هۆكاره‌كانی‌ ڕاڕایی‌

هۆكاره‌كانی‌ ڕاڕایی‌

پزیشكانی‌ ده‌رونی‌، ڕاڕایی‌ واته‌ (وه‌سواس)ی‌ به‌پێی‌ پۆلێنێك بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و ده‌ڵێن:”په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن دایكی ڕاڕاوه‌، واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبونی‌ زیاتر بێت”.

په‌یجی‌ ده‌رمان ته‌ندروستی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ ڕاڕایی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌چه‌ند خاڵێك داوان له‌وانه‌.

1- بۆماوه‌یی‌، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر باوان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌بوو منداڵه‌كانیان توش ده‌بن، به‌ڵكو له‌و تێڕوانینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری توشبون زیاد ده‌كات، بۆ (3%-7%)، له‌دوانه‌ی یه‌ك هێلكه‌دا ڕێژه‌كه‌‌‌ (50% – 80%)و دووانه‌ی دوو هێلكه‌‌ ‌( 25%).

2- په‌روه‌رده‌كرن، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن دایكی ڕاڕاوه‌، واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبون زیاتر بێت.

3- دابه‌زینی ئاستی سیرۆتۆنین له‌مێشكدا، ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و حاڵه‌ته‌، بۆیه‌ له‌چاره‌سه‌ردا پشت به‌و ده‌رمانانه‌ ده‌به‌سترێت، كه‌ ئاستی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌مێشكدا زیاد ده‌كه‌ن.

ڕونیشكراوه‌ته‌وه‌، زۆر گرنگه‌ بۆ پزیشك كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ته‌نگژه‌ی دڵه‌ڕاوكێی گشتی‌و خه‌مۆكی جیابكاته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای دڵنیابون له‌نه‌بونی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

You may also like...