بيرخستنه‌وه‌يه‌ك له‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ ونوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم

 

بيرخستنه‌وه‌يه‌ك له‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ ونوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) 

 

 

.
.

بيرخستنه‌وه‌يه‌ك له‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ ونوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)
 
 
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

 

 

پێشه‌كى نووسه‌ر

 

 

شوكر و ستايشى بێ پايان بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهان ، و دروود و سه‌لاميش له‌ سه‌ر سه‌روه‌رى پێغه‌مبه‌ران بێت(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، و ئه‌هل و به‌يت و يار و ياوه‌رانى به‌گشتى ، پاش ئه‌وه‌ش :

 

 

براى موسڵمان : خواى په‌روه‌ردگار من و تۆش چاو ڕۆشنكات له‌ ئايينه‌ پيرۆزه‌كه‌ى ، ئه‌مه‌ى كه‌ له‌ به‌رده‌ستت دايه‌ بيرخستنه‌وه‌يه‌كى فيقهىيه‌ ، كورته‌يه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ و نوێژى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، پێويستت پێى ده‌بێت له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ت دا ، بێ ئه‌ويش ناتكرێت ، ئه‌و شتانه‌م تێدا كۆكردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ى ( صحيح ) يان له‌ سه‌ره‌ ، به‌شێوه‌ يه‌كى ئاسان وسووك ، به‌ شێوه‌يه‌ك تێگه‌يشتن لێى ئاسان بێت بۆ موسڵمانان به‌گشتى ، هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌م دووربم له‌ هێنانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان به‌ كه‌مى نه‌بێت : له‌و بابه‌تانه‌ نه‌بێت كه‌ زانايان تيايدا بۆچونى جياوازيان هه‌يه‌ ، چونكه‌ هێنانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان هۆكارى دريژبوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌يه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م كورته‌ خنجيلانه‌يه‌ ، به‌ڵام بابه‌ته‌كانى ترى نووسراوه‌كه‌م ـ مه‌به‌ستم : ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ زانايان تيايدا جياوازيه‌كى وايان نىيه‌ ـ به‌ ڵگه‌كانيان ناهێنمه‌وه‌ ، له‌ به‌ر ڕوون و ئاشكراييان ، و كه‌مى خيلاف تيايان دا ، جا به‌پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم :

 

 

( ده‌ستنوێژ )

 

 

1 ـ ده‌ستنوێژ بريتىيه‌ : له‌ به‌كار هێنانى ئاوى پاك به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكى ديارى كراودا ، كه‌ خواى په‌روه‌ردگار ديارى كردوون ، و پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆى ڕوون كردووينه‌ته‌وه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ) سورة المائدة : 6. واته‌ : ئه‌ى بڕواداران ئه‌گه‌ر هه‌ستان بۆ نويژ ، ئه‌وا ڕوومه‌تتان بشوه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستان تاكو ئانيشكه‌كانتان ، و ده‌ستيش بهێنن به‌سه‌رتاندا ، و قاچه‌كانيشتان تاكو قاپه ‌ڕه‌ قه‌تان بشوه‌ن . وه‌ پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى : ” لا تُقبل صــلاةُ أحدِكــم إذا أحـدث حتى يتوضأ ” متفق علية . واته‌ : نوێژى هيچ يه‌كێك له‌ ئێوه‌ درووست نىيه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ بووه‌وه‌ ، تاكو جارێكى تر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى نه‌شواته‌وه‌ .

 

 

2 ـ موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌گه‌ر هه‌ستاى بۆ ده‌ستنوێژ شوشتن ئه‌وا نيازى ئه‌و كاره‌ له‌ دڵتدا بهێنه‌ ، بێ ئه‌وه‌ى به‌ زمان بيڵێيت ، له‌ به‌ر نه‌هاتن و وارد نه‌بوونى به‌ڵگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ ، پاشان ناوى خوا بهێنه‌و بڵێ : ( بسم الله ) ، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تيايدا فه‌رموويه‌تى : ” لا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه ” صحيح الجامع : 7444. واتــه‌ : ده‌ستنوێژه‌كه‌ى تـه‌واو نىيه‌ ئه‌و كـه‌سه‌ى كـــه‌ ( بسم الله ) نه‌كات له‌ سه‌ره‌تاى دا

 

 

3 ـ پاشان هـــه‌ردوو ده‌ستت سێ جار بشوه‌ ، و پــــاش ئـه‌وه‌ش سێ جـار ئاو بده‌ به‌ ده‌متدا ( المضمضة ) (1)(1)( ( المضمضة ) : بريتىيه‌ له‌ شوشتنى ده‌م وتێ وه‌ردانى ئـــــــاو تيايدا)، پاشان سێ جار ئاو به‌ لووتتدا بده‌ ( الإستنشاق ) (2)(2)( ( الاستنشاق ) : گه‌ياندنى ئاوه‌ بۆ ناوه‌وه‌ى لووت ، لـــــه‌ گه‌ڵ هه‌ڵمژينى بۆ سه‌ره‌وه‌ى) و هه‌ڵيشى مژه‌ ، ئه‌م كرداره‌ش به‌ده‌ستى ڕاست ده‌بێت ، و له‌ هه‌موو جارێكيش دا هنگى بكه‌وه‌ ( الإستنثار ) (3)(3)( ( الإستنثار ) : بريتىيه‌ له‌ ده‌ركردنه‌وه‌ى ئاوى ناو لووت دواى هه‌ڵمژينى) ، كه‌ ئه‌مه‌شيان به‌ده‌ستى چه‌پ ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واردن وسه‌لمێنراون .

 

 

4 ـ پاشان ڕوومه‌تت سێ جار بشوه‌ ، سوننه‌تيشه‌ بۆ پياوان به‌هۆى په‌نجه‌كانيانـه‌وه‌ ئاو بكـه‌ن بـه‌ناو ڕيشيـاندا ( التخليل ) (4)(4)( ( التخليل ) : بريتىيه‌ له‌ گه‌ياندنى ئاو بۆ بنه‌وه‌ى ڕيش) ، پاشان سێ جار هه‌ردوو ده‌ستت تا ئانشكه‌كانت بشوه‌ .

 

 

5 ـ پاشان جارێك هه‌ردوو ده‌ستت به‌ سه‌ر هه‌موو سه‌رتدا بهێنه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌و ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار تيايدا فه‌رموويه‌تى : ( وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ ) ، پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چۆنێتى ئه‌م ده‌ست به‌ سه‌ردا هێنانه‌ى بۆ ڕوون كردووينه‌ته‌وه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن (عبدالله) ى كوڕى ( زيد ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) لێ يه‌وه‌ بۆى گێڕاوينه‌ته‌وه‌ : ” أن النبيَّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مسح رأسهُ بيديه فأقبل بهما و أدبر ، بدأ بِمُقدَّم رأسه ثم ذهب بهما إلى قفاه ، ثمَّ ردَّهما إلى المكان الذي بدأ منه ” متفق عليه. واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ ده‌ستى هێنا به‌ سه‌ريدا له‌ پێشه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد تاكو كۆتايى ، واته‌ له‌ پێشه‌وه‌ى سه‌رى ده‌ستى پێكرد تاكو گه‌ياندنى به‌ پشتى سه‌رى ، پاشان گه‌ڕاندنيه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ لێىوه‌ ده‌ستى پێكردبوون .

 

 

6 ـ پاشان ده‌ست بهێنه‌ به‌گوێكانت دا ، حوكمه‌كه‌شيان هه‌مان حوكمى سه‌ره‌ ، چونكه‌ به‌شێكن لێى ، له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وارد و سه‌لمێنراوه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى : ” الأُذنـان من الرأس ” صحيح الجامع : 2762. واته‌ : گوێكان به‌شێكن له‌ سه‌ر .

 

 

7 ـ پاشان هه‌ردوو پێت سێ جار بشووه‌ ، سوننه‌تيشه‌ په‌نجه‌ تووته‌ى ده‌ستى چه‌پت بخه‌يته‌ ناو په‌نجه‌كانى پێته‌وه‌ له‌كاتى شووشتنيادا ( التدليك ) ، چونكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وارد و سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام دابێ .

 

 

8 ـ ئـــــا بــــه‌م شێوه‌يه‌ هه‌مـــووى به‌ ته‌رتيب ( الترتيب ) و يه‌ك لــــه‌دواى يه‌ك پێكه‌وه‌ ( المــوالاة ) ئه‌نجام ده‌ده‌يت ، و ( الموالاة ) تيش بريتىيه‌ له‌ : به‌دواى يه‌كدا شووشتنى ئه‌ندامه‌كانى ده‌ستنوێژ بێ ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌كى فراوانيان بكه‌وێته‌ نێوان شووشتنى ئه‌ندامێك له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كه‌ى تردا ، سوننه‌تيش وايه‌ له‌ هه‌مووئه‌مانه‌دا به‌ ئه‌ندامى ڕاسته‌ ده‌ست پێ بكه‌يت ، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ دايكه‌ ( عائشه‌ ) ـ ڕه‌زاى خواى لێ بێت ـ بۆمان دوگێڕێته‌وه‌ : ” كان رسول الله (صلي اللة علية وسلم) يحب التيامن في تنعله ، و ترجله ، وطهوره ، وفي شأنه كُلِّه ” متفق عليه. واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) حه‌زى له‌ ڕاسته‌ بوو ، له‌ پێڵاوكردنه‌ پێ ، و له‌ پرچ داهێنان ، و له‌ خۆپاكردنه‌وه‌كانى ، و له‌ هه‌موو كردارێكدا .

 

 

9 ـ سوننه‌تيش وايه‌ ئاو كه‌م به‌كار بهێنريت ، و زياد ڕه‌وى تێدا نه‌كرێت ، ئه‌نجام دانى كرداره‌كانى ده‌ستنوێژ يه‌كجار يه‌كجار ، و دووجار دووجار ، و سێ جار سێ جاريش له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وارد و سه‌لمێنراون رواه البخارى .

 

 

10 ـ موسڵمانى به‌رێز : سوننه‌تيش وايه‌ ـ دواى ته‌واو كردنى ده‌ستنوێژه‌كه‌ت ـ ئه‌م زيكره‌ بڵێيت : ” أَشــهدُ أن لا إله إلا الله ، وأنَّ محمداً عبدُ الله و رسوله ، ثم تصلي ركعتين ، دون أن تحدِّث بهما نفسك ” رواه مسلم : 234. واته‌ : شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌ هيچ خوايه‌ك نىيه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت ئيللا ( الله ) نه‌بێت ، و هيچ كه‌سێكيش نىيه‌ شايسته‌ى شوين كه‌وتن بێت ئيللا پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ( محمد )يش به‌نده‌ و نێرراوى خواى په‌روه‌ردگاره‌ ، پاشان دوو ڕكات نوێژ ده‌كات ، كه‌ نوێژى ده‌ست نوێژى پێ ده‌ووترێت . وه‌ له‌ سوننه‌تدا چه‌نده‌ها زيكرى ترى پاش ده‌ستنوێژ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واردن .

 

 

( نـــــــوێژ )

 

 

1 ـ نوێژگه‌ر ڕوو له‌ قيبله‌ ده‌كات ـ كه‌ كه‌عبه‌ى پيرۆزه‌ ـ به‌وه‌ستانه‌وه‌ ، به‌هه‌موو له‌شيه‌وه‌ له‌ هه‌ر كوێيه‌ك بێت (5)(5)( جگه‌ له‌ كاتى ترس و نه‌خۆشىدا به‌ پێى توانا ده‌بێت)، له‌ گه‌ڵ بوونى نيه‌تى كردنى ئه‌و نوێژه‌ى كه‌ ئه‌يه‌وێ ئه‌نجامى بدات له‌ دڵدا، له‌و ڕووى حوكمه‌وه‌ : ئايا نوێژه‌كه‌ فه‌رزه‌ يان سوننه‌ته‌ ، له‌ ڕووى كاتيشه‌وه‌ : ئايا نوێژه‌كه‌ نوێژى به‌يانيانه‌ ، يان نوێژى نيوه‌ڕۆيه‌ ، يان نوێژه‌كانى تره‌ ، ناشبێ نيه‌ته‌كه‌ى به‌ زمان بڵێت له‌ به‌ر وارد نه‌بوون ونه‌سه‌لماندنى ئه‌و كرداره‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، له‌ گه‌ڵ دانانى سوتره‌يه‌ك له‌ پێشىدا (6)(6)( سوتره‌ : شتێكه‌ نوێژگه‌ر له‌ پێش خۆيدا دايده‌نات ، له‌ دوورى ڕێڕه‌وى شه‌كێك ، له‌ شوێنى سوژده‌كه‌يه‌وه‌ .) ، به‌تاك نوێژه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات يان پێش نوێژ بێت بۆ كه‌سانى تر ( واته‌ : إمام ) له‌م كرداره‌شى شوێن كه‌وته‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموويه‌تى : ” لا تصل إلا إلى سترة ، ولا تدع أحداً يمر بين يديك … ” رواه ابن خزيمة بسند جيد . واته‌ : نوێژ مه‌كه‌ ئيللا ڕووه‌و سوتره‌يه‌ك نه‌بێت ، ڕێگه‌ش به‌ كه‌س مه‌ده‌ به‌ به‌رده‌ستتدا تێپه‌ر ببێت … .

 

 

2 ـ پاشان ته‌كبيره‌ى ئيحرام داده‌به‌ستێت به‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێت : ( الله أكبر ) ، له‌ گه‌ڵ تێڕوانينى بۆ شوێنى سوژده‌كه‌ى ، له‌ كاتى ووتنى ته‌كبيره‌ى ئيحرام هه‌ردوو ده‌ستى به‌رزده‌كاته‌وه‌ تاكو ئاستى شانه‌كانى ، يان تاكو ئاستى گوێكانى ، هه‌ردوو شێوه‌كه‌ش وارد و سه‌لمێنراوه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، پاشان ده‌سته‌ ڕاستى له‌ سه‌ر ده‌سته‌ چه‌پى له‌ سه‌ر سنگى داده‌نێت ، هه‌ر وه‌كو چۆن له‌و فه‌رمووده‌يه‌دا واردبووه‌ كه‌ ( أبو دود و ا بن خزيمه‌ وأحمد ) به‌ سه‌نه‌دێكى ( صحيح ) ده‌يگێرنه‌وه‌ ، ئـــه‌و فـه‌رمــووده‌يــه‌ش كــه‌ پێچه‌وانـــه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ بێت ئــه‌وا ( صحيح ) نىيه‌ .

 

 

3 ـ پێويستيشه‌ له‌ سه‌ر نوێژکه‌ر بيرى له‌لاى نوێژه‌كه‌ى بێت ( واته‌ : خشوعى هه‌بێت ) چاوه‌كانيشى به‌ئاسماندا نه‌گێڕێت ، و به‌ لاى ڕاست و چه‌پدا چاو نه‌گێڕێت ، له‌ به‌ر نه‌هى كردنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ .

 

 

4 ـ پاشان نوێژه‌كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات به‌ يه‌كێك له‌و زيكرانه‌ى كه‌ واردن له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌وانه‌ش پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌يفه‌رموو : ” سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك ، وتعالى جَدُّك ، ولا إله غيرك ” ، يان هه‌ر زيكرێكى تر جگه‌ له‌م زيكره‌ .

 

 

5 ـ پاشان په‌نا ده‌گرێت به‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ خراپه‌ى شه‌يتانى ده‌ركراو له‌ ڕه‌حمه‌تى خوا ، و پاشان ده‌ڵێت : ( بسم الله الرحمن الرحيم ) ، سوننه‌تيشه‌ به‌ بێ

 

 

ده‌نگى ( بسم الله ) بكات له‌و نوێژانه‌ى كه‌ ده‌نگيان تيادا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ ، چونكه‌ فه‌رمووده‌( صحيح ) ه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، و هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانى ـ ڕه‌زاى خوا له‌ هه‌موويان بێت ـ .

 

 

6 ـ پاشان سوره‌تى ( الفاتحه‌ ) به‌ته‌واوى ده‌خوێنيته‌وه‌ ـ كه‌ ( بسم الله ) ش ئايه‌تێكه‌ لێ ى ـ ، سوننه‌تيش وايه‌ ئايه‌ت ئايه‌ت جيا له‌ يه‌ك بيانخوێنێ ، به‌شێوه‌يه‌ك له‌ كۆتايى هه‌موو ئايه‌تێك بوه‌ستێ رواه أبو داود بسند صحيح .

 

 

7 ـ پاشان ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ له‌ توانايدايه‌ له‌ گه‌ڵ سوره‌تى ( الفاتحة ) دا قورئانى پيرۆز ده‌خوێنێته‌وه‌ ، سوننه‌تيش وايه‌ له‌ ڕكاتى يه‌كه‌مدا زياتر درێژى بكـاته‌وه‌ تاكو ڕكاتى دووه‌م

 

 

8 ـ ڕێ پێ دراويشه‌ لـــه‌ شه‌رعدا بــۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ لـــه‌ پشت پێشنوێژه‌وه‌ نوێژ ده‌كــه‌ن ( واته‌ : المقتدي و المأموم ) ئه‌گه‌ر پێشنوێژ خوێندنه‌كه‌ى له‌ لا تێكه‌ڵ بوو بۆى ڕاست بكاته‌وه‌ ، يان له‌ كاتێكدا ئايه‌ته‌كانى له‌ لا تێكه‌ڵ ده‌بێت ، چونكه‌ ئه‌م

 

 

كرداره‌ ڕووى داوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى ـ ڕه‌زاى خوايان لێ بێت ـ رواه أبو داود بسند صحيح .

 

 

9 ـ كه‌ نوێژگه‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان ده‌بێته‌وه‌ ، ساتێكى كه‌م بێ ده‌نگ ده‌بێت ، پاشان دوو ده‌ستى به‌رزده‌كاته‌وه‌ ، و ( الله أكبر ) ده‌كات ، پاشان كڕنووش ده‌بات به‌شێوه‌يه‌ك تاكو له‌شى له‌ جووڵه‌ ده‌كه‌وێ ، و ده‌سته‌كانى له‌ سه‌ر ئه‌ژنۆكانى داده‌نێت و لێيانى تووند ده‌كات ، له‌ گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌نجه‌كانى له‌ يه‌كتر وه‌كو ئه‌وه‌ى بڵێى ئه‌ژنۆكانى گرتبێ ، پشتيشى درێژ و پان ده‌كاته‌وه‌ ، و سه‌ريشى له‌ ئاستى پشتى داده‌نێت به‌شێوه‌يه‌ك نه‌ نزمترى كردبێته‌وه‌ له‌ ئاستى پشتى نه‌ش به‌رزترى كردبێته‌وه‌ ، به‌ڵكو له‌ ئاستى پشتى ده‌يوه‌ستێنێ .

 

 

10 ـ وه‌ له‌ كڕنووشه‌كانيدا ده‌لِێت : ( سبحان ربي العظيم ) ، يان هه‌ر زيكرێكى تر كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واردوو ، و سه‌لمێنراوبێت ، ئه‌وه‌ش سێ جار يان زياتر ، وه‌ ناشبآ نوێژگه‌ر له‌ كڕنووش و سوژده‌كانيدا قورئانى پيرۆز بخوێنێت .

 

 

11 ـ پاشان هه‌ڵده‌سيته‌وه‌ له‌ كڕنووشه‌كه‌ى ، له‌ كاتى هه‌ستـانه‌وه‌كه‌شى ده‌ڵێت : ( سمع الله لمن حمد ) له‌ گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌ستى ، كه‌ ڕاده‌وه‌ستێت و ڕێك

 

 

ده‌بێته‌وه‌ ، ده‌ڵێت : ( ربنا و لك الحمد ) ، يان هه‌ر زيكرێكى تر كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واردوو،وسه‌لمێنراوبێت(7)(7)( هه‌ندێكيان ووشه‌ى ( الشكر )ى بۆ زياد ده‌كات كه‌چى هيچ بنه‌وايه‌كى نىيه‌).

 

 

12 ـ پاشان خۆى به‌رده‌داته‌وه‌ بۆ سوژده‌ بردن ، به‌شێوه‌يه‌ك ده‌سته‌كانى پێش ئه‌ژنۆكانى بخاته‌ سـه‌ر زه‌وى ، لــه‌ به‌ر ئه‌و فــه‌رمووده‌يه‌ى كــه‌ پێغه‌مبــه‌رى خـوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تيايدا فــه‌رموويه‌تى : ” إذا سجد أحدكم فلا يبرك كما يبرك البعير،وليضع يديه قبل ركبتيه” صحيح الجامع : 609 واته‌ : ئه‌گه‌ر هه‌ريه‌ك له‌ ئێوه‌ سوژده‌ى برد ، با وه‌كو ووشتر نه‌كات ، به‌ڵكو ده‌سته‌كانى پێش ئه‌ژنۆكانى بخاته‌ سه‌ر زه‌وى .

 

 

ئه‌و فه‌رموودانه‌ش كه‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌بن ( ضعيف ) ن و كاريان پێ ناكرێت .

 

 

13 ـ پاشان سوژده‌ ده‌بات ، و متمانه‌ ده‌كاته‌ سه‌ر ناو له‌په‌كانى به‌ كراوه‌يى ، و له‌ گه‌ڵ به‌يه‌كه‌وه‌ لكاندنى په‌نجه‌كانى هه‌ردوو ده‌ستى ، و ڕووكردنيان له‌ قيبله‌ ، باڵه‌كانيشى نالكێنێت به‌ زه‌ويه‌وه‌ ، له‌به‌ر بوونى نه‌هى له‌و كرداره‌ ، و نيوچاوان و لووتى له‌ زه‌وى جێگر ده‌كات له‌ گه‌ڵ هه‌ردوو چۆكه‌كانى ، له‌ گه‌ڵ چه‌قاندنى په‌نجه‌كانى به‌ زه‌وى دا ، و ده‌ڵێت : ( سبحان ربي الأعلى ) سێ جار يان زياتر .

 

 

14 ـ پاشان سه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه‌ و ( الله أكبر ) ده‌كات ، تاكو جه‌سته‌ى له‌ جووله‌ ده‌كه‌وێت ، پێى چه‌پى ڕاده‌خات و له‌ سه‌رى داده‌نێشێت ، پێى ڕاستيش به‌ زه‌ويدا ده‌چه‌قێنێت ، له‌م دانيشتنه‌شى ده‌ڵێت : ( ربِّ اغفر لي ) و دووباره‌شى ده‌كاته‌وه‌ .

 

 

15 ـ پاشان جارێكى تر ( الله أكبر ) ده‌كات و ده‌چێته‌ سوژده‌ى دووه‌مه‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش تيايدا دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ سوژده‌ى يه‌كه‌مدا كردوويه‌تى .

 

 

16 ـ پاشان دانيشتنێكى كه‌م داده‌نيشێ كه‌ پێى ده‌وترێت ( جلسة الإستراحة ) ، دواى ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ به‌ متمانه‌ كردنى له‌ سه‌ر ده‌سته‌كانى كه‌ به‌ستراون وه‌كو ده‌سته‌كانى هه‌وير شێل ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌بێت ، سه‌نه‌دى هيچيان ( صحيح ) نى يه‌ .

 

 

17 ـ له‌ ڕكاتى دووه‌ميشدا هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ له‌ ڕكاتى يه‌كه‌مدا ئه‌نجامى دابوو ، به‌ڵام زيكرى ده‌ست پێكردنى نوێژ دووباره‌ ناكاته‌وه‌ .

 

 

18 ـ كه‌ له‌ ڕكاتى دووه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، به‌و شێوه‌ داده‌نيشێت كه‌ له‌ خاڵى ( 14 )دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ، كه‌ پێى ده‌وترێت ( الإفتراش) ، و ده‌ستى ڕاستى له‌ سه‌ر ڕان و ئه‌ژنۆى ڕاستى دادنێت ، ده‌ستى چه‌پيشى ده‌كاته‌وه‌و له‌ سه‌ر ڕان و ئه‌ژنۆى چه‌پى داده‌نێت ، په‌نجه‌كانى ده‌ستى ڕاستى ده‌به‌ستێت ، و په‌نجه‌ گه‌وره‌شى له‌ سه‌ر په‌نجه‌ى ناوه‌ڕاستى( واته‌ : په‌نجه‌ى هه‌ڵمه‌قووته‌ ) داده‌نێت ، و په‌نجه‌ى شايه‌تومانى ڕوو ده‌كات له‌ قيبله‌و چاويشى تێ ده‌بڕێت ، و ده‌يجولێنێته‌وه‌ پێى ده‌پاڕێته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ته‌حيات خوێندنه‌كه‌ى تاكو كۆتايى ، له‌ به‌ر جێگر بوون ، و واردبوونى ئه‌م كرداره‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، هه‌روه‌كو چۆن ( وائل ) ى كوڕى ( حجر ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) بۆى گێڕاوينه‌ته‌وه‌ ، فه‌رمووده‌كه‌شى ( أبو داود و النسائي و أحمد ) لێيه‌وه‌ ده‌يگێڕنه‌وه‌ ، و ( ابن خزيمة و ابن حبان ) و جگه‌ له‌مانيش به‌ ( صحيح ) ى داده‌نێن ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ بێت ئه‌وا (شاذ )ه‌ ، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ى يه‌كێك له‌ گێڕه‌ره‌وه‌كانى هه‌مان فه‌رمووده‌يه‌ ، وه‌ پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌شه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سێكى ئه‌ولاتر له‌ خۆى.

 

 

19 ـ ته‌حياته‌كه‌شى به‌ بێده‌نگى ده‌خوێنێته‌وه‌ ، چه‌ند شێوه‌يه‌كيشى هه‌يه‌ له‌وانه‌ : ”  ( التحيات لله  والصلوات  والطيبات  السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته  السلام علينا وعلى عباده الصالحين ،أشهد أن لا إله إلا الله ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله،اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم ، وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد ، و بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم ، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد ).” .

 

 

20 ـ پاشان صه‌ڵاوات ده‌دات له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ يه‌كێك له‌و شێوانه‌ى كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وارد بووه‌ ، له‌وانه‌ش : ” اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد ، وبارك على محمد وعلى آل محمد ، كما صليت وباركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد”(8)(8)( ئه‌م صه‌ڵاواته‌ يان هه‌ر صه‌ڵاواتێكى تر بخوێنه‌ كه‌ له‌ سوننه‌ت دا هاتبێ ، وه‌ك: ” اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد ” ( وةرطيَرِ ) ).

 

 

22 ـ ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌ى دوو ڕكاتى بوو ئه‌وا سه‌لام ده‌داته‌وه‌ ـ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ دێت ـ ئه‌گينا( الله أكبر ) ده‌كات و هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ بۆ ڕكاتى سێ يه‌م و ده‌سته‌كانى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، له‌م ڕكاته‌و له‌ ڕكاتى چواره‌ميش دا چى له‌ ڕكاتى دووه‌مدا ئه‌نجام داوه‌ تياياندا ئه‌نجامى ده‌دات ، پێويستيشه‌ له‌ هه‌موو ڕكاتێكدا سوره‌تى ( الفاتحه‌ ) بخوێنێت

 

 

23 ـ پاشان داده‌نيشێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌حياتى كۆتايى ، چيشى له‌ ته‌حياتى يه‌كه‌مدا ئه‌نجامدابێ لێره‌شدا ئه‌نجامى ده‌دات ، به‌ڵام شێوه‌ى دانيشتنه‌كه‌ى به‌شێوه‌ى ( التورُّك ) ده‌بێت ، كه‌بريتىيه‌ : له‌ دانانى پێى چه‌پى له‌ ژێر قاچى ڕاستى كه‌ چه‌قاندوويه‌تى به‌ زه‌ويدا ، پاشان ته‌حيات ده‌خوێنێت و صه‌ڵاواتيش ده‌دات له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، به‌و شێوه‌يه‌ى كه‌ له‌ خاڵى ( 18 )ه‌و ( 19 )ه‌و ( 20 )دا ڕوونمانكردۆته‌وه‌ , پاشان په‌نا ده‌گرێت به‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ چوار شت ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌يه‌ : ” اللهم إني أعوذ بك من عذاب جهنم ، ومن عذاب القبر ، و من فتنة المحيا والممات ، ومن شر فتنة المسيح الدَّجال ” ، پاشان هه‌ردوعاو پاڕانه‌وه‌يه‌كى به‌دڵبێ ده‌يكات

 

 

24 ـ پاشان سه‌لام ده‌داته‌وه‌ بۆ كۆتايى هێنان به‌ نوێژه‌كه‌ى ، به‌ يه‌كێك له‌م شێوانه‌ى خواره‌وه‌ :

 

 

( أ ) ( السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ) به‌لاى ڕاستدا ، و( السلام عليكم ورحمة الله ) به‌لاى چه‌پدا .

 

 

( ب ) هه‌مان شێوه‌ى يه‌كه‌م به‌ لابردنى ( وبركاته ) له‌ سه‌لامى يه‌كه‌م دا ، جگه‌ له‌م دوو شێوه‌يه‌ش شێوه‌ى تر وارده‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) .

 

 

تێبينى : نوێژگه‌رى به‌ڕێز : ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ نوێژى پياو و ژن هيچ جياوازيه‌كيان له‌ نێواندا نىيه‌ ، له‌ به‌ر گشتێتى ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تيايدا فه‌رموويه‌تى : ” إنما النساء شقائق الرجال ” صحيح الجامع : 2329 ، واته‌ : ژنان هاوشان و براى پياوانن .ئيللا مه‌گه‌ر جياوازيه‌ك به‌ پێى فه‌رمووده‌ى ( صحيح ) ى پێغه‌مبه‌رى خوا بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)(9)(9)( هيچ فه‌رمووده‌يه‌كيش نه‌هاتوه‌ له‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ و نوێژى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) باسم كردوون بكرێت به‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌و جياكاريه‌ ، به‌ڵكو هه‌ندێك فه‌رمووده‌ هاتوون له‌و باره‌يه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌موو ( ضعيف )ن ، و زانايانى فه‌رمووده‌ و ڵێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه‌).

 

 

كۆتايى

 

 

براى موسڵمان :

 

 

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێكرا سوننه‌ت له‌ سوننه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بخه‌مه‌ ڕوو ، له‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ و نوێژه‌كه‌ى ، بۆ ئه‌وه‌ى ڕوون بێت له‌ لاى تۆى به‌ڕێز ، بۆئه‌وه‌ى شێوه‌كه‌ى له‌ مێشكتدا بێت ، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ پێش چاوتدا بێت و به‌چاوى خۆت بيبينى ـ إن شاء الله ـ جا ئه‌گه‌ر تۆ به‌ شێوه‌يه‌كى نزيك له‌م شێوه‌يه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجامت دا ، ئه‌وا داواكارم له‌ خواى په‌روه‌ردگار نوێژ وهه‌موو كرده‌وه‌ چاكه‌كانت لێ وه‌رگرێت ، چونكه‌ به‌و كرده‌وه‌ت ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌يى پێغه‌مبه‌رى خوات(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌جێهێناوه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى : ” صَلُّوا كما رأيتموني أُصلي ” رواه البخاري. واته‌ : نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن هه‌ر وه‌كو چۆن منتان بينيوه ‌نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌م .

 

 

(نووسينى : شيَخ علي حسن علي عبد الحميد : وه‌رگێڕانى : مامۆستا عدنان بارام)

.

 

 


 _________________________________

You may also like...