به‌و سێ خواردنه ددانه‌كانت سپی بكه‌ره‌وه
زۆرجار به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كان به‌سپیه‌تی بهێڵدرێنه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیش كاری له‌سه‌ر سێ خواردنی ڕۆژانه كردوه، بۆی ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و سێ خواردنه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ددانه‌كان سپی ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی (مهكتوب) بڵاویكرده‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتوه، وێڕای پاكڕاگرتنی ددانه‌كان ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕۆژانه یان له‌هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك ئه‌و سێ خواردنه به‌كاربهێنیت ئه‌وا گومانی تێدا نیه، ددانه‌كانت به‌سپیه‌تی ده‌هێڵێته‌وه‌و سپیتریشیان ده‌كاته‌وه.
شاتوو: ئه‌م خواردنه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كۆمه‌ڵێك ڤیتامین‌و وێڕای ئه‌وه‌ی سودی بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه ددانه‌كانیش به‌سپیه‌تی ده‌هێڵێته‌وه.
كشمیش: هه‌رچه‌نده كشمیش تامێكی شیرینی هه‌یه، به‌ڵام له‌و توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه، كه خواردنی چه‌ند ده‌نكێك كشمیش ددانه‌كان به‌سپیه‌تی ده‌هێڵێته‌وه.
سێ‌و: نیعمه‌تی سێ‌و هێنده گه‌وره‌یه گومانی تێدانیه چ سودێكی مه‌زنی بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه لهسپیكردنهوهی ددانه‌كان.
—————————————————————–
و: زانا
_________________________________