ئایا (ئبلیس-شه‌یتان) فریشته‌بوو؟
ئاده‌م و حه‌وا
ئایا ئبلیس فریشته بوو؟
ڕێزێكی تایبه‌تی خوایه بۆ ئاده‌م ،به ده‌ستی قودره‌تی دروستی كرد،وه داوای كرد له فریشته كه كوڕنوشی بۆ به‌رن،
هه موو كڕنوو شیان بۆ برد له به‌ر ئه‌وه كه خوا به ده ستی قودره تی دروستی كرد بوو، به ڵام ئیبلیس كڕنوشی بۆ نه برد،فه‌رمانی خوای شكاند،به‌ر له وه‌ی باسی كڕنوش نه بردنی ئیبلیس بكه ین،پرسیار ده‌كرێت ئایا ئیبلیس فریشته بوو؟
خوای گه‌وره فه‌رموویه تی:( وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ).الكهف:50،واته:كاتێ وتمان به فریشته‌كان كوڕنوش به‌رن بۆ ئاده‌م،كوڕنوشیان برد
هه‌موو یان ته‌نها ئبلیس نه‌بێ. له ڕواڵه‌تی ئه‌م ئایاته وه وا ده‌رده كه‌وێ كه ئبلیس له فریشته بو بێ.به‌ڵام واش نیه،
كۆی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئیبلیس فریشته نیه و هه رگیز نه بووه،به‌ڵكو ئبلیس له جنه،له‌و جنا نه‌یه كه له سه‌ر زه‌ویدا بوون فه‌ساد و خراپه‌یان تیا كرد،خوا فریشته‌ی نارده سه‌ریان ده‌ریان كردن بۆ دورگه‌كان و قڵیش زه‌وی، به‌ڵام له ناوشیاندا هه بوون گوێرایه‌ڵ و عابد بۆ خوا،ئه‌مانه هاو به‌شی جنه خراپه كانیان نه ده كرد له فه‌سادو خرا په كاری‌دا،به‌م تاقمه یان ده‌وتن ئیبلیس،فریشته ئه‌مانه‌ی بر بۆ ئاسمان،شوێنێ نه‌بوو له ئاسمان كورنوش تیانه به‌ن،به‌ڵام
توخمی ئیبلیس وا بوو سه‌لامه‌ت نهبووعهیب و ناته واویهكی زۆر خه‌ته‌ر.خوا زانابوو به‌و توخمه خه‌ته‌ر و ترسهناكهیان،به‌ڵام فریشته ئه‌م توخمه ترسهناكهیان تیانه بوو به‌هێزترین به‌ڵگه كه ئیبلیس له
له فریشته نین
فه‌رموو ده‌ی خوایه كه ده فه رمووێ:(وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ۚ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا) ٥٠.
واته:كات ێ وتمان به فریشته‌كان كورنوش بۆ ئاده‌م به‌رن،هه‌موو كوڕنوشیان برد ته‌نها ئیبلیس نه بێ كوڕنوشی نه برد ئیبلیس له توخمی په‌ری بوو،واته:جن ئه‌و فه‌رما نه‌ی خوای شكاند و تاوانی كرد.ئه‌مه به‌ڵگه یه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرا و به هێزه كه ئیبلیس له توخمی ئیبلیس نیه چونكه توخمی ئه‌وان نافه‌رمانی لێناوهشێته وه،به‌ڵكو توخمی په‌ری واته جنه.كه توخمهكهیان نافه‌رمانی لێده‌وه‌شێته‌وه و
به‌ڵكو تاوان و فه‌سادی زۆر یان له سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام داوه.په‌روه‌ردگار زۆر ئاسایی و ئاسان بوو ئاده‌می به فه‌رموده‌ی:(كُنْ فَيَكُونُ )ی‌س:82،دروست بكردایه،به‌ڵام خوا ئاده‌می به‌ده‌ستی قودره‌تی پیرۆزی دروست كرد.ئه‌مه
شه‌ره‌ف وڕێزێكه بۆ ئاده‌م و نه‌وه‌كه‌ی،ئیبلیسئهم ڕێزه‌ی نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی نافه‌رمانی خوای له ناخدا بوو،
كوابوو هیچ دروستكراوێكی خوا ئه‌م شه‌ره‌فه‌ی پێنه‌دراوه كه به ئاده‌م دراوه،به‌ڵام ئاده‌میزاد خۆی ئهمشهرهفهی ڕوخاند به‌هۆی نه‌وه كه به زۆری له فرمانی خوا لاده‌ده‌ن،وه‌ك چۆن ئیبلیس خۆی سوك و بێ ڕێزترین دروست
كرا‌و له قاپی سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی ده‌ری كرد و،له‌عنه‌تی كرده ملوانكه‌ی گه‌ردنی.
ئيبليس بۆچی فه‌رمانی كڕنوش بردنی پێكرا؟
خوا فه‌رمانی به قریشته كرد كڕنوش بۆ ئاده‌م به‌رن نه‌ك جن،ئیتر بۆچی ئیبلیس كه توخمی جنه ئه‌و سزا سه‌خته‌ی
خوای وه‌رگرت؟
هۆی ئه‌و سزایه ئه‌وه بوو كه ئیبلیس له ناو فریشته كاندا ده‌ژیا له به‌ر ئه‌وه فه‌رمانی كڕنوش بردنه كه گرتیه وه،
ئه‌وه‌تا كاتێ خوا لێی ئه‌پرسێ بۆچی كڕنوش نابه‌ی:(قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ ۖ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْعَالِينَ )ص.
٧٥،ئیبلیس ده‌یوت :خوایه تۆ فه‌رمانی كڕنوش بردنت به من نه كردوه،به‌ڵكو له وه‌ڵامدا وتی:بۆیه كڕنوشی بۆ نابه‌م چونكه من له‌و چاكترم(أَنَاْ خَيْرٌ مِّنْهُ )ئیترهیچ
مله جڕه‌ی نه‌كرد كه ئه‌و فه‌رمانه من ناگرێته وه،به‌ڵگه‌ی زۆر ڕوون و ئاشكراتر له سه‌ر ئه مه،ئه‌وه‌تا خوا فه‌رموویه‌تی به ئیبلیس(قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ )الاعراف.12
واته:ئه‌ی ئیبلیس چی ڕێگرت بوو كه كوڕنوش نه‌به‌ی بۆ ئاده‌م كه
من فه‌رمانم پێ دایت كوڕنوشی بۆ به ری.
دیت فریشته كه چه‌ند گه‌ردن كه‌چ بوون بۆ به جێ هێنانی فه‌رمانی خوا به بێ دوودڵی و ڕاڕایی یه كسه‌ر فه‌رمانه كه‌ی خوایان به‌جێ هێنا(فسجدوا)ئه‌گه‌ر من وتۆی ئاده‌میزادیش بێ دوو دڵی و ڕاڕایی فه‌رمانی خوا جێ به جێ بكه‌ین.
وه‌ك فریشته ده بین و به‌ڵكو زیاتریش،به‌ڵكو ده‌بین به كه‌سانیك كه خوا شانا زیمان پێوه بكات و به زیاتر دامان بنێ له‌و فریشته نورانیانه كه هه‌رگیز تاوان خۆگێل كردنیان له ئاستی فه‌رمانی خوا نه‌بووه و نابێ،كه وابوو ئه‌ی ئاده‌می به ڕێز خۆپارێزی بكه له هه‌ر شتێ كه نزیكت ده‌كاته‌وه له‌شه‌یتان،ئه‌گه‌ر جارجار توشی هه‌ڵه و تاوان بووی له سه‌ری به‌رده وام مه به‌و ده‌ست به جێ لێی په‌شیمان به‌ره‌وه و به چاكه كردن و گوێڕایه‌ڵی خوا خۆت له خوا نزیك بكه‌ره‌وه.
چونكه من و تۆی ئاده‌می له ئادهمێكین كه فویه‌كی خواییه وه له نه‌بونه‌وه هاته بوون.
ئیبلیس یان شه‌یطان
یه‌كه‌م تاوان كار كه( شه‌یطان)ه،جارجارقوڕئان به ئیبلیس ناوی ئه‌هێنێ و جارجاریش به شه‌یطان ئایا ئه‌م دوانه هه‌ر
دووناوی ئه‌ون؟یان هه‌ردوو ناوه‌كه یه‌ك ما‌نایان هه‌یه؟ناوی یه‌كه‌م به‌رله‌وه‌ی تاوان ئه‌نجام بدات ئیبلیس بوو،به‌ڵام شه‌یطان له زمانی عه‌ره بیدا واته:دوركه‌وته‌وه ئیبلیس له فه‌رمانی خوا ده‌رچوو واته دوركه‌وته‌وه له گوێڕایه‌ڵان
دوركه‌وته‌وه له ئه‌هلی ته‌وبه،دوركه‌وته‌وه له لێ بوردنی خوا،دوركه‌وته‌وه له به‌هه‌شتی خوا له‌به‌ر ئه‌م زۆر دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی ناونرا به شه‌یطان واته:دور.كه‌وابوو ناوه‌كه‌ی ئیبلیسه و وه‌صفه‌كه‌ی شه‌یتانه.
كه‌سانێك هه‌ن دور ده‌كه‌ونه‌وه له طاعه‌تی خوا ناوده‌برێن به یاخی،به فاسق به جاحد واته:نكۆڵی كه‌ر،ناو ده‌برێ به‌كافر به پێی تاوانه‌كانیان.
بۆیه ئامۆژگاریه‌كی برایان و دڵسۆزانه‌ت ده‌كه‌م كه هه‌ر كات دور كه‌ویته‌وه له خوا به ئه‌نجامدانی تاوان دورده‌كه‌ویته‌وه له ته‌وبه،ئه‌گه‌ر كه‌س و كه‌سانی خراپه‌كار لێت نزیك بوونه‌وه،له‌كه‌سانی ئه‌هلی خێر‌و چاكه دانه‌بڕێیت،ئه‌گه‌ر شه‌یتان به فرتوفێڵه كانیه‌وه لێتان نزیك بوونه‌وه ده‌ست به‌جێ یادی خوا و ده‌سه‌ڵاتی خوا بكه‌ن
وبگهڕێرهوه بۆ لای خوا و ئه‌گه‌ر گوناهی پێ كردبوون ده‌ست به‌جێ به‌ره‌و قاپی ته‌وبه بڕۆن قاپی ته‌وبه به‌شه‌و
و ڕۆژ له سه‌ر پشته و هه‌رگیز له كه‌س دانه‌خراوه و داناخرێ.لێبوردنی خوا نزیكترو زۆرتر‌و چه‌سپاو تره له تۆڵه‌ی خوا له هه‌موو كه‌س و له هه‌موو شتێ لێته‌وه نزیك تره.
دوركه‌وته‌وه له ئه‌هلی ته‌وبه،دوركه‌وته‌وه له لێ بوردنی خوا،دوركه‌وته‌وه له به‌هه‌شتی خوا له‌به‌ر ئه‌م زۆر دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی ناونرا به شه‌یطان واته:دور.كه‌وابوو ناوه‌كه‌ی ئیبلیسه و وه‌صفه‌كه‌ی شه‌یتانه.
جیاوازی له نێوان ئه‌م دوو ناوه چییه؟
شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه،ههمووشهیتانێ له جننه،به‌ڵام هه موو جن له شه‌یتان نیه ،به‌واته:جنی فاسق و كافر شه‌یتانه،شه‌یتان واته:ئه‌وانه‌یان كه تاوان ئه‌كه‌ن و هانه هانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ تاوان و كفرو له خوا یاخی بوون.
ئه‌و جننانه كه وه‌كو شه‌یتان نین ئه‌وانه به شه‌یتان ناو نابرێن، زۆرێك له جین موسوڵمانن و ئومه‌تی پێغه‌مبه‌رن.
به‌شی دوویه‌می به‌م زووانه
نوسینی:توانا حسین
پێداچوونه‌وه‌ی:مسحود ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه: رێگای ژیان
www.regayzhyan.com
_________________________________