گه‌ده‌ پاك ده‌كاته‌وه‌

گه‌ده‌ پاك ده‌كاته‌وه‌

باشترین ڕێگه‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌، به‌پێ‌ ڕۆیشتنه‌ بۆ ماوه‌ی‌ (30) خوله‌ك به‌شێوه‌ی‌ ڕۆژانه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ خێراكردنی‌ سوڕی‌ خوێن‌و پاكردنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ له‌ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان.

په‌یجی‌ مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، خواردنی‌ دوو لیتر ئاو له‌ڕۆژێكدا به‌سوده‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ له‌ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان.

پزیشكانی‌ بواره‌كه‌ ده‌ڵێن:”جگه‌ له‌و ڕێنماییانه‌، چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی‌ دیكه‌ تاقیكراونه‌ته‌وه‌، وه‌ك خواردنی‌ دوو پرته‌قاڵ، پاشان تا دوو كاتژمێر هیچ جۆره‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌یه‌ك مه‌خۆ”.

ڕۆژانه‌ (50) گرام كه‌له‌رم‌و هه‌ندێك ئاوی‌ لیمۆی‌ سروشتی‌ تێكه‌ڵ بكه‌و بیخۆ، جگه‌ له‌وه‌ ڕۆژانه‌ كوپێك شیر بخۆره‌وه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ شتێكی‌ تێكه‌ڵ بكه‌یت، ده‌كرێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ ڕۆژانه‌ كوپێك چای‌ زه‌نجه‌فیل یاخود چای‌ سه‌وز بخۆیته‌وه‌.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...