بنێشت وه‌كو فڵچه‌ وایه بۆ ددان

cine-mesteca-mult-guma-se-poate-ingrasa

زاناكان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بنێشت یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی  بۆخاوێن كردنه‌وه‌ی ددانه‌كان زۆر به‌سووده‌ به‌جۆرێك كه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ .

 

زاناكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌كارهێنانی بنێشت سوودێكی زۆر به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ بۆ خاوین كردنه‌وه‌ به‌ڵام پاش نیو كاتژمێر له‌جوینی دووباره‌ به‌كتریا ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ناو ده‌م و ددانه‌كان بۆیه‌ ده‌بێ بنێشته‌كه‌ بگۆڕدرێ .

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ زاناكن له‌ ولاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامیان داوه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س ، داوایان لێكردوون كه‌ بنێشت به‌كاربێنن ، یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ ، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان بۆماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌ .

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌جاری یه‌كه‌م نزیكه‌ی 100 ملیۆن بكتریا له‌ناو ده‌چێ له‌ئه‌ئه‌نجامی جوینی بنێشت ، به‌ڵام پاش 30 كاتژمێر ئه‌م چاڵاكیه‌ی نامێنێ .

رۆژانه‌.نێت


 _________________________________

You may also like...