موسڵمان بوونى پزیشکێک
موسڵمان بوونى پزیشکێک
……………………..………..
دڵنیابن لە كۆتایەكەی هەر دەگەڕێنەوە سەر ئاینی ئیسلام تەنها ئەگەر خوای گەورە نەیەوێت هیدایەتتان وەربگرن
.
.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)هه‌واڵى به‌هه‌ندێ شتى پزیشکى داوه, که له‌و زه‌مانه‌ى خۆیدا , که‌س نه‌یزانیوه و زانستى نوێش ڕاستیه‌که‌ى ده‌سه‌لمێنێت .. عبدالله‌ى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص لاوێکى وریاوزرنگ بوو , له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا فێرى سریانى و قبگى و ڕۆمانى بوو , پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم) ڕيى پێدا که فه‌رمووده بنووسێته‌وه و , ئه‌وه‌ى که نووسیه‌وه پيى ده‌وترا : (الصحيفة الصادقة),که‌زۆر فه‌رمووده‌ى ڕاست و دروستى پێغه‌مبه‌رى خواى (صل الله عليه وسلم) تیا تۆمار کردووه‌و نوسخه‌ى ئه‌سڵیشى له‌شارى (ستوكهولم) ه له‌سوید که له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێکى فراوان ڕانوێنراوه‌و (عرض)کراوه .. له‌و صحیفه‌یه دا هاتووه که‌پزیشکێکى ناودار که‌خه‌ڵکى نه‌جران و ناوى ( شةمةردةل كوڕى قةباسى كةعبى ) بوو , له‌شاره‌زایی وداناییدا ڕۆم وفارسه‌کان ده‌یانبرد وچاره‌سه‌رى نه‌خۆشى بۆ ده‌کردن , کاتێک بیستى که‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)هه‌ڵبژێردراوه , چوو بۆلاى له نیوه‌ڕۆوه تاعه‌سر له‌خزمه‌تیا مایه‌وه‌و پرسیارى زۆرى لێکردوپێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم) وه‌لآمى هه‌مووى دایه‌وه, پاشان پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم) که‌وته پرسیار کردن لێى , هه‌رچى لێ ده‌پرسى له‌وه‌لآما ده‌یووت :نازانم .. ئنجا که (شةمةردةل)دڵنیا بوو ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)ده‌یزانێ له‌خواوه‌یه‌و به وه‌حى بۆى هاتووه بڕواى پێهێنا ..
پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم) یه‌که‌م که‌سه که فه‌رموویه‌تى ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌کدا (تاعون)بڵاوبۆوه , نه‌که‌س بچێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌و نه‌که‌سیشى لێ ده‌رچێت که ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ له‌لاى پسپۆڕان پێى ده‌وترێ ( الحجر الصحي)و تائێستاش کارى پێده‌کرێت ..
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)له سه‌دوبیست فه‌رمووده‌دا باسى (الطب التشريحى)ده‌کات که‌هه‌ندێکى تازه دۆزراونه‌ته‌وه ، بۆنموونه : که‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت له‌لاشه‌ى مرۆڤدا سى سه‌دو شه‌ست جومگه هه‌یه‌و هه‌قه به‌جولآنى هه‌ریه‌که‌یان مرۆڤ خێرێک بکات ، ئاخر ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێ چووزانێ ئه‌و ژماره‌جومگه‌یه هه‌یه له له‌شى مرۆڤدا .. که تاساڵى ١٩٩٧ زایینى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ى زانستى پزیشکىدا ته‌نها (340)جومگه دۆزرابۆوه , تازانایه‌کى ئه‌ڵمانى بوارى گوى ولووت و قوڕگ به‌ناوى (شين)جومگه‌یه‌کى ئاوێته‌ى له‌گوێى ناوه‌ڕاستدا دۆزیه‌وه که‌پێک هاتووه له‌ده‌جومگه‌ى بچوک به‌مه‌ش ژماره‌که ته‌واو بوو ، (340)له‌گه‌ڵ بیست جومگه‌ى هه‌ردوو گوێچکه , ده‌کاته (360)جومگه هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)هه‌واڵى داوه , که ئه‌مه‌یان به‌زانا ئه‌ڵمانیه‌که وت له‌کۆتایی حه‌جى ساڵى (2002)دا موسڵمان بوو (وة سةردانى هةيئةى اعجازى عيلمى قورئان و فةرموودةى كرد)…
(كيث مور)یش پڕۆفیسۆرێکى که‌نه‌دىیه‌و یه‌کێکه له‌و دوانزه پڕۆفیسۆره‌ى که بۆ هه‌ر باسێک له مه‌سه‌له‌ى کۆرپه‌له‌زانیدا پرس به‌وان ده‌کرێت , ویستى به‌خه‌یاڵى خۆى پێغه‌مبه‌رى خوا (صل الله عليه وسلم)به‌درۆبخاته‌وه , له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى دا که ده‌فه‌رموێت کۆرپه‌له پاش چل و دووشه‌و له‌ڕه‌حم دا دیارى ده‌بێت که نێره یان مێیه .. زۆر به‌وردى دیراسه‌ى کرد‌و به‌پێشکه‌وتوترین ئامێر چاودێرى کۆرپه‌له‌ى کرد له‌ڕه‌حم دا , له شه‌وى ده‌یه‌م و بیسته‌م وسىیه‌م وچل و،چل شه‌وو یه‌ک سه‌عات و دووسه‌عات و … هتد ، تابۆى سه‌لما که تاچل و دوو شه‌وه‌که ته‌واو نه‌بێت , ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له‌که دیارى نابێت , له ئه‌نجامى ئه‌مه‌وه ئه‌میش موسڵمان بوو .. له ته‌له‌فیزیۆنى که‌نه‌دى چه‌ند وتارێکى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێشکه‌ش کرد‌و چه‌نده‌ها قوتابیشى موسڵمان بوون .. لێیان پرسى چۆن ده‌گونجێ تۆ بڕوات به‌پێغه‌مبه‌ر عیسا (عليه صلاة وسلام)هه‌یه و بڕوا به (محمد)(صل الله عليه وسلم) بهێنێ , ئه‌ویش وتى : (عيسا)و (محمد)سه‌لامى خوایان لێ بێ له‌یه‌ک قوتابخانه‌وه هاتوون !
_________________________________