چۆن گه‌ده‌ پاكده‌كه‌یته‌وه‌؟

چۆن گه‌ده‌ پاكده‌كه‌یته‌وه‌؟

باشترین رێگه‌ بۆ پاكرنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌، كرداری‌ ڕۆیشتنه‌ بۆ ماوه‌ی‌ (30) خوله‌ك به‌شێوه‌ی‌ ڕۆژانه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ خێراكردنی‌ سوڕی‌ خوێن‌و پاكردنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ له‌ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان.

په‌یجی‌ مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، خواردنه‌وه‌ی‌ دوو لیتر ئاو له‌ڕۆژێكدا، هۆكارێكی‌ باشه‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌، جگه‌ له‌وه‌ش خواردنی‌ دوو پرته‌قاڵ (نه‌ك به‌شێوه‌ی‌ گیراوه‌)، پاشان تا دوو كاتژمێر هیچ جۆره‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌یه‌ك مه‌خۆ.
ڕۆژانه‌ 50 گرام كه‌له‌رم بخۆ، له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنی‌ چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك ئاوی‌ لیمۆ.

ڕۆژانه‌ كوپێك شیر بخۆره‌وه‌، به‌بێ‌ تێكه‌ڵكردنی‌ هیچ ماده‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا.

ڕۆژانه‌ كوپێك چای‌ زه‌نجه‌بیل بخۆره‌وه‌.

ڕۆژانه‌ كوپێك چای‌ سه‌وز بخۆره‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان تاقیكراونه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ریان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر پاكردنه‌وه‌ی‌ كۆئه‌ندامی‌ گه‌ده‌.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...