چای سه‌وز به‌كاربهێنه
له‌هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (farasha)دا باس له‌سوودی چای سه‌وز ده‌كات، جگه له‌وه‌ی به‌خواردنی سوود ده‌گه‌یه‌نێت بۆ له‌ش، ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ پێستی سه‌رو پێستی دهمو چاو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، سوده‌كانی چای سه‌وز دیاریكراوه‌و به‌مشێوه‌یه بۆ پێست به‌كاردێت:
ـ بۆ پێستی ده‌م وچاو: چای سه‌وز سوودی زۆره بۆ پێست، كاتێك كه چایه‌كه ئاماده ده‌كه‌یت بۆ خواردنه‌وه، ده‌توانیت كه‌مێك لهئاوهكهی به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پارچه‌یه‌كی لۆكه بیخه‌ره سه‌ر دهمو چاوتو بۆ ماوه‌ی (15) خولهك بیهێڵه‌وه دواتر بیشۆ.
ـ بۆ قژ: بۆ بریقه‌داركردنی قژو نهرمكردنهوهیو پاكردنه‌وه‌ی له‌ماده‌ی كیمیایی، به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆو كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری قژو سپرای ڕاگری ستایلی قژه‌وه، پێستی سه‌ر تووشی وشكبوون دهبێتو زیانی پێ ده‌گات، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاوی چای سه‌وز، بۆ ماوه‌ی چوار خولهك مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێستی سه‌ر، دواتر به‌ئاو بیشۆ، سودێكی زۆر به‌قژو پێسته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه
_________________________________