مه‌رجه‌کانى موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران
.
مه‌رجه‌کانى موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران…
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وهرتى…..کتێبخانه‌ى محوى
یه‌که‌م : چه‌ند کردارێک یان ڕووداوێکى ئه‌وتۆ که مرۆڤى ئاسایى تواناى ئه‌نجامدانى نه‌بێ . وه‌ک له‌ت بوونى مانگه‌شه‌وو، ههڵقوڵاندنى ئاو له نێوانى په‌نجه‌کانى پێغه‌مبه‌ره‌وه دروودوو سڵاوى خوداى لێ بێ .
دووه‌م : ئه‌بێ ئه‌و ڕووداوه‌ى که ڕوو ئه‌دات بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و به‌ربه‌ره‌کانى و ته‌حه‌ددا بێت .
سێ یه‌م : یه‌کێکى تر له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانى موعجیزه ئه‌وه‌یه هیچ که‌سێکى تر نه‌توانێ بیهێنێت و ته‌نانه‌ت له وێنه و نموونه‌شى بخاته ڕوو .
چواره‌م :
ئه‌و موعجیزه‌یه یان ئه‌و ڕووداووکارهى که ڕوئه‌دات ئه‌بێ به پێ ى خواست و داخوازى ئه‌و که‌سه بێت که به‌و هۆیه به‌ره‌نگار و ڕووبه‌ڕوو ئه‌بێته‌وه له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ى که داواى به‌ڵگه و نیشانه و ئایه‌ت ده‌که‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌کێک گوتى : پێغهمبهرایهتیهکهى من ئه‌وه‌یه که ده‌ستم دێته وه‌ڵام و قسه ئه‌کات، پاشان ده‌ستى قسه‌ى کردوو به درۆى خسته‌وه و به پێچه‌وانه‌ى خواست و داخوازى خاوه‌نه‌که‌ى هاته قسه کردن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌م ڕووداوه به گوێره‌ى داخوازى ئه‌و نه‌هاته دىو قسه‌ى نه‌کرد.
که واته ئه‌مه پێ ى ناگوترێت موعجیزه، چونکه ڕووداوه‌که به پێ ى خواست و مه‌به‌ستى خاوه‌نه‌که‌ى نه‌بوو به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه بوو . چونکه ،،موسه‌یله‌مه ،، ى درۆزن جارێک تفى کرده چاوى پیاوێکى کوێر، بۆ ئه‌وه‌ى چاکى بکاته‌وه، به‌م هۆیه‌وه چاوه ساغهکهیشى کوێر بوو، ئه‌مه‌ش پێ ى ده‌گوترێ ڕیسوایى و ئابڕو بردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که به درۆ و ناڕاست بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌که‌ن و درۆ و ده‌له‌سه به سه‌ر خواوه ههڵئهبهسن – پاک و بێ گه‌ردى هه‌ر بۆ خوداى تاک و ته‌نهایه.
هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن : موعجیزه نایه‌ته‌دى له کات و ساتى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى داب و نه‌ریته ئاساییه‌کان، وه‌ک سه‌رده‌م و زه‌مانى (المسيح الدجّال) چونکه واهاتووه و باسده‌کرێت که ئه‌و کاته ڕۆژ له ڕۆژ ئاواوه هه‌ڵدێ به ئیزن و ئیراده‌ى خودا، وه له سه‌رده‌ستى ئه‌و چه‌ندین ئایه‌ت و نیشانه ده‌رئه‌که‌ون، وه‌ک فه‌رمان دانى به ئاسمان که باران ببارێنێ و ئه‌ویش بیبارێنێ، وه هه‌روه‌ها فه‌رمان دان به زه‌وى که گیا و گۆڵ و ڕووه‌ک سه‌وز بکات و ئه‌ویش شین و سه‌وزى بکات، ئه‌و ڕۆژگارانه‌ى که تێپهرێنهرى داب و نه‌ریته ئاسایى و زانراوو باوه‌کانه – ڕووداو له‌و کاتانه‌دا پێ ى ناگوترێ موعجیزه، پاشانیش (مةسيح) (الدّجال) بانگه‌شه‌و ده‌عواى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ناکات، به‌ڵکو داواى خوایه‌تى ئه‌کات – خوا ڕووڕه‌ش و خه‌جاڵه‌تى کات و نه‌فره‌تى لێ بێ ( ) . شێخ محمد متولّى شه‌عراوى ده‌ڵێ : ماناى موعجیزه ئه‌وه‌یه که خواى په‌روه‌ردگار له سه‌ر ده‌ستى یه‌کێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانى له به‌ره‌ى ئاده‌میزاد کارێکى نائاسایی و (خارق العادة) بێنێته‌دى. بۆ ئه‌وه‌ى به‌م هۆیه پشتگیرى بانگه‌وازه‌که‌یان و ڕاستى په‌یامه‌که‌یان بکات . وه‌ک بَڵى ى به هۆى موعجیزه و کاره له عاده‌ت بهدهرهکانییهوه پێغه‌مبه‌رى ئیسلام بفه‌رمووێ : من شتێکم بۆ ئێوه هێناوه هه‌رگیز ئێوه ناتوانن بیهێنن و هیچ توانا و ده‌سه‌ڵاتێکیشتان به سه‌ریدا نیه، من به هۆى ئه‌م کاره سه‌ر سوڕهێنهوه گه‌ر هه‌ر هه‌مووشتان کۆ ببنه‌وه و هاوکارى و یارمه‌تى ده‌رى یه‌کتریش بن، ته‌حه‌دداتان ئه‌که‌م، و به هیچ شێوه‌یه‌ک له توانا و ده‌سه‌ڵاتتان نیه ئه‌م موعجیزه‌یه یان له شێوه‌ى ئه‌و بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش دوو دڵ و به گومانن له‌وه‌ى که من ئه‌یڵێم و هێناومه بۆتان . ئه‌وا ئه‌مه به‌ڵگه و نیشانه‌ى راستگۆیی منه له بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنى بانگه‌وازى خواییدا. هه‌ندێک له زانایانى شه‌رع زان به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى (المعجزة) یان کردووه و ده‌ڵێن : موعجیزه واته (خارق العادة) تێپه‌ڕێنه‌رى داب و نه‌ریته ئاساییه‌کانه، و هانده‌ر و هۆکاریشه بۆ کارى چاکه و ئاسودهىو به‌خته‌وه‌رى، به‌ستراوه‌ته‌وه به بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى، مه‌به‌ست و ئامانج له موعجیزه‌ش بریتیه له ئاشکرا کردنى راستى ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌عواى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌کات که بیسه‌لمێنێ به خه‌ڵک که پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه کراوى خودایه . ئه‌م پێناسه‌یه‌ى که زانایانى شاره‌زاى بوارى شه‌رعى کردوویانه بۆ موعجیزه پر به پێست و گشت گیره چونکه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕووداوه‌که تێپهرێنهرى داب و نه‌ریته ئاساییه‌کان نه‌بوو و شیاو و گونجاو بوو که هه‌ر مرۆڤێکى تر ئه‌نجامى بدات، ئه‌وا ئه‌و کاته پێ ى ناگوترێ موعجیزه و له خانه و چوارچێوه‌ى موعجیزه‌دا نیه، چونکه مه‌رجى موعجیزه ئه‌وه‌یه (خارقة العادة) بێ، و دوور بێ له کارى ئاسایى و باو‌و ناسراوو نابێ له ده‌سه‌ڵات و تواناى هیچ که‌سێک دابێ که ئه‌نجامى بدات . وه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕووداوه‌که (خارق العادة) بوو به‌ڵام ئامانج و مه‌به‌ست له ڕوودانى کارى شه‌ڕ و شه‌ڕخوازى یاخود به‌د ڕه‌وشتى و خرابهکارى و زیان گه‌یاندن بوو به خه‌ڵک، وه‌کو کار و کرده‌وه‌کانى جادووگه‌ر و شهیاتینهکانى جنۆکه، ئه‌و کاره پێى ناگوترێ موعجیزه، چونکه ئامانجى موعجیزه بڵاو بوونه‌وه‌ى کارى باشه‌و سودو که‌ڵک و به‌خته‌وه‌رى و ئاسوده‌ییه بۆ مرۆڤه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بێنه ناو ئاینى خودا و پارێزگارى پێغه‌مبه‌ره‌کانى و دڵنه‌واى و پشتیوانى و هاوکارییان بکه‌ن، وه هه‌روه‌ها مه‌به‌ست لێى ههڵگیڕانهوهى کافره‌کانه له بیر و باوه‌ڕه چه‌وت و لارکانیان و به‌زاندن و شکست پێهێنان و تێکشکاندیانه له به‌رامبه‌ر په‌یامى هه‌ق و دادپه‌روه‌ریدا . وه ئه‌گه‌ر هاتوو کار و ڕووداوه‌که (خارق العادة) تێبهرێنهرى داب و نه‌ریته ئاساییه‌کان بوو، ئاماژه‌ش بوو بۆ کارى باش و ئاسوده‌ى و به‌خته‌وه‌رى . به‌ڵام له سه‌ر ده‌ستى که‌سێک ڕوویدا بوو که پێغه‌مبه‌رى خودا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م ڕووداوه‌ش ناچێته خانه‌ى موعجیزه‌وه، هه‌ر چه‌نده پله و پایه‌ى ئه‌و که‌سه به‌رز و بڵند و پایه‌دار بێت، یا خود ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و که‌سه پیاو چاک و خواناس بوو ئه‌وا ئه‌و کاره‌ى پێ ى ده‌گوترێت (كةڕامةتى ثياو ضاكان) خۆ ئه‌گه‌ر بێت و پیاو چاک و خواناس نه‌بوو ئه‌وه (استدراج) و تاقى کردنه‌وه (ابتلاء )ه . که‌ڕامه‌ت (الكرامة) بریتیه له ئاشکرا بوون و ده‌رکه‌وتنى کارێکى (خارق العادة) له لایه‌ن که‌سێکى چاکه خواز و خواناس که پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت و بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى نه‌کات. هه‌ر کار و ڕووداوێکیش په‌یوه‌ست و پابه‌ند نه‌بێت به ئیمان و باوه‌ڕ و خوو ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ى پاک‌و چاک ئه‌وا (الاستدراج)، هه‌ر ڕووداوێکیش په‌یوه‌ست بێت به‌و که‌سه‌ى که پێغه‌مبه‌رى خوابێت و بانگه‌وازى بۆ په‌یامه‌که‌ى بکات ئه‌وا مهعجیزهیه، که‌واته پێویسته مه‌عجیزه په‌یوه‌نددار بێت به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌رانى خودا بۆ ئه‌وه‌ى بیکا به به‌ڵگه و نیشانه له سه‌ر ته‌صدیق و ڕاست و دروستى بانگه‌واز و په‌یام و پێغهمبهرایهتیهکهى به مه‌به‌ستى به دهستهێنانو مسۆگه‌ر کردنى متمانه‌ى گه‌له‌که‌ى و به‌ره‌ى خه‌ڵک به گشتى .
لێره‌دا چه‌ندین وشه‌و واتا و ناوه‌ڕۆک به‌دى ده‌کرێت که په‌یوه‌ندیان به موعجیزه‌وه هه‌یه – به‌لآم له کڕۆک و واتا دا جیاوازن . بۆ به‌ر چاو ڕۆشنى و ئاشنا بوون پێیان ده‌یانخه‌ینه ڕوو وه‌ک :
١ – ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى که پێیان ئه‌گوترێ (ئيڕهاصات) که بریتین له‌و ڕووداوه له عاده‌ت بهدهرانهى که له پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تى دا‌و له کاتى له دایک بوون دا ڕوویان داوه، هه‌ر چه‌نده پێیان ناگوترێ موعجیزه به هۆى ئه‌وه‌ى که مه‌رجه‌کانى موعجیزه‌ى تێدا نیه، له کاتێکدا ئه‌م کار و ڕووداوه سه‌ر سوڕهێنانه له سه‌ر ده‌ستى هیچ مرڤێکى تردا ده‌رناکه‌ون .
٢ – (الكرامة) که‌ڕامه‌ت بریتیه له کارێکى له عاده‌ت به‌ده‌ر و تێپه‌ڕێنه‌رى داب و نه‌ریته ئاساى و ناسراوه‌کان، که له سه‌ر ده‌ستى به‌نده‌یه‌کى بڕوادار و خواناس ئاشکرا ده‌بێت، که پابه‌ند و شوێنکه‌وته‌ى یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه بێت که خاوه‌نى شه‌ریعه‌ت و ریساله تبآ، هاوکات له‌گه‌لأ ئهمهشدابیر و باوه‌ڕى ته‌ندروست و کردا و ڕه‌فتاره‌کانیشى په‌سند و چاک و باش بێت، ئه‌و کاره سه‌ر سوڕهێن و له عاده‌ت بهدهرانهى که له سه‌ر ده‌ستى ئه‌ولیایانى خودا ڕوو ئه‌ده‌ن پێ یان ئه‌گوترێ که‌ڕامه‌ت، جارى واش هه‌یه که‌ڕامه‌ت ناو ئه‌برێ به ئایات و به‌ڵگه‌و نیشانه چونکه ڕوودانى ئه‌م ڕووداوه به‌ڵگه‌یه له سهرصیدق و راستى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى که ئه‌م پیاو چاکه پابه‌نده پێ یه‌وه و شوێنى که‌وتووه . چونکه که‌رامه‌ت و کاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانى ههروهلیهکى خودا موعجیزه‌یه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى که په‌یڕه‌وى لێ ده‌کات و شوێنى که‌وتووه . ئێستا پێویسته ئێمه بزانین مانا و مه‌به‌ستى ((الولي)) چیه و به کێ ده‌گوترێ : ووشه‌ى ((الولي)) واته : خواناس و شاره‌زا به ناوه پیرۆز و صیفاته بهرزکانى خواى په‌روه‌ردگار، به‌رده‌وامیش بێت له سه‌ر خواپه‌رستى و عیبادهت و گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌کانى بکات، خۆ پارێزیش بێت له سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى خودا، هه‌ر بۆیه‌ش ئاوا ناو نراوه، چونکه خوداى به‌رز و مه‌زن سه‌ردار و پشتیوانییه‌تى و بۆ ساتێکیش خواى میهره‌بان بێ ئاگا نابێت له هیچ که‌سێک و به‌ڵکو هه‌میشه بهئاگاو چاودێره به سه‌ر گشت به‌نده‌کانییه‌وه . (ليَرةدا هةنديَك هةلَويست و ڕووداومان بةرضاو دةكةويَت كة بةلَطة و نيشانةى هةبوونى كةڕامةتى خوا ناسانمان بؤ دةرئةخات) . ده‌گێرنه‌وه که عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب ڕه‌زاى خواى له سه‌ر بێ، ماوه‌ى دوورى یه‌ک مانگ ڕێگه دووژمنه‌کانى بینیوه، گوتى : یاساریه، الجبل، سه‌رکرده‌ى سوپاى موسوڵمانان (سارية) گوێ ى له ده‌نگى عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب ده‌بێت و یه‌کسه‌ر سوپاکه‌ى ئاگادار کرده‌وه و چونه سه‌ر چیایه‌که و پشتیان له دوژمن گرت، و ئینجا ده‌ستیان به جهنگو شه‌ڕ کرد له‌گه‌ڵیانداو خواى په‌روه‌ردگاریش سه‌رى خستن به سه‌ریاندا. دووژمن شکستێکى گه‌وره‌یان خوارد، ئه‌مه کهڕامهتى عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب بوو که له‌م شوێن و ڕێگه دووره‌وه دوژمنه‌کانى سوپاى مهسڵمانانى بینى و، به هه‌مان شێوه‌ش (سارية) له‌م دووره‌وه گوێ بیستى ده‌نگى خه‌لیفه‌ى موسڵمانان ده‌بێت و به ئاگادێنه‌وه له مه‌ترسى زاڵبوونى دوژمنه‌کانیان به سه‌ریاندا( ). وه هه‌روه‌ها ده‌گێرنه‌وه که جارێک عبدالله ى کوڕى شه‌قیق . په‌ڵه هه‌ورێک به سه‌ریدا ڕه‌ت ده‌بێت، ئه‌ویش ده‌ڵێ : ئه‌ى خودایه گیان ئه‌م هه‌وره تێمه‌په‌ڕێنه به سه‌ر فڵان شوێن و فڵان شوێنه‌دا تا بارانى لێ ده‌بارێت، خواى په‌روه‌ردگاریش ههورهکهى له هه‌مان شوێن هێشته‌وه تا بارانى باراند( ).
٣ – (المعونة) : هاوکارى و یارمه‌تى دان : بریتیه له چه‌ند کار‌و ڕووداوێکى له عاده‌ت به‌ده‌ر . بۆ نموونه زۆر جارى وا هه‌یه که مرۆڤ هه‌ر بیریشى بۆ ناچێت ئه‌م کاره بێته دى یان ڕووبدات، پاشان به پێ ى ویست و خواستى ئه‌و ڕووئه‌دات و دێته ئاراوه، بۆ نموونه وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ى که له ده‌شت و بیابانێکى چۆڵه‌وانى و دوور له ئاوه‌دانى له ناکاو شێرێکى دڕنده‌ى تووش ئه‌بێت، که‌چى ئا له‌و کات و ساته مه‌ترسى داره‌دا دره‌ختێک په‌یدا ئه‌بێت له شوێنیکى وا که ئه‌م جۆره دره‌ختانه‌ى لێ ناڕوێت، پاشان ئه‌چێته سه‌ر دره‌خته‌که و ڕزگارى ده‌بێت له ده‌ستى شێره‌که .
٤ – (الاهانة) : سوک و ڕیسوا کردن : ئه‌مه‌شیان بریتیه له کار و ڕووداوێک که تێپه‌ڕێنه‌رى داب و نه‌ریته‌کانه، که خوداى گه‌وره له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و که‌سه ئاشکراى ده‌کا، که به درۆ‌و ده‌له‌سه بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌کا بۆ خۆى به پێچه‌وانه‌ى مه‌به‌ستى خۆى . هه‌روه‌ک چۆن (موسةيلةمة)ى درۆزن ئه‌و کاته‌ى تفى کرده چاوى پیاوێکى کوێر بۆ ئه‌وه‌ى چاک بێته‌وه که‌چى به هۆى ئه‌م تفه‌وه چاوه‌که‌ى تریشى له ده‌ستدا و هه‌ر دووک چاوه‌کانى کوێر بوو .
٥ – (الأستدراج) : ئه‌مه‌شیان بریتیه له کارێک تێپه‌ڕێنه‌رى داب و نه‌ریت و له عاده‌ت به‌ده‌ره، خواى په‌روه‌ردگار له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و که‌سه ئاشکراى ده‌کا که بانگه‌شه‌ى خوایه‌تى بکات، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و کاته‌ى که (مةسيح الدّجال) . که‌سێک ده‌کوژێت و پاشان زیندووى ئه‌کاته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌و پڕۆسه‌یه خواى په‌روه‌ردگار به ده‌سه‌ڵات و هێز و قودڕهتى خۆى سزاى ئه‌دات و به‌ڵا و موسیبه‌تى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا دێنێت . له کاتێکدا خه‌ڵک ئاشناى ووشه‌ى موعجیزه و مانا‌و نێوه‌ڕۆکى ئه‌م وشه‌یه‌ن، وه زۆریش باو‌و ناسراوو به ناوبانگه له سه‌ر زمانى ئاده‌میزاد، که‌چى ئه‌م ووشه‌یه نه له قوڕئانى پیرۆز‌و نه له فه‌رمووده به پێزهکانى پێغه‌مبه‌رى به‌رز و به‌ڕێزدا نه‌هاتووه، به‌ڵام ته‌نها ووشه‌ى (أية) هاتووه و به‌س هه‌روه‌ک خوداى گه‌وره له قوڕئانى پیرۆز له‌سوڕه‌تى ئه‌نعامدا له ئایه‌تى ژماره (134) دا ئهفهرمووى : (واذا جاءتهم أيةٌ) واته : هه‌ر که موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ دێ بۆ تهصدیقى پێغه‌مبه‌ر (ص) وه له سوره‌تى (ڕةعد)یشدا له ئایه‌تى (4)دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووى: (ان فى ذلك لايت) ووشه‌ى (أية) لێره‌شدا به ماناى به‌ڵگه و نیشانه هاتووه . وه هه‌روه‌ها ووشه‌ى (برهان )یش له قوڕئانى پیرۆزدا هاتووه، هه‌روه‌ک خوداى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ قدجاءكم برهنُ من ربكم) (النساْ ) (174). ووشه‌ى (معجزة) وه‌رگیراوه له ووشه‌کانى (ئاية و برهان) هه‌مان مه‌به‌ست و مانا و نێوه‌رۆک ده‌به‌خشێ ( )، بێ گومان هه‌ر که‌سێک نکۆڵى بکا له موعجیزه‌کانى پێغه‌مبه‌ران کافر و بێ باوه‌ڕ ده‌بێ، چونکه کافر به که‌سێک ده‌گوترێ که نکوڵى بکات له ناز و نیعمه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه و ئایه‌ته‌کانى خودا. ئه‌زهه‌رى ده‌ڵێ : نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانى خوا به‌ڵگه و نیشانه‌ى به هێزه له سه‌ر تاک و ته‌نهایی خواى میهره‌بان، جا کاتێک هه‌ر که‌سێک نکۆڵى له‌و به‌ڵگه و ئایه‌تانه بکات بێ شک و گومان یه‌کتایى خواى گه‌وره‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه به‌وه‌ش کافر و بێ باوه‌ڕ ده‌بێ . چونکه دروستکه‌ر و به‌دیهێنه‌رى ئه‌و ئایه‌ت و به‌ڵگانه خواى بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه . وه هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌کانى ناردووه بۆ هیدایه‌تدانى به‌ره‌ى ئاده‌میزاد به پاڵپشتى چه‌ندین ئایه‌ت و به‌ڵگه و موعجیزه‌ى مه‌زن و، ناردنه خواره‌وه‌ى کتێب و په‌یامى ئاسمانى و نیشانه و به‌ڵگه‌ى ڕۆشن و دیار و به‌رچاو، جا هه‌ر که‌سێک تصدیق و باوڕیان پێ نه‌هێنێ و نکوڵیان لێ بکات ئه‌وا کافر ده‌بێت و ئینکارى به‌خشش و نیعمه‌ته‌کانى خوداى په‌روه‌ردگارى کردووه، به‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى دیندارى و خواپه‌رستى ئه‌چێته ده‌ره‌وه . یه‌کێ له‌و چاکه و به‌زه‌یى و میهرهبانیهى که خواى باڵاده‌ست له‌گه‌لأ به‌نده‌کانى خۆى نواندى ئه‌وه بوو که نێردراوو پێغه‌مبه‌رانى ڕه‌وانه کرد بۆ ناو گرۆى به‌شه‌ریه‌ت به مه‌به‌ستى موژدهدانو ترساندنیان، خواى په‌روه‌ردگار پشتگیرى پێغه‌مبه‌ره‌کانى خۆى کردووه . سڵاوى خودایان لێ بێ – به هۆکارێکى وه‌ها یارمه‌تى داون که هه‌رگیز عه‌قڵى مرۆڤ له‌وه‌و پێش به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه، ئه‌م هۆکارانه‌ش که خودا یارمه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌کانى پێداوه، موعجیزه و به‌ڵگه و نیشانه‌ى به‌هێز و ڕوونکه‌ره‌وه بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه تاکو راستى ئه‌و وتانه‌ى خۆیان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بسه‌لمێنن که بانگیان کردوون بۆ ئیمان هێنان و بڕوا بوون به‌و په‌یام و ریسالهتهى پێیاندا نێردراون بۆ لایان، به ئامانجى ڕێک و پێک بوونى سیسته‌مى کاروبارى ژیان و گوزه‌رانیان و ئاسوده‌یى و به‌خته‌وه‌رى له دنیا و دوا ڕۆژدا. خواى په‌روه‌ردگاریش له قوڕئانى پیرۆزدا باسى بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رى کردووه ئه‌وانیش بریتین له :أدم، هود، شوعیب، صالح، أیدریس، نووح، ابراهیم، لوگ، اسماعیل، اسحاق، یه‌عقوب، یوسف، ئه‌یوب، ژوالکفل، یه‌سه‌ع، الیاس، یونس، موسى، هارون، داود، سوله‌یمان، زه‌که‌ریا، یه‌حیا، عیسى، محمد، دروودوو سڵاوى خوا له سه‌ر هه‌مویان بێ . له‌و چه‌ند لاپه‌ڕانه‌ى دوایى که له به‌رده‌ستتان دایه، به کۆمه‌ک و پشتیوانى خواى گه‌وره چه‌ندین نموونه و وێنه‌ى جۆراوجۆر ئه‌خه‌ینه به‌رچاوى خوێنه‌رانى سه‌نگین له‌و موعجیزه و به‌ڵگه و نیشانه به‌هێز و ڕوونکهرهوانهى که خواى به به‌زه‌ى و به ده‌سه‌ڵات پشتگیرى و پشتیوانى پێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانى کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بیانکا به به‌ڵگه و نموونه و شاهێدى له سه‌ر راستى بانگه‌واز و حه‌قیقه‌تى په‌یامه‌که‌یان له به‌رده‌م ئاده‌میزاد و به‌نده‌کانى خۆى دا جا چ ئه‌وانه‌ى له سه‌رده‌مى ئه‌واندا ژیاون یان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانى دواتر و غه‌یرى میللهتهکانى ئه‌وان .
_________________________________