ئەوەی لەبارەی كەنگر نەتزانیوە
كەنگر لەسەدەی پانزەدا هەیەو ناسراوە بەشێوەیەكی گشتی گەڵاوگوڵ و پەلكەكەی دەرمانە گەڵاگەی ڕەگە دڕك دارو لاسكەكانی داپۆشیوە.
بە وتەی نوسەری كتێبی (سەد گیا و هەزار دەرمان) سەرەتای ئەو گیایە بەهۆی میسرییەكانەوە دۆزراوەتەوە، لەدواییدا بەهۆی موسڵمانەكانەوە براوەتە ئیسپانیاو ئیتاڵیاوە، لەسەدەی شازدەهەمیشدا گەیشتۆتە فەڕەنساو ئینگلتەرا.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجامدراوە، كەنگر سوودی زۆری هەیەو بۆ زۆر نەخۆشی سوودو گرنگی خۆی هەیە، كە ئەمانەی خوارەوە بەشێكیانن.
1.بەرگری لەكۆبونەوەی چەوری دەكات لەشانەكانی جگەردا.
2.ئارەزوی سێكسی زیاد دەكات.
3.هاوسەنگی خۆراك ڕادەگرێت.
4.با شكێنەو پاشەڕۆك هێنە.
5.هەرسی خۆراك ئاسان دەكات.
6.بەرگری لە هەڵ وەرینی مو دەكات.
7.بۆنی ئارەقی لەش ناهێڵێت.
8.خروو لادەبات.
9.بۆ سوتاوی بەسوودە.
10.هێڵنج ناهێڵێ و بەڵغەم دەردەهاوێ.
11.ڕێگرە لەبەردەم شێرپەنجەو نەخۆشی دڵ.
12.بەسوودە بۆ راگرتنی هەوكردنی گورچیلەو جگەرو گەدە.
13.كۆلیستڕۆڵی خوێن دێنێتە خوارێ.
14.باداری و ئازاری جومگەكان و لاسەر.
15.زەردویی ناهێڵێت.
كوردیو
http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=31862
_________________________________