سێو به‌توێكڵه‌وه‌ بخۆ

سێو به‌توێكڵه‌وه‌ بخۆ

سێو یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان له‌جیهاندا بایه‌خی‌ پێده‌درێت، چ له‌ڕوی‌ كشتوكاڵكردنه‌وه‌ چ له‌ڕوی‌ خواردنیه‌وه‌، چه‌ندین سودی‌ به‌نرخ به‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه‌ پزیشكه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ ڕۆژانه‌ سێو بخورێت.

په‌یجی‌ مرۆڤ‌و ته‌ندروستی‌ بڵاویكرده‌وه‌، زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ به‌رله‌خواردنی‌ سێو توێكڵه‌كه‌ی‌ لێده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وپاكردنه‌ جه‌سته‌یان له‌چه‌ندین سودی‌ گه‌وره‌ بێبه‌ش ده‌كات له‌وانه‌:

1. ڕیشاڵ، سێوێكی‌ قه‌باره‌ مامناوه‌ند 4.4 گرام ڕیشاڵی‌ تێدایه‌و 2.3 گرامی‌ له‌توێكڵه‌كه‌یدایه‌، به‌و واتایه‌ی‌ پاكردنی‌ سێو له‌پێكهاته‌ی‌ ڕیشاڵی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، كه‌ بۆكرداری‌ هه‌رسكردن پێویسته‌.

2. ڤیتامینه‌كان، ئه‌گه‌ركێشی‌ توێكڵی‌ سێو 8.4 میلیگرام بێت 6.4 میلیگرامی‌ ڤیتامین C یه‌و له‌كۆی‌ 98 یه‌كه‌ی‌ ته‌واو 61 یه‌كه‌ ڤیتامین A تێدایه‌.

3. گرفته‌كانی‌ هه‌ناسه‌دان، توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌فتانه‌ پێنج سێو ده‌خۆن له‌گرفتی‌ هه‌ناسه‌دان دورن، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆماده‌ی‌ كویرسیتین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌توێكڵه‌كه‌یدا هه‌یه‌.

4. به‌هێزكردنی‌ مێشك، ماده‌ی‌ كویرسیتین یه‌كێكه‌ له‌جۆره‌كانی‌ دژه‌ئۆكسید‌و مێشك چالاك ده‌كات‌و پارێزگاری‌ له‌شانه‌كانی‌ ده‌ماغ ده‌كات‌و له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ (خڵافاوای‌) واته‌ زه‌هایمه‌ر دوریان ده‌خاته‌وه‌.

5. پارێزگاریكردن له‌شێرپه‌نجه‌، به‌شێك له‌وپێكهاتانه‌ی‌ له‌توێكڵی‌ سێودا هه‌یه‌، ده‌توانێت ئه‌وخانانه‌ له‌ناوببات دوچاری‌ شێرپه‌نجه‌ هاتون‌و ڕێگربێت له‌گه‌شه‌كردنیان، وه‌ك گرێی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌رو قۆڵۆن‌و مه‌مك.

6. كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش، به‌هۆی‌ بونی‌ ماده‌ی‌ Orsolic Acid له‌توێكڵی‌ سێودا به‌ره‌نگاری‌ قه‌ڵه‌وی‌‌و زیادبونی‌ كێش ده‌بێته‌وه‌و ڕۆڵێكی‌ گرنگ ده‌گێڕێت له‌بنیاتنانی‌ ماسولكه‌و سوتانی‌ كالۆری‌‌و چه‌وریه‌كان له‌جه‌سته‌دا.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...