بێ دڵ ده‌ژی
له‌هه‌واڵێكی نامۆ‌و سه‌رسوڕهێندا، هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی ویلایه‌تی (میشیگان)ی ئه‌مریكا، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه دڵی له‌فه‌رمان وه‌ستاوه، ئێستاش كه نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی دڵی بۆكراوه، له‌ژیاندا ماوه‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی خۆی ده‌كات.
پێگه‌ی (میدیكاڵ ده‌یلی) ئه‌لیكترۆنی بڵاویكرده‌وه، (ستارن لاركن) كه هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئهمركیه، یه‌كه‌م كه‌سه له‌جیهاندا دڵی نییه‌و دڵی ده‌ستكردیشی له‌جه‌سته‌یدا بۆ نه‌چێندراوه، وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكیش ڕۆژانه هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی خۆی ده‌كات.
باس لهوهشكراوه، لاركن له‌ڕێگه‌ی سندوقێكه‌وه، كه كێشی شه‌ش كیلۆیه‌و دڵێكی ده‌ستكردی تێدا جێگیركراوه، كرداری گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجینه بۆ كۆئه‌ندامی سیه‌كان.
لاركن كه ته‌مه‌نی (24) ساڵه ده‌ڵێت:”دڵه ده‌ستكرده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش كاردهكاتو زۆریش ڕازیم لێی، چونكه پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی، دڵم به‌هۆی سستبونو نه‌خۆشیه‌وه زۆر بێزاری كردبون، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ دڵه دهستكردهكهمدا هیچ گرفت‌و نه‌خۆشیه‌كم نییه”.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه لای نه‌خۆشكه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت به‌رده‌وام سندوقه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبگرێت‌و زۆر به‌وریاییه‌وه بیپارێزێت، لهههفتهیهكیشدا ده‌بێت دوجار سه‌ردانی پزیشكی چاو‌دێر بكات، بۆ وهرگررتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان
_________________________________