ئه‌و حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ی که‌ له له‌ڕۆژى دواييدا ده‌چنه‌ ژێر سێبه‌ری عه رشى خواوه‌

ئه‌و حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ی که‌ له له‌ڕۆژى دواييدا ده‌چنه‌ ژێر سێبه‌ری عهرشى خواوه‌

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
قَالَ :
” سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمْ اللَّهُ فِي
ظِلِّهِ يَوْمَ لا ظِلَّ إِلا ظِلُّهُ : الإِمَامُ الْعَادِلُ ، وَشَابٌّ نَشَأ فِي
عِبَادَةِ رَبِّهِ ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِي الْمَسَاجِدِ ، وَرَجُلَانِ تَحَابَّا
فِي اللَّهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ ، وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ
ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ
فَأَخْفَاهَا حَتَّى لا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ
اللَّه خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ ” [متفق عليه ، رواه البخاري
(2/144-174) ومسلم برقم 1712 ، وغيرهما].

واته‌: له‌ ئه‌بوهوره‌یره‌، گێڕاویانه‌ته‌وه‌که‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله‌علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی: حه‌وت جۆر که‌سان خوا سێبه‌ر داریان ده‌کات له‌سێبه‌ری
خۆیدا له‌ڕۆژێکدا که‌هیچ سێبه‌رێك نی یه‌! جگه‌له‌سێبه‌ری ئه‌ونه‌بێت:-

1- پێشه‌وایه‌کی دادپه‌روه‌ر:

که‌مه‌ به‌ست له‌پێشه‌وایه‌کی باوه‌ڕداره‌که‌حوکم به‌به‌رنامه‌ی ئیسلام
بکات ،وه‌ له‌ڕێگه‌ی قورئان و سوننه‌ته‌وه‌دادپه‌روه‌ری بڵاو بکاته‌وه‌له‌سه‌رزه‌وی
، جیاوازی نه‌خاته‌نێو ئه‌ندامه‌کانی یه‌وه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ده‌م خزمان و که‌سی خۆیه‌وه‌بچێت،ئاگای
له‌عامی خه‌ڵکی مسوڵمان نه‌مێنێت.

2- لاوێك له‌به‌ندایه‌تی کردن بۆ خوا پێگه‌یشتووه‌:

که‌مه‌به‌ست گه‌نجێکه‌ واز له‌خۆشییه‌کانی دوونیا بهێنێت و به‌ندایه‌تی
بۆ خوا ده‌ربڕێت و هاوتاو شه‌ریکی بۆ بڕیار نه‌دات، له‌وته‌مه‌نه‌ی که‌توانای زیناو
دزی وحه‌رام خواردن وغه‌درو….هتد. چه‌ندینی تری هه‌یه‌ که‌چی ئه‌و له‌به‌رخوای گه‌وره‌
واز له‌خۆشییه‌کانی دونیا دێنێت و خه‌ریکی به‌ندایه‌تی کردنه‌ بۆ خالقی مه‌خلوق.

3- پیاوێك که‌دڵی په‌یوه‌ست بوو بێت به‌مزگه‌وته‌وه‌ که‌هه‌ر لێی ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌
هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆی:

لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌وپیاوه‌ئه‌وه‌نده‌ هۆگری مزگه‌وته‌
به‌رده‌وام دڵی په‌یوه‌سته‌ به‌مزگه‌وته‌وه‌و هۆشی لایه‌تی.

4- وه‌ دوو پیاو له‌به‌رخوا یه‌کترییان خۆش ویستوه‌و وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش
کۆبونه‌ته‌وه‌و جیابونه‌ته‌وه.:

که‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌وا خۆشه‌ویستی نێوانمان ته‌نیا له‌به‌رخاتری
خوا بێت نه‌ك له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی دوونیا وه‌جیابونه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌خۆشه‌ویستییه‌که‌
ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌مردن له‌یه‌کیان جیا بکاته‌وه‌.

5- پیاوێك له‌چۆڵی دا زیکرو یادی خوای کردووه‌ فرمێسك له‌دوو چاوی هاتۆته‌ده‌ر:

که‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ئه‌وکاتانه‌ی به‌ته‌نیایت و خه‌ڵکت لانییه‌بیر
بکه‌یته‌وه‌ له‌دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌وله‌ترسی سزای خوای گه‌وره‌ بگریت.

6- پیاوێکیش ئافره‌تێکی خانه‌دان و جوان بانگی ده‌کات ئه‌ویش ده‌ڵێ: من
له‌خوای گه‌وره‌ ده‌ترسم:

مه‌به‌ست له‌پیاوێکه‌ که‌ توانای زینا کردنی هه‌بێت و ئه‌و ئافره‌ته‌شی
که‌داوای لێده‌کات جوان و خانه‌دان بێت وه‌ پیاوه‌که‌ش هیچ شتێك نه‌بێت بیگێڕیته‌وه‌
ته‌نیا ترسی خوا نه‌بێت که‌دووری بخاته‌وه‌ له‌و کاره‌.

7- پیاوێکیش سه‌ده‌قه‌یه‌کی کردووه‌، وه‌ شاردووێتییه‌وه‌ هه‌تا ده‌ستی
چه‌پی نه‌زانێت ده‌ستی ڕاستی چی به‌خشیوه:

مه به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ئه‌وه‌نده‌به‌نهێنی خێرده‌کات که‌که‌س پێی
نه‌زانێت وله‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ش ده‌به‌خشێت.

تێبینــــــــــــــــی:

هه‌ندێك له‌مسوڵمانان ئه‌م سێبه‌ره‌ به‌سێبه‌ری عه‌رش لێك ده‌ده‌نه‌وه‌
چونکه‌ له‌یه‌کێك له‌فه‌رمووده‌کان دا سه‌باره‌ت به‌م حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ ده‌فه‌رمووێت
(ظله‌عــرشه‌) وه ئاشکرایه‌که‌ مه‌به‌ست له‌ سێبه‌ریکه ئیتر خه‌ڵك وا تێ ئه‌گات که‌وا
رۆژ که‌و تۆته‌سه‌ر عه‌رشی خوا په‌نا به‌خوا به‌ڵکوو پێشه‌وا ئیبن باز ده‌فه‌رمووێت:
هه‌روه‌کو له چه‌ند (ریوایه‌تێك) دا هاتوه‌ به‌شێوه‌ی(في ضل عرشه) ، واته: سێبه‌ری
عه‌رشه به‌لام له‌ریوایه‌تی راست دا هاتوه‌ که‌ئه‌فه‌رمووێت(في ظله)‌واته‌: له‌ژێرسێبه‌ری
(خوا) …
به‌ڵام ئه‌م سێبه‌ره‌ چۆنه‌ و شێوه‌كه ى
ئه‌وه‌ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێت.
ئه‌مه‌رای مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ش باشتر
ئه‌زانێت.

ئاماده‌کردنی: مامۆستا أبوبكر أحمد : مالپه‌ری فه‌رمووده‌


 _________________________________

You may also like...