالب (ژمارەیی تەواو – Integer):
<%@ Page Language="C#" %> <html> <head> <title>C# Fundamental </title> </head> <body> <h3>Integer Data Type - Variables </h3> <p>Number: <% int number = 53911; Response.Write(number); %> </p> </body> </html
نمونەی دووەم، بۆ هەمیشە گۆڕاوی، جۆری زانیاری unit:
<%@ Page Language="C#" %> <html> <head> <title>C# Fundamental</title> </head> <body> <h3>Unit Data Type – Variables </h3> <p>Number: <% uint number = 46082; Response.Write(number); %> </p> </body> </html>
• ژمارەیی تەواوی زۆر گەورە Long Integers: ئەگەرچی جۆری زانیاری ژمارەی تەواو Integer Data Type توانای هەڵگرتنی نرخی گەورەی هەیە، بەڵام ئەگەر نرخ و ژمارەیەكمان پێویست بێت كە زۆر زۆر گەورە بێت، ئەوا پێویستە Long Integers بەكاربهێنین،كە ماوەكەی دەكەوێتە نێوان -9,223,372,036,854,775,808 بۆ 9,223,372,036,854,775,807
<%@ Page Language="C#" %> <html> <head> <title>C# Fundamental</title> </head> <body> <h3>Long Integers Data Type - Variables</h3> <p>Number: <% long number = 46082; Response.Write(number); %> </p> </body> </html>
• هەشتی – Byte:بۆ ژمارەی بی هێما Unsigned Number بەكاردێت و لە ماوەی بۆ 255 دەگرێتەوە.نمونە بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی هەمیشە گۆڕاوی بایت، كە وشە كلیلی بایت بەكاردێت بۆ ئەو مەبەستە:
<%@ Page Language="C#" AutoEventWireup="true" CodeFile="Default.aspx.cs" Inherits="_Default" %> <!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Transitional//EN" "http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-transitional.dtd"> <html xmlns="http://www.w3.org/1999/xhtml"> <head runat="server"> <title>C# Fundamental </title> </head> <body> <% byte stories = 2; %> <% Response.Write("<h2>=//Hello, Welcom to </h2>"); Response.Write("<h3>ASP.NET In C# Programming</h3>"); Response.Write("<h3>With Hemn Barznji</h3>"); Response.Write("<pre>Property:"); Response.Write("<pre>Stories: " + stories.ToString() + "<pre>"); %> </body> </html>
بەڵام ئەگەر بمانەوێت ژمارەی بچوك بەكاربهێنین و، ژمارەكەش (+) یان (-) بێت، ئەوا دەتوانین sbyte بەكاربهێنین، كە لەنێوان -127 بۆ 128 دایە، كەمترنا، و زیاتریش نا.
• شۆرت – Short : بۆ هەڵگرتنی ئەو نرخانەی كە كەمێك لە نرخی بایت زیاترە ، ئەوا دەتوانین شۆرت بەكاربهێنین، و ماوەكەی دەكەوێتە نێوان -32768 بۆ -32767 دایە، بڕوانە نمونەكە:
<%@ Page Language="C#" %> <html> <head> <title>C# Fundamental</title> </head> <body> <h3>Short Data Type - Variables</h3> <% short Pages = 424; Response.Write(Pages); %> </body> </html>
بەڵام ئەگەر بمانەوێت تەنها نرخی ئەرێنی (موجەب Positive “+”) هەڵبگرێت، ئەوا ushort بەكاردەهێنین، كە ماوەی 0 بۆ 65535 لە خۆدەگرێت، بەڵام ئەگەر ژمارەكە نەرێنی (سالب Negative “-“) بوو ، یان زیاتر بوو لەو ماوەیە، ئەوا ناتوانێت بەشێكی لیببڕێت و كورتی بكاتەوە، واتە دەبێتە هەڵە و ناتوانێت هەڵەكەش ڕاسبكاتەوە، بۆ نمونە
<%@ Page Language="C#" %> <html> <head> <title>C# Fundamental</title> </head> <body> <h3>UShort Data Type - Variables</h3> <% ushort number = -424; Response.Write(number); %> </body> </html>
• پیتی ئەلف بێ (تیپ – كارەكتەر) – Character: هێمایەكە، كە دەتوانرێت دەرببڕێت و دەنگێكی هەبێت، وەكو پیتەكان Letter لەوانە A بۆ Z، یان a بۆ z، یان ژمارەكان لە 0 تا 9، یان كارەكتەرە تایبەتییەكانی وەك @ و # و ^ و % و ……. ، لە نێوان ماوەی -127 بۆ 128 دایە بە ژمارەی تەواو. بۆنمونە:
<%@ Page Language="C#" %> <html> <head> <title>C# Fundamental</title> </head> <body> <h3>Character Data Type - Variables </h3> <p>Number: <% char AlphaLetter = 'S'; Response.Write(AlphaLetter); %> </p> </body> </html>
• سترینگ – String: كۆمەڵیك یان زنجیرە و ڕیزە كارەكتەرێكە پێكەوە:
string strY = "35"; string name="HS Company";
• فلۆوتین پۆینت – Floating Pint : ئەو جۆرەی زانیارییە كە هەمیشەگۆڕاوەكانی نرخەكان هەڵدەگرێت لە نێوان 3.4 x 10-38 بۆ 3.4 x 1038
• دووهێندە – Double: لەگەڵ وشە كلیلی double پێناسەدەكرێت و بڵاودەكرێتەوەو ، نرخی هەمیشە گۆڕاوەكانی لە نێوان 1.7 x 10-38 بۆ 1.7 x 1038 دایە.
• دەیی Decimal :بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی ژمارەی دەیی و نرخی گەورە بەكاردێت.
• بولیەن – Boolean: ئەم جۆرەی زانیاری لەگەڵ وشە كلیل Keyword ی bool پێناسەدەكرێت و بڵاودەكرێتەوەو دوو نرخ وەردەگرێت، ئەوانیش ڕاست true و هەڵە false ــــە.
بەم شیوەیە هاتینە کۆتایی ئەم وانەیەش چاوەروانی وانەی تربن لێمان