یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ماكنتۆش دروستكرا
ماكنتۆش له‌خێزانی كۆمپیوته‌ره تایبه‌تیه‌كانه كه دروستكراوه‌و په‌ره‌یپێدراوه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ئه‌پڵ)ه‌وه ده‌فرۆشرێت، كه ناونراوه ماكنتۆش (Macintosh) ئه‌و ناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی جۆرێك له‌سێو كه ناوی (McIntosh)ه.
یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ماكنتۆش له (24-1-1984) له‌لایه‌ن (جیف راسكین) دروستكرا، بهپرۆسێسهرێكی (128) كیلۆبایتی كه یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ر بوو شاشه‌و ماوسی له‌خۆگرتبوو، له‌بازاڕدا سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا، ده‌توانرا له‌ماڵ یاخود له‌بواری فێركردندا به‌كاربهێنرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆمه‌ڵێك پرۆسێسه‌ری به‌كارهێناوه، له‌ماوه‌ی كاركردنیدا بۆ كۆمپیوته‌ری ماكنتۆش له‌وانه (Motorola 68k)ی به‌كارهێناوه، پێش به‌كارهێنانی (PowerPc) كه كۆمپانیای (Motorola)و (IBM) له‌ساڵی (1994)دا دروستیانكردبوو، له‌ساڵی (2006)ه‌وه كۆمپانیای ئه‌پڵ پرۆسێسه‌ری (Intel) به‌كارده‌هێنێت، له‌ئێستاشدا هه‌ریه‌ك لهپرۆسێسهرهكانی (Intel i3وIntel i5وIntel i7 و Intel Xeon) به‌كارده‌هێنێت، هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی بهئیشپێكهری نوێ (OS10وOS X) كارده‌كه‌ن، كوَتا به‌رهه‌می بریتییه له (OS 10.9)و ناونراوه (مافریكس).
—————————————————————–
و: ڕه‌وه‌ند تارق
_________________________________