چۆن وا بکه‌م هاوسه‌ره‌که‌م خۆشی بوێم؟
به‌ناز خالد که‌رکوکى….پیاوێک پرسیار له حه‌کیمێک ده‌کات و ده‌ڵێت: چۆن وا بکه‌م هاوسه‌ره‌که‌م خۆشی بوێم؟, حه‌کیمه‌که وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: زۆر به ئاسانی پێویسته ڕه‌چاوی کۆمه‌ڵێ خاڵ بکه‌ی له‌وانه:
١-پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ت خۆشبوێت که ژنه‌که‌ت خۆشیده‌وێن .
٢-کاتێک ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێ گوێی لێبگره‌و به ڕاستی بزانه، هه‌وڵمه‌ده هه‌ر بۆچوونه‌کانی خۆت به ڕاست بزانیت .
٣-کاتێ بێتاقه‌ت ده‌بێت زیاتر لێی نزیکببهوه, هه‌وڵده له بیری به‌ریته‌وه, کاتێ نه‌خۆش ده‌که‌وێ به هه‌مان شێوه ، هه‌وڵبده وای پیشان بده‌یت که زۆر خه‌مباری بۆی .
٤-هه‌وڵبده له زۆربه‌ی کاته‌کان بیدوێنیت, وه‌ک له‌وه‌ی خۆت به شتی تره‌وه خه‌ریک بکه‌ی .
٥-کاتێ به‌ڵێنێکی پێده‌ده‌ی, پێویسته بۆی به‌ریته سه‌ر .
٦- هه‌وڵبده زوو زوو دیاری بۆ به‌ریته‌وه,. ئه‌گه‌ر دیاریه‌کی زۆر ساده‌ش بێت, دڵخۆشی بکه .
٧-کاتێ کێشه‌یه‌کی ده‌بێت گوێی لێبگره‌و بایه‌خی پێبده .
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ت په‌یڕه‌وکرد, دڵنیابه پیاوێکی نموونه‌ی ده‌بیت و هاوسه‌ره‌که‌ت خۆشی ده‌وێیت.
قورئانی پیرۆز
http://www.quran-kurd.com/site/node/3326
_________________________________