هه‌زاره‌ها به‌كتریای به‌سه‌ره‌وه‌یه
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه ئاشكرابووه كه دراو رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌كتریای به‌سه‌ره‌وه‌یه وه ئه‌وانه‌ی زۆر له‌ده‌ستیاندایه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه تووشی نه‌خۆشی جۆراو جۆر ببن.
به پێی هه‌والێكی ماڵپه‌ری وس‌ع صدرك كه تیایدا باس له توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌شاری نیویورك له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری زانكۆ ئه‌نجامدراوه ولهئهنجامشدا ده‌ركه‌وتووه له‌سه‌ر رووبه‌ری دراوه‌كاندا بیست وشه‌ش هه‌زار جۆر به‌كتریا بوونیان هه‌یه بۆیه ئامۆژگاری دایكان وباوكان ده‌كه‌ن رێگه نه‌ده‌ن پاره نزیكبكه‌نه‌وه له ده‌میان.
به پێی راپڕسییهك كه هه‌ر له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه ئه‌وه ئاشكرابووه به رێژه‌ی %60ی به‌شداربووه‌كان پێیان وابووه پاره‌ی كاغه‌ز رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌كتریای زیانبه‌خشی له‌سه‌ره.
پێشتر زانكۆی ئوكسفۆردی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدابوو باسی له‌وه ده‌كرد كاغه‌زه‌كان 26هه‌زار به‌كتریاییان له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ .
—————————————————————–
و : گوڵاڵه
_________________________________