شاشه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، هۆكاری كه‌مخه‌ویی هه‌رزه‌كارانن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌ك مۆبایلی هۆشمه‌ند، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ده‌بێته هۆی تێكچونی نۆره‌كانی خه‌و.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 10 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 16-19 ساڵان ئه‌نجام دراوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌سه‌ر بردنی زیاتر له دوو كاتژمێر له به‌رده‌م شاشه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌دا، ده‌بێته هۆی ماندوێتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی خه‌و.
هه‌رزه‌كارانی به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه‌دا، ئاشكرایان كردوه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش چونیان بۆ سه‌ر جێگای خه‌ویان، ئامێره هۆشمه‌نده‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی گۆڤاری پزیشكی (بی ئێم جی ئۆپن)، زۆربه‌ی هه‌رزه‌كاران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه شه‌وانه كه‌متر له پێنج كاتژمێر ده‌خه‌ون.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، پرسیار له هه‌رزه‌كاران كراوه ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی له به‌رده‌م شاشه‌ی ئامێره‌كانیاندا به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
كچان له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وتویانه كه ڕۆژانه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر و نیو له به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كوڕانیش ئاشكرایان كردوه كه شه‌ش كاتژمێر و نیو له به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كانیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستوه كه كوڕان زۆربه‌ی كاته‌كانیان به یاری كۆمپیوته‌ری و، كچانیش به چاتكردن به‌سه‌ر بردوه.
خه‌ندان لایف
http://www.xendan.org/life/dreja.aspx?=hewal&jmara=6706&Jor=4#
_________________________________