كێشت دابه‌زێنه
زۆرێك لهخانمانو پیاوان، كێشه‌ی دابه‌زاندنی كێشیان هه‌یه، هه‌ندێك كات به‌په‌رۆشن بۆ دابه‌زاندنی كێشیان، ماڵپه‌ڕی (سقافهو علوم) بڵاویكردۆته‌وه، ده‌توانیت به‌خواردنی (خورما، ماستاو) له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، (حه‌وت) كیلۆ لهكێشت دابه‌زێنیت.
له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، به‌یانیان (حه‌وت ده‌نك خورماو له‌گه‌ڵ كوپێك ماستاو)، بۆ ژه‌می نیوه‌ڕوانیش (حه‌وت ده‌نك خورما له‌گه‌ڵ كوپێك ماستاو، هه‌روه‌ها ماسی بر‌ژاو، چاره‌كێك نان‌و زه‌لاته به‌ڵام به‌بێ زه‌یت، بۆ ژه‌می ئێوارانیش (حه‌وت ده‌نك خورماو كوپێك ماستاو له‌گه‌ڵ كاهوو، پرته‌قاڵ).
له‌هه‌فته‌ی دوه‌میشدا، به‌یانیان (حه‌وت ده‌نك خورماو كوپێك ماستاو)، بۆ ژه‌می نیوه‌ڕۆ (حه‌وت ده‌نك خورماو كوپێك ماستاو، له‌گه‌ڵ سنگی مریشك‌و شۆرباو چاره‌كێك نان)، بۆ ژه‌می ئێواره‌ش (حه‌وت ده‌نك خورماو كوپێك ماستاو له‌گه‌ڵ سپێنه‌ی هێلكه‌و پارچه‌یه‌ك له‌نانی تۆستو سێ كه‌وچك پاقله).
—————————————————————–
و: سارا
_________________________________