مۆز چاره‌سه‌ره‌

مۆز چاره‌سه‌ره‌

زۆربه‌ی‌ دایكان له‌كاتی‌ دوچاربونی‌ منداڵ به‌كۆكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رئه‌نجامێكی‌ باش به‌ده‌ست بهێنن، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ده‌رمانی‌ تایبه‌ت به‌كۆكه‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا، چونكه‌ له‌و كاته‌دا نه‌خۆشی‌‌و ڤایرۆس زۆر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت لای‌ منداڵ، ماڵپه‌ڕی‌ (Health) ئه‌مریكی‌ تایبه‌ت به‌سوده‌كانی‌ خۆراك‌و چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، ڕاپۆرتێكی‌ بلاَوكردۆته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌چوَنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كۆكه‌، به‌تایبه‌ت لای‌ منداڵ، له‌ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ هاڕاوه‌ی‌ مۆز، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ پسپۆڕان، هاڕاوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ره‌ دژی‌ كۆكه‌‌و هه‌وكردنی‌ سیه‌كانه‌، هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ نه‌رێنیش بۆ سه‌ر گه‌ده‌ دروست ناكات.

ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ هاڕاوه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

دوو مۆز له‌گه‌ڵ بڕێك شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت، دواتر له‌گه‌ڵ 400 گرام ئاودا له‌ناو ده‌فرێكی‌ دارین یاخود پلاستیكیدا ئاوێته‌ ده‌كرێن، ڕۆژانه‌ 4 جار دوو كاتژمێر جارێك ده‌درێت به‌منداڵ.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


 _________________________________

You may also like...