كەڵەشاخ، چارەسەری چەندین نەخۆشییە
كەڵەشاخ (حیجامە) بریتییە لەكرداری دەركردن و راكێشانی خوێن لەلەشی مرۆڤ بەشێوەیەكی زانستی لەلایەن شارەزاو پسپۆرانی ئەو بوارە.
كەڵەشاخ كردارێكی سەلامەتەو بۆ خۆپاراستن و چارەسەری چەندین نەخۆشی سوودی زۆری هەیە، لەووڵاتانی ئیسلامی و ئێستاش لەخۆرئاواو خۆرهەڵات بەردەوام لەفراوان بووندایەو مێژووەكەشی بۆ چەندین سەدە پێشی ئێستا دەگەڕێتەوە.
پسپۆرو شارەزایان دەڵێن، باشترین رۆژ بۆ ئەنجامدانی كەڵەشاخ بریتییە لەرۆژەكانی (17 – 19 – 21) ی هەموو مانگێك و باشترین رۆژیش بۆ ئەنجامدانی ئەو كردارە رۆژانی پێنج شەممەیە.
بەشێوەیەكی گشتی كەڵەشاخ سوودی بۆ ئەو نەخۆشیانە هەیە، (شەكرە، چەوری، كۆلیسترۆڵ، سیل، جگەر، بینین، گوێگرانی، خوێن پاككردنەوە، سەرگرانی، سەرئێشە).
كوردیو
http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=31732
_________________________________