ئاگادار بن، فەیسبوك ئەم زیانەی هەیە
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەیەكی ئەكادیمی، پێگەی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رۆڵێكی گەورەی هەیە بۆ تێكدانی میزاجی بەكارهێنەران.
ئەو توێژینەوەیەی كەزانكۆی (میشیگانی ئەمریكی) ئەنجامیداوە دەریخستوە كەبەكارهێنەرانی فەیسبوك هەست بەخراپە دەكەن لەبەرامبەر خۆیان و ژیانیان ئەمەش لەدوای ماوەیەك لەبەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە.
توێژینەوەكە لەرۆژنامەی (لوس ئانجلۆس تایمز)ی ئەمریكی بڵاویكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، كەبەكارهێنەران بەجیاوازی شێوازی بەكارهێنانی سایتەكە و ئەگەر تۆزێك هاورێی زۆریان هەبێ یان بەشداریكردنیان لەگەڵ هاورێیاندا ئەرێنیش بێت، هەر توشی حاڵەتی تێكچونی میزاجیان دەبنەوە.
لەوبارەیەوە (ئیسان كروس) زانای زانستی دەرونی و كۆمەڵایەتی لەزانكۆكە رایگەیاندووە: ئەو نمونەیەی كەسودی لێوەرگیراوە بۆ توێژینەوەكە، ئەو كەسانە بوون رۆژانە بەپێی بەكارهێنانی ئەو تۆڕە توشی حاڵەتەكە بوون.
راشیگەیاندووە: كە هەستكردن بەتەنیایی هۆكاری گەورەیە لەتێكچونی باری دەروونی بەكارهێنەرانی فەیسبوك، چونكە لەدوای ماوەیەك توشی ئەو هەستە دەبنەوە.
لڤین پرێس
_________________________________