پێش جه‌ڵده ئاگات له‌و نیشانانه بێت
مردن به‌هۆی وه‌ستانی دڵ یاخود جه‌ڵده، بۆته هۆكاری یه‌كه‌می مردن لهجیهانداو توێژینه‌وه‌كانیش ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستاون له‌به‌رامبه‌ر نیشانه دیاره‌كانی جه‌ڵته به‌ر له‌وه‌ی بگاته حاڵه‌تی مه‌ترسیدار.
ناوه‌ندێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌دڵ ڕایگه‌یاندوه، له‌هه‌موو (34) چركه‌یه‌ك له‌ئه‌مریكادا كه‌سێك ڕوبه‌ڕوی جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌شێك له‌و توشبوانه‌ش كۆچی دوایی ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی (3eesho.com) بڵاویكرده‌وه، ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌ی ڕونكردۆته‌وه، به‌رله‌وه‌ی جه‌ڵده‌ی دڵ ڕووبدات هه‌ندێك نیشانه ده‌رده‌كه‌ون، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئاگاداری ئه‌و نیشانانه بێت نیشانه‌كانیش بریتین له
1_ ئازارێكی له‌ناكاو له‌ناوه‌ڕاستی سنگ كه‌مێك به‌لای چه‌پدا كه بۆ ماوه‌ی دوو خولهك یان زیاتر ده‌خایه‌نێت.
2_ ئازارێك ڕووده‌كاته جه‌سته‌ت به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو ده‌سته‌كانت ئازارێكی ماندوكهریان بۆ دورست ده‌بێت.
3_ تهنگهنهفهسبون یه‌كێكی تر له‌نیشانه‌كانی جه‌ڵده ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كه ته‌نگه نه‌فه‌س دهبێتو ناوچه‌ی سنگی وه‌ك ئه‌وه وایه فشاری له‌سه‌ر بێت.
4_هه‌ستكردن بهماندویهتیو ئازاری سه‌ر.
5_ له‌كۆتاییدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكت كردبێت هه‌ست به‌ماندوو بونێكی زۆری جه‌سته‌ت ده‌كه‌یت
ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ت به‌سه‌ر هات بێ دوو دڵی خۆت بگه‌یه‌نه لای پزیشكێكی پسپۆڕ.
—————————————————————–
و: زانا
_________________________________