چۆنیه‌تی نوێژکردن لهسهرسوننهتی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)
پێشه‌كى
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيحدا
ده‌فه‌رموێت: (صَلُّوا كَمَا رَأيتمُوُني أُصَلِّي)
رواه البخاري.واته : نوێژ بكه‌ن هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌بينن من نوێژ ده‌كه‌م . ده‌بينين
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فرمان ده‌كات به گشت موسوڵمانێك به نێر‌و
مێوه بۆ چۆنيه‌تى نوێژ كردن وه‌كو ئه‌و ،
بۆيه واجبه له‌سه‌رمان گوێڕايه‌ڵى بكه‌ين و وه‌كو ئه‌و نوێژ بكه‌ين ئه‌گه‌رنا خواى
په‌روه‌ردگار نوێژه‌كانمان گيرا ناكات .
چۆنيه‌تى نوێژ كردن له‌سه‌ر سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم):
يه‌كه‌م: ڕووكردنه قيبله ، واجبه له‌سه‌ر هه‌ر موسوڵمانێك له‌كاتى
نوێژ كردن دا ڕوو بكاته كه‌عبه‌ى ماڵى خوا له مه‌ككه‌ى پيرۆز ، هه‌ر كه‌سێك له كاتى
نوێژ كردن‌دا به ئه‌نقه‌ست ڕوو بكاته غه‌يرى قيبله ، نوێژه‌كه‌ى قه‌بووڵ نيه و به‌تاڵه
، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نوێژى به‌ره و غه‌يرى قيبله كرد له‌دواى هه‌وڵدان بۆ
دۆزينه‌وه‌ى قيبله ، پاشان زانى هه‌ڵه بووه ، نوێژى ئه‌و كه‌سه دروسته و دووباره
بوونهوهشى بۆ نيه.
دووه‌م: نوێژكردن به پێوه ، واته به ڕاوه‌ستان ، واجبه له‌سه‌ر هه‌موو
موسوڵمانێك نوێژ به پێوه بكات ئه‌گه‌ر تواناى ڕاوه‌ستانى هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
تواناى ڕاوه‌ستانى نه‌بێت دروسته به دانيشتن بيكات ، وه ئه‌گه‌ر به دانيشتن نه‌يتوانى
با به پاڵدانه‌وه بيكات ، هه‌ر چۆنێك بێت نوێژ نه‌كردن نيه ده‌بێت نوێژ هه‌ر بكرێت
ئه‌گه‌ر به چاو هه‌ڵێنان و داهێنانيش بێت ،پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
(صَلِّ قَائِمًا فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى
جَنْبٍ) أخرجه البخاري .
سێيه‌م : نيه‌ت هێنان به دڵ _ نه‌ك به زمان ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم) نيه‌تى به زمان نه‌هێناوه ، بۆيه ده‌بێت ئێمه‌ش شوێن پێغه‌مبه‌رى
خودا (صلی الله علیه وسلم) بكه‌وين و نيه‌ت به دڵ بهێنين ،وه شوێنى نيه‌ت دڵه
نه‌ك زمان .
چواره‌م: پاشان له دواى نيه‌ت هێنان ده‌ڵێيت (الله أكبر) ، وه هه‌ر
دوو ده‌سته‌كانت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه هه‌تا ئاستى شانه‌كانت ،يان گويچكهكانت ، وه
ده‌بێت پانى هه‌ر دوو ده‌سته‌كانت به‌روه ڕووى قيبله بێت .
پێنجه‌م: پاشان سوننه‌ته پێش ده‌ست كردن به خوێندنى سوڕه‌تى فاتحه
دوعاى (استفتاح) بخوێنيت: ده‌ڵێيت (اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِى وَبَيْنَ خَطَايَايَ
كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنَ الْخَطَايَا
كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ ، اللَّهُمَّ اغْسِلْ خَطَايَايَ
بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ)صحيح البخاري ومسلم. وه جگه له‌م دوعايهش چه‌ند
دوعاى تر هه‌يه .
شه‌شه‌م: پاشان ده‌ستى ڕاستت داده‌نێيت له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌پت له‌سه‌ر
سينگ نه‌ك له‌سه‌ر زگ ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده ڕاسته ،عن وائل ابن حجر: (انه
رأى النبي (صلی الله علیه وسلم) وضع يمينه
على شماله ، ثم وضعهما على صدره).صححه الالباني .واته: وائلى كوڕى حجر پێغه‌مبه‌رى
بينيوه (صلی الله علیه وسلم) له‌كاتى نوێژ كردن دا ده‌ستى ڕاستى داناوه له‌سه‌ر
ده‌ستى چه‌پى ، پاشان هه‌ردوو ده‌ستى داناوه له‌سه‌ر سينگى . وه سه‌باره‌ت به‌م فه‌رموودانه‌ى
باس له دانانى ده‌ست ده‌كات له‌سه‌ر ناوك يان ژێر ناوك لاوازن و كردهوهيان پێ ناكرێت
، هه‌روه‌كو زاناى علمى (حديث) شێخ (محمد ناصر الدين الألباني) رحمه الله له كتابى
(صفة الصلاة النبي(صلی الله علیه وسلم)) باسى كردووه .
حه‌وته‌م: ده‌بێت سه‌يرى شوێنى سوجده بكه‌ين ، نابێت سه‌يرى ئاسمان بكه‌ين
يان لاى ڕاست و چه‌پت ، چونكه ئه‌م كرداره پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌هى
لێ كردوه‌و جائيز نيه .
هه‌شته‌م:پاشان سوڕه‌تى فاتيحه ده‌خوێنيت و ده‌ڵێت: ( بِسْمِ اللَّهِ
الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ
نَسْتَعِينُ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ
غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ) الفاتحة: ١ – ٧) پاشان ده‌ڵێيت:
(آمين) ، وه سوننه‌ته له دواى خوێندنى (فاتحه) سوڕه‌تێكى تر‌ى قورئان بخوێندرێت ،
به‌ڵام خوێندنى سوڕه‌تى فاتحه واجبه بخوێندرێت نوێژكردن به‌بێ خوێندنى سوڕه‌تى فاتيحه قبوڵ نيه .
نۆيه‌م: پاشان هه‌ردوو ده‌ستت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه هه‌تا ئاستى شانه‌كانت
يان گوێچكه‌كانت ، ده‌ڵێت (الله أكبر) ، پاشان دهچيته (ركوع) ، به هه‌ردووك ده‌سته‌كانت
چۆكت ده‌گرى و په‌نجه‌كانت له يه‌كتر جيا ده‌كه‌يته‌وه ، وه ده‌بێت سه‌ر و پشتت
ڕاست و ڕێك بێت ، به‌شێوه‌يه‌كى وابێت ئه‌گه‌ر ئاو له‌سه‌ر پشتت ڕوو بكرێت بمێنێته‌وه‌و
نه‌ڕژێت ، واته له‌كاتى ركوع نابێت سه‌ر و پشتت به‌رز بێت يان نزم بێت ، به‌ڵكو ده‌بێت
ڕاست و ڕێك بێت ، وه سهريشت ده‌بێت له ئاستى پشتت بێت نابێت به‌رز و نزم بێت ، وه
ده‌بێت په‌له نه‌كه‌يت و له ركوع بمێنيته‌وه هه‌تا وه‌كو به‌ڕێكى ئه‌م زيكره ده‌كه‌يت:
(سُبْحَانَ رَبِّي الْعَظِيم وَبِحَمْدِهِ) سێ جار ، وه دروستيشه بڵێى (سُبْحَانَ
رَبِّي الْعَظِيم) سێ جار ، به‌بێ (وَبِحَمْدِهِ) هه‌ردووكيان واريد بوونه .
ده‌يه‌م: پاشان ههڵدهستيتهوه له ڕكوع ، ده‌ڵێيت: (سَمِعَ اللَّهُ
لِمَنْ حَمِدَهُ ، رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ) ، به‌ڵام له‌كاتى به‌رز كردنه‌وه‌ى پشتت له ركوع ده‌ڵێت:
(سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ) ، وه له‌كاتى ته‌واو ڕاست بوونه‌وه‌ت به پێوه
ده‌ڵێت: (رَبَّنَا و لَكَ الْحَمْدُ).
يانزه‌هه‌م: پاشان هه‌ر دوو ده‌ستت به‌رز دهكهيتهوهو ده‌ڵێيت: (الله
أكبر) ، دهڕۆيته خواره‌وه بۆسوجده بردن ، وه ده‌بێت ده‌سته‌كانت دابنێيت پێش چۆكهكانت
، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاواى كردوه‌و ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده
ڕاستانه (عن عبدالله ابن عمر رضي الله عنها قال: كَانَ يَضَعُ يَدَيْهِ قَبْلَ رُكْبَتَيْهِ)
صححه ابن خزيمة وقال الحاكم صحيح على شرط مسلم وصححه الالباني. واته: پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌كاتى چوونه سوجده دا هه‌ردوو ده‌سته‌كانى له‌سه‌ر
زه‌وى داده‌نا پێش چۆكهكانى . وه ده‌فه‌رموێت: (إِذَا سَجَدَ أَحَدُكُمْ
فَلَا يَبْرُكْ كَمَا يَبْرُكُ اَلْبَعِيرُ , وَلْيَضَعْ يَدَيْهِ قَبْلَ رُكْبَتَيْهِ)
أخرجه أبو داود وصححه السيوطي وقال النووي في المجموع اسناده جيد ، وصححه الألباني.واته:
كاتێك يه‌كێك له ئێوه سوجده‌ى برد،با نه‌چيته خواره‌وه بۆسوجده بردن ، هه‌روه‌كو
چۆن ووشتر ده‌چێته خواره‌وه له‌كاتى دانيشتنى ، با به پێچه‌وانه‌ى ووشتر هه‌ردوو
ده‌سته‌كانى دابنێت پێش چۆكهكانى ،وه سه‌باره‌ت به‌م فه‌رموودانه‌ى باسى دانانى چۆكيان
كردووه پێش ده‌ست ، ئيمامى حافڤ و ئيمامى طحاوى و ئيمامى البانى سه‌نه‌دى ئه‌م فهرموودانهيان
به لاواز داناوه و ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ فه‌رمووده ڕاسته‌كان يه‌ك ناگرنه‌وه ، بۆيه
ده‌بێت كرده‌وه به‌م فه‌رموودانه بكه‌ين كه ڕاستن و جێگاى گومان نين ، وه له‌كاتى
سوجده دا په‌نجه‌ى هه‌ردوو ده‌سته‌كانت به‌روه ڕووى قيبله داده‌نێيت ، وه له ئاستى
شانه‌كان يان گوێچكه‌كانت ، وه ده‌بێت ئهنيشكى ده‌سته‌كانت له زه‌وى به‌رز بكه‌يته‌وه
، نابێت ده‌سته‌كانت هه‌تا ئهنيشك له‌سه‌ر زه‌وى ڕابخهيت ، چونكه ئه‌م كرداره به
كردارى سه‌گ ده‌چێت نه‌هى لێ كراوه ، وه ده‌بێت له‌كاتى سوجده بردندا حه‌فت ئه‌ندامى
مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى جێ‌گير بن ، كه بريتين له: (نێو چه‌وان و لوت ، وه پانى هه‌ردوو
ده‌ست ،وه هه‌ردوو چۆك ، وه سه‌رووى په‌نجه‌ى هه‌ردوو پێيه‌كان) ، وه ده‌بێت هه‌ردوو
پێيه‌كانت بگهينى به يه‌كترى و پانى هه‌ردوو پێت به يه‌كه‌وه بلكێنيت ، وه ده‌بێت
سه‌روى په‌نجه‌كانى پێت ڕووه‌و پيبله بن ، وه نابێت په‌له بكه‌يت و زوو له سوجده
ههڵبستيتهوه هه‌ر وه‌كو چۆن مريشك ده‌مى له گه‌نم ده‌دات له‌كاتى خواردنيدا ، به‌ڵكو
ده‌بێت زۆر به هێمنى و له‌سه‌ر خۆيى بمێنيته‌وه ، پاشان ئه‌م زيكره بخوێنه: (سُبْحَانَ
رَبِّي الْأَعْلَى وَبِحَمْدِهِ) سێ جار ، وه جائيزيشه بڵێى: (سُبْحَانَ رَبِّي الْأَعْلَى)
سێ جار ، به بێ ووشه‌ى (وَبِحَمْدِهِ).
دوانزه‌هه‌م: پاشان سه‌رت له سوجده به‌رز دهكهيتهوهو ده‌ڵێيت:
(الله أكبر) ، له‌سه‌ر پێى چه‌پت دادهنيشيت و وه پێى ڕاستت دهچهقێنيت و سه‌روى
په‌نجه‌كانى ڕوه‌و قيبله ده‌كه‌يت ، وه جائيزيشه هه‌ندێك جار سه‌ره په‌نجه‌ى هه‌ردوو
پێيه‌كانت به زه‌ويدا بچهقێنيت و له‌سه‌ر پاش پانى هه‌ردوو پێيه‌كانت دابنيشيت ،
وه نابێت په‌له بكه‌يت و زوو بچيته‌وه سوجده‌ى دووه‌م ، وه ئه‌م زيكره بخوێنه
: (رَبِّ اغْفِرْلِي ، رَبِّ اغْفِرْلِي) .
سيانزه‌هه‌م: پاشان ده‌ڵێيت: (الله أكبر) ده‌چێت بۆ سوجده‌ى دووه‌م ،
له سوجده‌ى يه‌كه‌م چيت كردوو چيت ووت ئاواش ئه‌م سوجدهيه ئه‌نجام بده.
چوارده‌هه‌م: پاشان سه‌رت به‌رز بكه‌وه له سوجده و پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵ
بستيتهوه بۆ ڕكهعهتى دووه‌م له‌سه‌ر قاچى چه‌پت دابنيشه و پشتت ڕاست بكه وه
هه‌تا وه‌كو گشت ئێسكه‌كانت ده‌چێته‌وه شوێنى خۆى ، پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌كانت بكه
به مست و وه‌كو هه‌وير شێل خۆتى بخه‌سه‌ر و هه‌سته‌وه بۆ ڕكهعهتى دووه‌م ، به
به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده صةحيحة: (كان يَعْجِنُ فِي الصَّلَاةِ ، يَعْتَمِدُ عَلَى
يَدَيْهِ إذَا قَامَ) رواه ابو اسحاق بسند صحيح . واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) له نوێژ دا ده‌ستى وه‌كو هه‌وير شێل لێ ده‌كرد و خۆى ده‌خسته سه‌ر له‌و كاته‌ى
هه‌ستا بوايه بۆ ركهعهتێكى تر ، پاشان له ركهعهتى يه‌كه‌م چيت كرد و چيت ووت
ئاواش ڕكهعهتى دووه‌م ئه‌نجام بده.
پانزه‌هه‌م: پاشان كاتێك ڕكهعهتى دووه‌مت ته‌واو كرد و له سوجده‌ى
دووه‌م هه‌ستايه‌وه ، ده‌بێت دابنيشيت بۆ تهحيات خوێندن ، به‌م شێوه‌يه تهحيات
ده‌خوێنيت : (التَّحِيَّاتُ للهِ ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ ، السَّلاَمُ على
النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ
اللهِ الصَّالِحِينَ ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ ، وَأَشْهَدُ أَنَّ
مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ،اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ
مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ)
.
خاڵێكى گرينگ هه‌يه ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كاتێك پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) له ژيان دا بوو هاوه‌ڵه‌كانى له تهحياتدا ده‌يان ووت (السَّلاَمُ
عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ) به‌ڵام له دواى وه‌فات بوونى ده‌يان ووت: (السَّڵامُ
على النَّبِيُّ) به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده صه‌حيحه: (عن عطاء: أن الصحابه كانوا
يقولون والنبى (صلی الله علیه وسلم) حَيُّ: (السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ)
، فلما مات ، قالوا: (السَّلاَمُ على النَّبِيُّ) قال الألباني وهذا إسناد صحيح.واته:
هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌و كاته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) له ژيان دا بوو ، له تهحيات دا ده‌يان ووت: (السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا
النَّبِيُّ) ، به‌ڵام له دواى وه‌فات بوونى ده‌يان ووت: (السَّلاَمُ على النَّبِيُّ)
، وه له‌كاتى خوێندنى ئه‌م تهحياته دا له‌سه‌ر پێى چه‌پت دادهنيشيت و وه پێى ڕاستت
دهچهقێنيت به زه‌ويدا و په‌نجه‌كانى ڕوه‌و قيبله ده‌كه‌يت ، وه ده‌سته‌كانت له‌سه‌ر
ڕانت داده‌نێيت ، وه ده‌ستى ڕاستت ده‌كه‌يت به مست و په‌نجه‌ى شه‌هاده ڕوه‌و قيبله
ده‌كه‌يت و سه‌يرى ده‌كه‌يت ، وه سوننه‌ته په‌نجه‌ى شه‌هاده‌ت بجوڵێنيت ، وائل ده‌ڵێت:
(كان إذا رفع أُصْبُعه السَّبَّابَةَ يحركها يَدْعُو بهَا ،ويقول: لَهِىَ أَشَدُّ عَلَى
الشَّيْطَانِ مِنَ الْحَدِيدِ) صححه الألباني رحمه الله . واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله
علیه وسلم) كاتێك په‌نجه‌ى شه‌هاده‌ى به‌رز كردبوايه روه و قيبله له تهحياتدا
دهيجوڵاند و دوعاى پێ ده‌كرد ، وه ده‌ى فه‌رموو ئه‌م په‌نجه جوڵاندنه گرانترو ناخۆش
تره به‌لاى شهيتانهوه له ئاس ، چونكه مرۆڤ به‌م په‌نجه جوڵانه دان به وهحدانيهتى
خواى گه‌وره ده‌نێت و دوعاى پێ ده‌كات،بۆيه شه‌يتان پێى ناخۆشه .
شانزه‌هه‌م: پاشان ههڵدهستيتهوه بۆ ركهعهتى سێيه‌م و ده‌ڵێيت (الله
أكبر) وه سوننه‌ته جار جار له‌م كاته‌دا ده‌ست به‌رز بكه‌يته‌وه ، ئه‌م ڕكهعهتهش
وه‌كو ڕكهعهتى دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌يت .
حه‌ڤده‌يه‌م: پاشان هه‌ڵده‌ستێته‌وه بۆ ڕكهعهتى چواره‌م ، ئه‌م ڕكهعهتهش
وه‌كو ركهعهتهكانى تر ئه‌نجام ده‌ده‌يت ، وه جار جار دروسته ئايه‌تێك يان زياتر
له ركهعهتى سێيه‌م و چواره‌م له دواى فاتحه بخوێندرێت ، هه‌روه‌كو چۆن له ركهعهتى
يه‌كه‌م و دووه‌م له دواى فاتحه ده‌خوێندرێت .
هه‌ژده‌هه‌م: پاشان له‌كۆتايى ڕكهعهتى چواره‌م دادهنيشيت بۆ تهحيات
خوێندن ، به‌ڵام له‌م تهحياتهدا پێى چه‌پت درێژ ده‌كه‌يت و دهبهيته ژێر پێى ڕاستت
، وه پێى ڕاست دهچهقێنيت به زه‌ويدا و په‌نجه‌كانى ڕوه‌و قيبله ده‌كه‌يت ، وه
ئه‌م تهحياتهش وه‌كو تهحياتى يه‌كه‌م وايه ته‌نها له كۆتايى ئه‌م تهحياته ئه‌م
دوعايه ده‌خوينيت : (اللَّهُمَّ إِنَّي أعُوذ بك من عَذَاب جَهَنَّم ، و من عَذَاب
الْقَبْر ، و من فتْنَة الْمحيا وَالْمَمَات ، و من شرِّ فتْنَة الْمَسِيح الدَّجَّال)
.واته: خودايه گيان په‌نات پێ ده‌گرم له عه‌زابى ئاگرى دۆزه‌خ ، وه له عه‌زابى ناو گۆڕ ، وه له شه‌ڕ و ئاشوبى
ژيانى دونيا و وه له شه‌ڕ و ئاشوبى ژيانى
دواى مردن ، وه له شه‌ڕ و ئاشوبى دهجاڵى
درۆزن و كافر .
نۆزده‌هه‌م: پاشان سه‌لام ده‌ده‌يته‌وه لاى ڕاستت به‌شێوه‌يه‌كى وا هه‌تا
سه‌رى ڕومه‌تت ده‌بينرێت و ده‌ڵێيت (السلامُ عليكم ورحمةُ اللهِ ) يان (السلام عليكم
ورحمة الله وبركاته) به زيادكردنى وشه‌ى (وبركاته) به‌ڵام ئه‌مه تايبه‌ته به سه‌لامى
يه‌كه‌م ، پاشان بۆ لاى چه‌پ سه‌لام ده‌ده‌يته‌وه به‌شێوه‌يه‌كى وا هه‌تا سه‌رى ڕومه‌تت ده‌بينرێت ، وه ده‌ڵێيت (السلامُ عليكم ورحمةُ اللهِ
) .
تێبينى: بۆ زياتر سود وه‌رگرتن له چۆنيه‌تى نوێژكردن ده‌توانى بگه‌ڕێيته‌وه
سه‌ر كتابى (صفة الصلاة النبي (صلی الله علیه وسلم)) للشيخ الالباني رحمة الله ،
وه منيش بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م بابه‌ته سودم له‌و كتێب كردووه.
له كۆتاييدا داوكارم له خواى گه‌وره و ميهره‌بان نوێژ و عيبادهتهكانمان
قه‌بوڵ بكات و ئاخيرمان خێر بكات و به به‌هه‌شت شادمان بكات .
ئاماده‌کردنی : مامۆستا ههڵگۆردمصطفی گه‌ڵاڵه‌یی :: مالپه‌ری فه‌رمووده
_________________________________