نهێنی ده‌فره فڕیوه‌كان ئاشكرابوو
له‌ڕابردوودا باسی ده‌فره فڕیوه‌كان زۆر له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبوو، به‌تایبه‌ت له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا كه له‌فڵانه جێگه‌دا هێرشیان كردۆته سه‌ر زهویو بینراون چ له‌سه‌ر زه‌وی یان له‌كاتی فڕین‌دا به‌ئاسماندا به‌نزمی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (علوم‌و ته‌كنه‌لۆژیا) ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا (CIA) ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ده‌فره فڕیوه‌كان فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكابوون بۆ سیخوڕی به‌كارهاتوون له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا، له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه وا لێكدهدرایهوه كه گوایه ده‌فری فڕیونو بونه‌وه‌ری ئاسمانیان تیایدایه.
CIA ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی ڕابردودا بۆ سیخوڕی له‌ئه‌وروپا به‌كاریهێناون ناویان (u2) بوه‌و توانای فڕینێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه له‌به‌رزبونه‌وه‌دا، به‌به‌راورد به‌هه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌ك كه تائێستا دروستكراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و سایته، فڕۆكه‌ی یوتو له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وروپادا بینراوه، ته‌نها بۆ تێست بوه‌و تواناكانی تاقیكراوه‌ته‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئه‌و نه‌هێنیه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه پاراستووه.
—————————————————————–
و: عه‌بدولكه‌ریم
_________________________________