یه‌ک پرسیار… کام ئافره‌ت ده‌که‌یته هاوسه‌ری ژیانت؟
ده‌ڵێن له پشت هه‌ر پیاوێکی مه‌زنه‌وه، ئافره‌تێکی مه‌زن هه‌یه.. ئه‌و ئافره‌ته‌ی که ده‌بێته مایه‌ی به‌خشینی خۆشه‌ویستی و ئارامی و سه‌رکه‌وتن بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی.
گرنگه هه‌موو ئافره‌تان ئه‌و وته‌یه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و، له‌و ئاسته‌دا ته‌م
گرنگه هه‌موو ئافره‌تان ئه‌و وته‌یه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و، له‌و ئاسته‌دا ته‌ماشای خۆیان بکه‌ن، که ده‌توانن کاری زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، له کاتێکیش کاری باش زه‌حمه‌تی زۆری ده‌وێ، ده‌بینین زۆرانێکی پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری سه‌رکه‌وتوو نابن..
بێگومان ئافره‌تی چاک خه‌ونی هه‌موو پیاوێکه، هه‌رچه‌نده چه‌مکی چاک له‌لای پیاوه‌کان نسبییه و پیاوان یه‌ک بۆچوونیان نییه، ئه‌مه‌ش زۆرجار وای له پیاو کردووه ئه‌و پرسیاره له خۆی بکات و بڵێت: کام ئافره‌ت بکه‌مه هاوسه‌رى ژیانم؟
هه‌رچه‌ند به‌شێکی زۆری گه‌نجانمان پێش بیرکردنه‌وه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، سیفاتی هاوسه‌ری ژیانی له مێشکیدا داده‌ڕێژیت، به‌لآم هه‌ر زوو ده‌بینێ که ئه‌م ئافره‌ته خه‌یاڵه و واقیع شتێکی جیاوازه، بۆیه هه‌ڵده‌ستێ به گۆڕینی سیفاتی خه‌یاڵی به‌و سیفه‌تانه‌ى له واقیعدا هه‌ن و بوونیان مه‌حاڵ نییه، له‌نێو سیفهتهکانیشدا (اولوية) بۆ سیفاته‌کان داده‌نێ، ئه‌مه‌ش دیدێکی جوانه، ئه‌گه‌ر گه‌نجانمان به‌م شێوازه بیر بکه‌نه‌وه، چونکه له واقیع نزیک ده‌بنه‌وه و زۆر به‌دوای خه‌ون و خه‌یاڵدا ناچن، که له دواڕۆژدا تووشی شۆک (صدمة)یان بکات و نه‌توانن له ژیان به‌رده‌وام بن.
گومانی تێدا نییه که ئه‌و سیفه‌تانه‌ی گه‌نجان ئاواته‌خوازن له هاوسه‌ره‌کانیاندا هه‌بێت، زۆرن، هه‌ندێ حه‌ز هه‌ن له‌لای پیاوان سروشتى (فطري)ن، واته هه‌موو پیاوان له هه‌ندێ حه‌زدا هاوبه‌شن، به‌لآم جیاوازی ئایین و که‌لتوور و ئایدیاکان واده‌کات شتی جیا بڵێن، به‌لآم کاتێ که هه‌ر پیاوێک له‌گه‌ڵ خودی خۆی دابنیشێ، ده‌بینێ بۆ حه‌زه‌کانی پیاوانه بیرده‌کاته‌وه.. له سیفاته خوازراوه‌کانی پیاوانیش:
١- جوانی: شتێکی (فطرية)، که هه‌موو پیاوێک حه‌زی به جوانی بێت، به‌لآم کام جوانی؟ (مفهوم)ی جوانی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر و له شوێنێک بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێت و، پیاوان خۆیان باشتر ده‌زانن له‌و رووه‌وه زۆر رای جیاوازیان هه‌یه و، رای دروست ئه‌وه‌یه که هاوسه‌ره‌که‌ی به چاوی ئه‌و جوان بێت، نه‌ک چاوی که‌سانی تر.
٢- خۆشه‌ویستى: کاتێک پیاو ئافره‌تێکی پێ جوان ده‌بێت، حه‌زده‌کات خۆشه‌ویستییه‌کی زۆریش له‌نێوانیاندا هه‌بێت، به‌مه‌ش ئافره‌ته‌که‌ی له‌به‌رچاو جوانتر ده‌بێت، ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش ده‌بێته مایه‌ى به‌رده‌وامی به‌یه‌که‌وه ژیانیان.
٣- رێزلێکگرتن: هه‌رچه‌نده ئافره‌ت پیاوه‌که‌ی خۆش بوێت، به‌لآم ئه‌گه‌ر رێزی لێ نه‌گرت، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی کزبوون و له‌ناوچوونی خۆشه‌ویستییه‌که، هه‌روه‌ها رێزگرتنی خانه‌واده‌که‌ی و دۆست و براده‌ر و خزمانیشی نیشانه‌ی رێزگرتنی پیاوه‌که‌یه.
٤- گوێڕایه‌ڵی و نه‌رمونیانی: ماڵ واته ئارامی و دڵنیایی و ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی پێدان و به‌خشینی ئه‌م دوو شته، ژنه، بۆیه ده‌بێ ئافره‌ت ببێته به‌دیهێنه‌ری ئه‌م باره ئارامه بۆ پیاو، نه‌ک هه‌رده‌م له کێشه و هه‌ڵچووندا بێت و، وا له هاوسه‌ره‌که‌ی بکات له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ به‌دوای شوێنێکی ئارام‌دا بگه‌ڕێت تا تێیدا بحه‌سێته‌وه.
٥- خاوێنی و رێک‌وپێکی: واته گرنگیدان به له‌ش و جلوبه‌رگ و پاک‌وخاوێنی، به مه‌رجێک پیاوه‌که‌ی هه‌ست نه‌کا که ئه‌و گرنگیدانه (تةنها) بۆ ده‌ره‌وه‌یه، به‌ڵکو بۆ ماڵه.
٦- هۆشیاری و ژیری: زۆربه‌ی زۆری پیاوان حه‌زده‌که‌ن هاوسه‌ره‌کانیان زیره‌ک و هۆشیار بن، بۆئه‌وه‌ی زوو تێ‌یان بگه‌ن و یارمه‌تیده‌ریان بن، نه‌ک هه‌ریه‌که‌یان له‌دونیایه‌کدا بژی‌و له‌یه‌ک نه‌گه‌ن.
٧- گرنگیدان به هه‌موو شتێکی تایبه‌ت به پیاوه‌که و به ماڵ: له نانخواردن و جلوبه‌رگ و که‌لوپه‌ل و شوێنی خه‌وتن و… هتد، زۆربه‌ى پیاوان حه‌زناکه‌ن هیچ که‌سێک، یاخود هیچ شتێک ئه‌م گرنگیدانه که‌م بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانیشی بێت.
٨- تازه‌گه‌ری: زۆربه‌ى پیاوان زۆر حه‌ز به گۆڕانکاری ده‌که‌ن به‌ره‌و باشتر و جوانتر، له جلوبه‌رگ و پرچ و ماڵ و خواردن و… هتد، که ئه‌مه لای پیاو نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی، کاتێک ده‌بینێت ئه‌م شتانه له‌به‌ر خاتری ئه‌و ده‌کرێت.
٩- پارێزگاریکردن: واته هه‌موو شتێکی تایبه‌ت به پیاوه‌که‌ی بپارێزێ، وه‌ک نهێنییه‌کانی و شه‌ره‌ف و پاره و ماڵ و منداڵ و… هتد، کاتێک له‌ماڵیش نییه، له‌مباره‌وه بێخه‌م بێت.
١٠- قه‌ناعه‌تی به باری دارایی و ئابوورییان هه‌بێت: چونکه پیاوان ده‌یانه‌وێ هاوسه‌ره‌کانیان ئارامگر و یارمه‌تیده‌ریان بن، له‌و کاتانه‌شدا که باریان خراپه.
١١- ده‌ستگر بێت و ماڵ و پاره‌ی پیاوه‌که‌ی به‌فیڕۆ و خۆڕایی نه‌دات و له شتى نابه‌جێدا سه‌رفی نه‌کات.
ئه‌وانه زۆربه‌ی ئه‌و سیفه‌ته واقعیانه بوون که پیاو خوازیاره له هاوسه‌ره‌که‌یدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت، به‌شێکى به‌دی بکات، چونکه ئافره‌تیش مرۆڤه و دوور نییه له که‌موکوڕی و گرنگ ئه‌وه‌یه به‌یه‌که‌وه هه‌وڵ بده‌ن له‌یه‌کتر نزیک ببنه‌وه، سیفاته جوانه‌کان باس بکه‌ن و کار له‌سه‌ر سیفه‌ته نه‌خوازراوه‌کان بکه‌ن و ئارام بگرن له‌سه‌ری، هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ش ده‌کرێ له یه‌ک فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رماندا (درودي خواي لةسةر بيَت) به‌دی به‌که‌ین، که ده‌فه‌رموێت:(إذا نظر إليها سرته، وإذا أمرها أطاعته، وإذا غاب عنها حفظته).
به‌و هیوایه‌ى گه‌نجانمان پێش چوونه خوازبێنی، وه‌لآمی ئه‌و پرسیاره‌یان لابێت که له خۆیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: کێ به هاوسه‌ری ژیانمان هه‌ڵبژێرن؟
قورئانی پیرۆز
http://www.quran-kurd.com/site/node/1912
_________________________________