ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل داده‌به‌زێنێت

greenTea_papaya

كۆمه‌ڵێ جۆری خوارن و خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له‌له‌شدا له‌وانه‌

. چای سه‌وز : به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن پسۆڕانی خواردن و خۆراك ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو .

. پاقله‌ : لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ساڵی 2000 ئه‌نجام دراوه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خواردنی پاقله‌و به‌كارهێنانی بۆ زیاد كردنی خواردنه‌كانی تر ده‌توانێ به‌ ڕێژه‌ی %8 بۆ %10 كۆلیسترۆل له‌له‌ش كه‌م بكاته‌وه‌ .

. كه‌كاو : كه‌كاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ ، به‌ خواردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێ بۆ له‌ناوبردی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیاده‌ .

. ته‌ماته‌ : به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ خواردنی ته‌ماته‌ ڕۆژانه‌  ، ڕێه‌ژه‌یكی به‌رچاو له‌ كۆلیستۆلی له‌ش له‌ناو ده‌چێ .

 


 _________________________________

You may also like...