ددانەكانت بشۆ، تووڕەنابیت

o-FORGOT-TO-BRUSH-TEETH-facebook

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوه دەركەوتوە، كە ئەوانەی ددانەكانیان پاك دەكەنەوە دورترن لەتوشبوونیان بەهەڵچوون وەك لەو كەسانەی كەددانەكانیان پاك ناكەنەوە

لەئەڵمانیا لەئەنجامی توێژینەوەیەك لەسەر ددان خاوێن كردنەوەو پەیوەندی لەگەڵ هەڵچوونی مێشك ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەڵچوونی مێشك پەیوەندی هەیە بەخاوێن نەكردنەوەی ددانەكان.

لەوبارەیەوە كۆمەڵە زانایەكی یەكێك لەزاناكانی شاری (كۆڵۆنیا) ی ئەڵمانیا باسیان لەوەكردوە، خاوێن نەكردنەوەی ددانەكان پەیوەندی بەهێزی هەیە بەهەڵچوونی مێشك و توڕەبونەوە.

لەتوێژینەوەكەدا باس لەوەشكراوە كە هۆكاری توڕەبوون و هەڵچوونی گەنجان زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان درەنگ درەنگ ددانەكانی خۆیان دەشۆن كەئەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی دەم و ددان.

 

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=28228#


 _________________________________

You may also like...